کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەتەڵی هەشتەم

Thursday, 07/01/2016, 22:41


 کابرایەکی شیوعی چیرۆك بۆ مناڵەکانی ئەگێڕێتەوە ئەڵێ؛ لە بیابانێكدا بووم هەر ئەوەندەم زانی لەپڕێکدا پڵنگێک لەبەردەمدا قووت بووەوە. یەکێک لە مناڵەکان قسەکە بە باوکی ئەبڕێ و ئەڵێ: ئینجا کوا پڵنگ لە بیابان هەیە. کابرا لەسەر چیرۆکەکەی بەردەوام ئەبێ و ئەڵێ: دوای ئەوەی پڵنگەکە بە دوامدا ڕایکرد و منیش وویستم خۆمی لێ قووتارکەم هەر لەو بیابانە رامکرد و بەسەر شاخێکدا هەڵزنیم و خۆم گەیاندە لوتکە. مناڵێکی تری ئەڵێ: ئینجا کوا لە بیابان شاخ هەیە. ئەم جارە کابرا لە مناڵەکان توڕە ئەبێ ئەڵێ؛ بۆ سەگبابینە ئەتانەوێت پڵنگەکە بمخوات؟!
بەڕێزان لەو چیرۆکەی سەرەوەدا مەتەڵێك دێنێتە ئاراوە و ئەگەر بزانن ناوی ئەو کەسە شیوعیە بزانن کێیە ئەوا خەڵاتەکەی بۆ خۆی مسۆگەر کردوە و ناوی ئەچێتە نێو ئەو بەناو ٢٥٠٠ دۆلاربیرانەی کە دەنگیان دایەوە بە سەرۆکی تەزویر و ویستیان جارێکی تر پەتی درۆی سەرۆکایەتی بۆ دریژتر بکەنەوە. جا ئەگەر لە سلێمانیت بچۆ بۆ لای خاتوو هێرۆ و خەڵاتەکە لەو وەربگرە کە بریتیە لە تیشێرتێك لەسەری نوسراوە هیچمان نیە و ناتوانین مووچە بدەین. خۆ ئەگەر لە هەولێریت ئەوا بچۆ بۆ لای جەعفەر ئیمنیکی چونکە دەیەوێت  وەك پەرلەمانتار کارێکت بۆ بدۆزێتەوە بەو مەرجەی قسە لە قسەیاندا نەکەی. ئەمەش مەتەڵەکەیە و بەهیوای بەختی باش:

لەسایەی (عزت)ی نەفسم (رسول)ی دۆلاربیرانم
لە کورستان بێ یا لە سوید مووچەکەم(آستفا)ئ ەکەم
کاتێ باس دێتە سەر پارە و مووچە پرۆفیسۆرم 
هەر خۆم پارە کەڵەکە ئەکەم و کەچی  پرۆلیتارم

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە