زمانى جەستەى پۆتین وەک بەهرەیەکى سرنجڕاکێش
Friday, 08/01/2016, 10:59
پەیوەنیەکى نازارەکییە،خۆى بۆ خۆى زمانێکى تایبەتى هەیە لەگەڵ ئەوەى کە زۆرجار لەگەڵ زمانى قسەکردندا بە کاردێت، بەڵام دەبینین ئەم زمانە سەربەخۆیە لە زمانى قسەکردن، بەم واتایە مرۆڤ ڕەفتارە جەستەییەکانى وەک هاوتاى ئەو شتانە بەکار دەهێنێت کە زمان دەیڵێت، یان بۆ شاردنەوەى نەست و هەستێکى ناخى بەکارى دەهێنێت، یان بۆ ئاماژەکردن بە ئاراستەیەکى دیارکراودا کە بە شێوەى ناخودئاگا ، بێویستى کەسەکە ئەم ئاماژەیە بە نوێنەرایەتى ئەندامەکانى جەستە ڕوودەدات، بە بێ ئەوەى لە ژێر کۆنترۆڵى کەسەکان خۆیاندا بێت ، بەم واتایە زمانى جەستە ئاوێنەیەک نییە بۆ ڕەنگدانەوەى دەربڕینە زمانەوانیەکانى نوێنەرى دبلۆماسى دەوڵەت لە دانوستانەکاندا، بەڵکو زمانى جەستە ئاوینەى ڕاستەقینەى ناخى مرۆڤە، بەو واتایەى زمانى جەستە درۆ ناکات، نوینەرایەتى ناخ و عەقڵ و بیرکردنەوەى مرۆڤدەکات لە زۆربەى بارەکاندا. بەڵام دانوستان و دەربڕینەکان زۆر جار جیگاى باوەڕ نین ، هەر لەبەر ئەم هۆکارەیە زمانى جەستە بابەتێکى گرنگ و هەستیارە بە نیسبەت ئەو کەسانەى ناسراون و ڕۆڵ و پێگەى هەستیاریان لە ئەستۆدایە ، لە لایەن ڕایگشتى و خەڵکەوە جێگەى گرنگى پێدان و لێکۆلێنەوەن، کەسایەتیە سیاسیەکان لەم نێوەندەدا پشکى شێریان بەردەکەوێت، بۆیە بە شێوەى زانستى و ئەکادیمى لە ناوەندى ڕاهێناندا ، فێرى جوڵە و ڕەفتارە جەستەییەکانیان دەکرێن، بەو لایەنەدا کە هەموو ڕق و کینێک لە زمانى جەستەیان داماڵن و بە چەشنێک ڕەفتار بکەن کە وەک کەسانێکى هێمن و ئارام و سەرکەوتوو زاڵ دەربکەون، بە تایبەتى لەو ناوەندانەدا کە کەمتر کاتى قسەکردنیان هەیە و لە برى خۆیان جەستە و ئاماژەکانیان دێنە قسە، بۆیە ڕێکخستى پرۆسەى زمانى جەستە لە چوارچێوەى زانستێکى پراکتیکى ئەرکێکى گرنگى سییاسیە بە ناوبانگەکانى جیهانە.
بۆ ئەم مەبەستەش زمانى جەستەى پۆتین، وەک سیاسیەکى کاریگەر و بەناو بانگ دەخەینە ڕوو کە بۆتە جێگاى بایەخى زۆرینەى شارەزایانى زمانى جەستە، بۆ هەبوونى ئەو توانا جەستەییى ڕەفتارە سرنجڕاکێشانەى لەم سەرکردەیەدا بوونى هەیە کە بووەتە کەسایەتسکى سەرکەوتتو لە پراکتیزە کردنى زمانى جەستەدا بە پێى گونجانى لەگەڵ کات و شوێن و هەڵویستە جیاوازەکان.
گەر کەسێکی بیانی دەستی هەبێت لە بەرزبونەوەی پۆتین بۆ دەسەلات ،ئەوا ئەو کەسە شارەزای ئوسترالییە ( الین بیس ) لە زمانی جەستەدا . ئەو کەسەی کە بە پۆتینی وتووە( قوتابیەکی زیرەک و بەتوانا) . (الین بیس) چەندان کتیبی داناوەلە بوارى زمانى جەستەدا ، هەر لەم پێناوەشدا ناونراوە (مەزنترین مامۆستا زمانى جەستە) . لە ساڵی 1991 چاوی بە بۆتین کەوتووە ، کاتێک بانگهێشت کرا بۆ کرملین لەو کاتەدا پۆتین لەوێ ئامادەبوو ، )(الین بیس) دەلێت: هەر یەکەم جار کە پۆتینم بینی سەرنجی راکێشام، ئامادەبوانی ژورەکە ئەیانزانی کە پۆتین کاری لە هەواڵِِگری رووسی کردووە و منیش لەوە تێگەشتم کە پیشەکە (پۆتین) کارکردنە لە دەزگاى هەواڵگرى.لەبەر ئەوەی ئەوانەی لە هەوالگری کار ئەکەن بەهرەو ئامادەی خۆیان هەیە ، بەتایبەتى ئاماژەى چاوەکانیان کە هەمیشە بە تێڕامانى گومان و بەدەستهێانى زانیارى ،گەڕان بە دواى نهێنیدا ، سەیرى چاوى بەرامبەر دەکەن پۆتینیش لە چاوەکانیدا ئەم تایبەتمەدیە دەخوێندرایەوە، دواتر (بیس) بوو بە ڕاهێنەرى (پۆتین) لە زمانى جەستەدا و لە دەرئەنجامدا کردى بە کەسایەتیکى هەرە بە توانا و سەرکەوتوو لەم بوارەدا، بە تایبەت دەرکەوتنى (پۆتین) لەسەر شاشەی تەلەفیزیۆن کە بە شێوەیەک بێت خۆشەویست و بەسۆز دەربکەوێت و دەربڕین و ڕەفتارى دووژمنکارى لە ناخى خۆیدا لەناو بەرێت ، لە کاتەش دا پۆتین زۆر زیرەک بووە وەسفی کردووە بە هۆی دەربرینەکان و دەرکەتەکانی دەم و چاوی ، کەواتە یەکەم شت کە(بیس) فێری پۆتینی کردووە ( چۆنیەتی لەناوبردنی دەربرینە دوژمنکاریەکان بووە کە سیاسیەکانی سەردەمی سۆفیەتی هەیان بووە ،کە لە کاتى وەستاندا سەرکردەکانى پێشووى سۆڤیەت ، لە حاڵەتى دەستگرتندا دەستەکانیان بە تەواوى داخستووە و ، کە ئەمەش ئاماژەى دوژمنکارى بووە ، لەگەڵ تایبەتمەندى ساردووسڕى و کەمى زەردەخەنەو سەیرنەکردنى بەرامبەر و زوو هەڵچوون و داخستنى باڵاکان وچە ندین ئاماژەیى دیکەى نەرێنى، بەڵام (بیس) پۆتینى بە شێوەیک ڕاهێنا کە هەمووکات باڵەکانى بکاتەوە و لەگەڵ کردنەوەى ناو دەست و چەمینەوە بۆ پێش و کۆپى کردنى ڕەفتارەکانى بەرامبەر بۆ ئەوەى هاوڕابوونى خۆى لەگەڵ بەرامبەر بسەلمێنێت.،وە ڕەفتارێکى دیکە کە فێرى (پۆتین)ى، کردووە دانانى دەستەکان بە بەرزى پێکەوە لکاندنیان بە یەکەوە کە پێى دەوترێت (شێوازى دەستگرتنى بورجى، وەک بورج) کە ئەم شێوازە دەستگرتنە متمانە و بڕوابەخۆبوون و شانسى کۆنتڕۆڵ کردنى باروودۆخ دەبەخشێت بەو کەسەى ئەم ڕەفتارەى کردووە .
پۆتین قاعیدەیکی ئالتونی دیکەی هەی کە سەرکەوتوانە بە کاری ئە هێنێت لە گفتوگۆ راستەوخۆکاندا لەگەل سەرکردەکانی جیهان :کە سەری کەمیک ئەلەقێنێت وەک نیشانەیەک بۆ رازی و هاورابونی لەگەل ئەو کەسەی گفتوگۆی لەگەلَ دەکات. هەروەها (بیس) دەلێت : توێژینەوەکان ئەوایا دەرخستووە کاتێک سەرت ئەلەقێنیت سێ جار بەدوای یەکدا نیشانەیە بۆ رەزامەندبوون لەپێش ئەو کەسەی کە قسەی لەگەل دەکەی و ناچاری دەکەی بۆ بەردەوام بوونی لە قسەکردن ،هەروەها تێش دەگا تۆ گرنگی بە قسەکانی دەدەی .
لێکۆلینەوەکانى بوارى زمانى جەستە ئەوەیان پشتڕاستکردۆتەوە ، کە زمانى جەستەى پۆتین ، زیاتر لە هەموو ئەگەرێک وەک سیخوڕێک دەردەکەوێت، لەوانەشە شێوازى ڕوانینى چاوەکان و ڕۆشتن و شێوازى جوڵاندن دەستەکانى، بەتایبەتى دەستى ڕاستى بە ڕێکى توند دەلکینَیت بە جەستەیەوە ، کە هۆکارى ئەم ڕەفتارەشى دەگەڕێتەوە بۆ مەشقەکانى (کەى.جى.پی) ، بۆ ئەوەى لەگەڵ هەر ڕووداوێکى چاوەڕوانەکراودا دەست پۆ چەکەکەى سەر کەمەرى بەرێت، لە ئیستاشدا زۆرینەى ئەفسەرەباڵاکانى (کەى.جى.پى) هەمان جوڵەى دەست و ڕۆشتنیان هەیە.
تایبەتمەندیەکى دیکە سرنجڕاکێش کە جەستەى (پۆتین) هەڵگریەتى شێوازى ڕۆشتنە سەرسامکەرەکەیەتى، جوڵەى بەرز و نشێ و خێرا لە تابەتمەندیەکانى ڕۆیشتنى (پۆتین)ە، کاتێک لێڕادەمێنى وا هەست دەکەیت بە نوکى پەنجەکانى دەڕوا، هەر لەبەر ئەمەش زۆرینەى تێژەرانى سەر بە ڕێبازى زمانى جەستە ئەم ڕۆیشتنەى (پۆتین) وەک ڕۆیشتنى ئاژەڵى دڕەندە دەشوبهێنن، کە ئەم شێوازە لە ڕۆیشتن زۆرترین سودى گەیاندووە بە دەرکەوتنەکانى پۆتین بە تایبەتى لەگەڵ ، سەرۆکەکانى (ئەمریکا) کە توێژەرانى زمانى جەستە پێیان وایە، شێوازى ڕۆیشتنى (پۆتین) لەو سەردانانەدا وەک کەسایەتیەکى بە هێز و زاڵ دەست دەر کەوتووە و هەمیشە هێز و تواناى خۆى بەسەر ئەو بارودۆخەدا سەپاندووە کە تێدا دەرکەوتووە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست