کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەزگا ئەمنیەکانی پارتی بونەتە گالتەجاری خەڵک

Friday, 08/01/2016, 12:51


لەهاوینی ١٩٩٢ وە  تیرور بالی کیشاوە بەسەر خەلکی پیرە هەولير  تاروژگاری ئەمرودا ، لەم ٢٤سالەی دەسەلاتی پارتی ویەکیتی  ، بەدەیان کەسایەتی جوانی پیرە هەولێر تیرور کران ، رفينران ، توقێنران ، هەموشی بۆدرێژەدان بەترساندنی شاریک ئەنجام  درا ، تا بیدەنگ بکریت ؟ بەلام  ئایا   پارتی توانیویەتی ئەو شارە پرە لەژیانە ئیرهابە بەتەواوی بیدەنگ بکات ؟
سەرەتای هاوینی ١٩٩٢ ، دوو کادیری دیاری یەکیتی نیشتمانی کوردستان ( مامۆستا بایز نانەکەلی و حاکم جەمال ) لەشاری هەولێر تیرور کران ،  کەگومانی تیرورکردنەکان بۆخودی یەکیتی دەگەریتەوە ، دواتر جەندین کەسایەتی تر بەتایبەتی مامۆستایانی زانکۆ ، دکتور ....کەوتنە بەرشالاوی تیرور ، بەلام گومانی تیروری ئەمانە لەبەعس لەهەموو لایەک زیاتر بوو ، وەک تیروری دکتورە نازدار ، محمەد باجەلان ، نافع ئاکرەیی ...... وە لەشەری ناوخۆ نوسەر سەلاح هەورامی و نوری نانەکەلی و موزەفەری خويدکاران.... تیرورکران ، ، دوای ٣١ی ئابیش تیرور ورفاندن بەردەوام بوو بەرادەیەک بەکۆمەل دەرفینران و شەهید دەکران ،    بۆ زیندانەکانی باستیلی پارتی   ( سەری رەش و ئاکرێ) بەمەش گەنجانی شار و دەنگە جوانەکانی پیرە قەلا زۆریان کۆجیان  بۆهەندەران کرد  ، ترسان بونە پارتی ، یان جونە ژیر دەسەلاتی یەکیتی..... هاوکات جەندین کۆمەلکوژی لەم شارە دا ئەنجام درا ،   وەک کۆمەلکوژی سورجیەکان ، ٧٠ کادیری پکک ...وە ئیسلامیەکان دووکادیری دیاری کۆمنستی کارگەریان بەروژی روناک بەسەرپەرشتی بیلال سلیمانی پەرلەمانتاری ئیستای کۆمەلی ئیسلامی ئەنجام درا .. دواتر سیمای تیروری پارتی بەردەوام بوو ئەوەبوو شەهیدی پینوس سەردەشت عوسمانیان تیرور کردو کردیانە تیروریست!؟ مامۆستا عوسمان کەکەسایەتیەکی رەخنەگری پارتی بوو لەخەلیفان تیرورکرا و وەک شەهید سەردەشت گولە لەدەمی درابوو وتەرمەکەشی فریدرابوە خەرەندی رواندز ... ئەمە جگە لەوەی جەندین کەسایەتی و هاولاتی تر تیرورکراون بەهۆی نەکەوتنە نیو میدیا و دیارنەبونی کەسایەتیان کەس باسیانی نەکردوە .
دواین تیرور تیروری پارێزەر ناز یەعقوبە کەلەسینارویۆیەکی تری شکستخواردوی دەزگا ئەمنیەکانی پارتی وپۆلیسی هەولێر  هەولی پەردەپۆشکردنی تاوانەکە یان دا بەلام خۆشبەختانە زۆرینەی خەلک نەک بروا بەو سیناریویە گالتەجاریەی پارتیان  نەهینا وە ، بەلکو ئیستا پارتی بەهۆی   سیناریویە  شکست خواردوەکانی ی بوتە گالتەجاری خەلک و سەنگ و بروابونی خەلک بەدەزگا ئەمنیەکانی هەریم  لە١٠٠ سالی رابردورادا لەخراپترین حالەتدایە.   بەرادەیەک گەر ئیستا سەیر بکەین میدیا سیبەرەکانی پارتیش ئاماژە بەوەدەکەن بنەمالەی شەهید ناز و خەلک گومان لەسیناریۆکەی پۆلسی هەولير دەکەن
ئیستا پرسیارەکە ئەوەیە تاکەی پارتی سوکایەتی و تاوان و شەرەفی شاریک دەشکینێ ؟ کەی واز لەو گالتەکردنە بەخۆی دەهینی کەوارەفتار دەکات سەردەمی فانوسە ،  نەوەک پێشکەوتنی تەکنەلۆجیای فەیسبوک و تویتەر ؟ دواتر بارزانی شەرم لەخۆی ناکات   ماوە ماوە باسی   دەولەت دەکات ، ئەو دەولەتەی گەر ئوکەشی بکەین  کەفرویدانی خەلک نیە ، ئەوا دەولەتیکی    قەشمەرخانە بەیاسا و دادگا دەردەجێت  ؟ هەروەک لەدۆسیەی کەمالی سەید قادر ، عیسا بارزانی ، کارزان کەریم وسەید ئەکرەم تومەتی ناپاکی و نەبونی مولەتی جەکتان دانە پالیان ، یان تیرورە سیاسیەکانی خۆتان لە فەریدون جوانرویی غازی ئەتروشی کەبەتەواوی رسوای کردون کەئیوە بەو عەقلیەتە خیلەکیە ناتوانن ببنە پیاوی دەولەت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە