بە فەرمانی مەسرور بارزانی ئەو خانمەی قونسوڵخانەی ئیتالیا تیرورکراوە
Wednesday, 06/01/2016, 20:11
سەبارەت بە تیرۆرکردنی پارێزه‌ر (ناز سلێمان یه‌عقوبی) پەیامنێرمان لە هەولێرەوە پێی راگەیاندین، کە ئەو كچە لەلایەن پاراستنەوە، خۆی و سەیارەكەی لە (دریم ستی) ڕفینراوە، دواتریش كوشتوویانە، بۆ ئەوەی گومانی کێشەی کۆمەلایەتیی و ئەخلاقیی لێبکرێت، لاشەکەشیان شێواندووە.
پەیامنیرمان لە هەولێر دەڵێت: هۆكاری ئەم تیرۆرکردنەش بۆ ئەوەیە، کە پارێزه‌ر (ناز سلێمان یه‌عقوبی) لە قونسولخانەی ئیتالی كاری دەكرد، چەند جارێک بە راسپاردەی مەسرور بارزانی و لەلایەن پاراستنەوە داوای لێکراوە هاریکارییان بکات، بەلام ئەو رەتی كردۆتەوە. دواجار بە فەرمانی مەسرور بڕیاری کوشتنی بۆ دەرکراوە، چونکە لەوە ترساون کە ئەو نهێنیی و هەڕەشەیە بگەینێتەوە دەم بەرپرسانی قونسوڵخانەکە. هەروەکو وتمان بەشێوەیەكی ناشیرین كوشتوویانە، تا وا نیشانیان بدرێت، كە لە بەر بەدرەوشتی مەسەلەی ئەخلاقیی بووە، هەر ئەمڕۆش خۆیان لەناو خەڵکییدا بڵاویان كردۆتەوە كە لەسەر مەسەلەی شەرەف كوژراوە، بەلام ئەو تۆمەتانە زۆر دوورن لەڕاستییەوە، ئەمە لە کاتێکدا ئەو تاوانە ئەنجام دراوە، کە ئەو كچە لە شاری خەونەكان (درێم ستی) بووە، واتا هەموو كامیرای چاودێریی و سەگەکانی پاراستن و ئاسایش بە کامیرا بینیویانە، دوایی کامیراکە کوژێنراوەتەوە، بۆ ئەوەی ئەو تاوانبارانەی کە ڕفاندویانە لە هیچ كامیرایەك وینەیان دەرنەکەوێت!
تێهەڵکێش دوای بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە:
بە ماوەیەکی کەم پاش بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، بەڕێزێک ئاگاداری کردینەوە و دەڵێت، کەوا:پارتی یان پاراستنی پارتی و دار‌و ده‌سته‌که‌ی . چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له شاری هه‌ولێر نه‌زهت حالی دۆله‌مه‌ری پاراستنی پارتی و محمه‌د سه‌لێم مزوری پاراستنی پارتی له ئاسایشی هه‌ولێر له‌گه‌ل پاریزه‌ر نازه خان دانیشتبوون چه‌ند داوایەکیان ئاراسته کردبوو، به‌ڵام هه‌رهه‌مووی ره‌فزکردبوو. کوشتنی پاریزه‌ر نازه خان کوشتنی هه‌موو خه‌ڵکی هه‌ولێره نه‌مانی که‌رامه‌تی خه‌ڵکی هه‌ولێره.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست