دبلۆماسی لوتکه ـ بەشی یەکەم
Monday, 04/01/2016, 22:37
سه‌رهه‌ڵدانی دبلۆماسی لوتکه‌ی سه‌رده‌م
له نیوه‌ی دوهه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌وه به‌یه‌کگه‌یشتن و کۆبونه‌وه‌ی دوو لایه‌نه و چه‌ند لایه‌نه‌ی سه‌رکۆمار و پادشا و سه‌ره‌ك وه‌زیران بۆته نه‌ریتێکی باو له په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان و دبلۆماسیه‌تی جیهانی دا. له سه‌رده‌مانێکدا دبلۆماته‌کان و باڵوێزه‌کان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتان به پله‌ی یه‌که‌م بنیاتنه‌ری په‌یوه‌ندیه دبلۆماتیهکان بوون ئه‌مڕۆ شتێکی نامۆیه که ته‌واوی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه له ڕێگای ئه‌و پله و ده‌زگایانه‌وه ئه‌نجام بدرێت. جگه له‌وه‌ی که هه‌ندێك له سه‌رانی تاوانبار کراو له لایه‌ن دادگا نێوده‌وڵه‌تیه‌کان یان گۆشه‌گیرکراوی سیاسی ناچارن خۆیان له په‌یوه‌ندی و دانوساندنه‌کان به دوور بگرن و له ڕێگای که‌ناڵ و ده‌زگا نزمه دبلۆماسیه‌کانه‌وه درێژه و گه‌شه به په‌یوه‌ندیه‌کانی وڵاته‌کانیان بده‌ن.
به‌یه‌کگه‌یشتنی سه‌رانی وڵاتان بۆ یه‌که‌م جار له لایه‌ن وینستن چه‌رچل له 1950 دا ده‌سته‌واژه‌ی لوتکه یان دبلۆماسی لوتکه (summit summit diplomacy,) ی بۆ به‌کار هات.
باری ئاڵۆزی سه‌رده‌م و دوای جه‌نگی جیهانی دوهه‌م کاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌سه‌ر وه‌رچه‌رخان له جیهانی دبلۆماسیدا. پێویستی چڕی و به‌رده‌وامی به‌یه‌ك گه‌یشتن له‌سه‌ر ئاستی سه‌رانی وڵاتانی هاوپه‌یمان دژ به وڵاتانی میحهوهر بوبوه پێویستیه‌کی سه‌رده‌م و ناچاری، به مه‌به‌ستی له‌ناو بردنی مه‌ترسی فاشیزم و نازی له ئه‌وروپادا. هه‌ر بۆیه له‌و سه‌رده‌مه‌دا کۆبهنهوهکانی لوتکه گه‌لێك زیاتر و چرتر بوبۆوه.
له لایه‌کی تره‌وه گه‌شه‌ی هۆکاره‌کانی هاتوچۆ ڕۆڵی گرنگیان له‌و بواره‌دا بینی و ڕێگاکانیان بۆ سه‌رانی وڵاتان کورت ده‌کرده‌وه.
ئه‌مه مانای ئه‌وه نیه که کۆبونه‌وه و به‌یه‌کگه‌یشتنی سه‌رانی وڵاتان شتێکی نوێ بوبێت، به‌ڵکو هه‌ر له قۆناغی ئه‌نتیك و سه‌ده‌کانی ناوه‌نده‌وه بونی هه‌بووه،به‌ڵام به چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تی زۆر که‌متر، به جۆرێك که ده‌کرێت بوترێت ناوازه بون.
به‌یه‌کگه‌یشتنی سه‌رانی وڵاتان هه‌میشه سه‌رنج ڕاکێش تر بووه له چاو په‌یوه‌ندیه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان له ڕێگای دبلۆمات و باڵوێز و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بووه هۆی بنیاتنانی په‌یوه‌ندیه تایبه‌تیه‌کان و بردنه‌وه‌ی باوه‌ڕ به یه‌کتری یان له نزیکه‌وه باشتر له مه‌رامی یه‌کتری گه‌یشتن.
له لایه‌کی تره‌وه دوان و سۆز پێدانی ڕاسته‌وخۆ گه‌لێك ساده تر و نه‌رم تر بوون به به‌راورد به پرۆتۆکۆڵ و نوسینی سه‌ر کاغه‌ز.
هه‌ربۆیه سه‌رباری کاریگه‌ری و پێکهاتنی ده‌زگا پیشه‌ییه‌کانی دبلۆماسی نیکسۆن، سه‌رۆك کۆماری ئه‌مه‌ریکا په‌یڕه‌وی چاوپێکه‌وتن و پراکتیکه‌کانی سه‌ده‌کانی ناوه‌ندی ده‌کرد، له بوری دبلۆماسی لوتکه‌دا.
بۆیه له‌م کۆبونه‌وه‌ی لوتکه‌وه ده‌چووه ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه‌ی تر، نیکسۆن گرنگی زۆری ده‌دا به کۆبونه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ سه‌رانی سۆڤیه‌ت، له‌و باوه‌ڕه‌دا بوو له ڕێگای په‌یوه‌ندیه تایبه‌تیه‌کانه‌وه له‌گه‌ڵ برێجنێف، ده‌توانێت کێشه‌کانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته که‌متر و ساده‌تر بکاته‌وه. به پێچه‌وانه‌وه لای سه‌رانی کۆمۆنیست به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی بلۆکی کۆمۆنیستی و ئایدۆلۆژیه‌کان کاریگه‌ر و بڕیارده‌ربون له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌کان، نه‌ک که‌سه‌کان و شێوازی په‌یوه‌ندیه‌کان. سه‌رانی سۆڤیه‌ت ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندیانه‌یان به‌کارده‌هێنا بۆ کاریگه‌ری کردن له‌سه‌ر وڵاتانی به‌رامبه‌ر و دروست کردنی لایه‌نگر و ڕاکێشانی سۆزی رای گشتی ئه‌و وڵاتانه به‌لای خۆیان و ئایدۆلۆژی و سیسته‌مه‌که‌یان دا.
زمانی له‌ش و شێوازی ڕه‌فتار و مامه‌ڵه‌ی سه‌ران به‌رامبه‌ر به یه‌کتری له ڕوکه‌شدا بچوك به‌ڵام له ناوه‌رۆکدا گرنگ بون و ڕۆڵی خۆیان له یه‌کتر ناسین و ناسینی سه‌رنجی به‌رامبه‌ر دا ده‌بینی. بۆیه شتێکی نامۆ نیه له‌سه‌ر پێش و دوا که‌وتنێك یان کورسیه‌کی نزم و به‌رز یان ده‌ست بۆ یه‌کتری ڕانهکێشانێك وڵاتان پڕۆتێستۆی یه‌کتری بکه‌ن.
به پێی یاداشته‌کانی زۆربه‌ی سه‌رانی وڵاتان په‌یوه‌ندی ڕاسته‌و خۆ له‌گه‌ڵ هاوشانه‌کانیان گه‌لێك به‌سود تره به به‌راورد به په‌یوه‌ندیه ناڕاسته‌وخۆکان. به‌ڵام په‌یوه‌ندیه تایبه‌تی و ناڕاستهوخۆکانیش له لایه‌نی نه‌رێتی به ده‌ر نین و هه‌ندێك جار ده‌بنه کۆسپ له ڕێی بڕیاره ره‌ق و تونده‌کان به‌رامبه‌ر ئه‌و وڵاتانه و له دانوساندنه ئاڵۆزه‌کاندا ئه‌و په‌یوه‌ندیه تایبه‌تی و نزیکیه له‌یه‌کتری ده‌ستبه‌ست ده‌که‌ن وکۆسپ ده‌هێننه ڕێگای بڕیاره بێلایه‌ن یان بڕیاره ڕه‌واکان.
لایه‌نه ئه‌رێنیه‌کانی دبلۆماسی لوتکه، ده‌کرێت له کۆمه‌ڵێك خاڵدا کۆبکرێنه‌وه ، ئه‌م جۆره دبلۆماسیه ده‌کرێت زۆر نه‌رم و یاری پێکراو بێت، دبلۆماسی لوتکه بۆ سه‌رانی نوێی وڵاتان جۆره قوتابخانه و فێربونێكه ، وه‌رگرتنی سه‌رنج و تێبینی به‌سود و ڕاسته‌وخۆیه له‌سه‌ر وویست و که‌سایه‌تی سه‌رانی به‌رامبه‌ر، ده‌کرێت له چوارچێوه‌ی ئه‌م دبلۆماسیهدا مه‌سه‌له‌کان به شاراوه‌یی تاووتوێ بکرێت، ده‌کڕێت باز به‌سه‌ر زۆربه‌ی ئۆرگانه نێوه‌ندی و بیرۆکراتیهکاندا بدرێت، ده‌توانرێت له هه‌ر کات و شوێنێکی خوازیاردا ئه‌نجام بدرێت، به تایبه‌تی بۆ یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی خێرای کێشه‌کان، بۆ گیان پێدانه‌وه به دانوساندنه سارد بۆوه و پشتگوێ خراوه‌کان، بۆ به‌زاندنی ئه‌و سنورانه‌ی که دبلۆمات و باڵوێزه‌کان و وه‌زیره‌کانی ده‌ره‌وه ڕێ پێنه‌دراون.
هه‌ندێك جار تێکه‌ڵ بونێك له نێوان کۆبونه‌وه‌کانی لوتکه و جۆره‌کانی تری بهیهکگهیشتهکانداڕودهدهن، بۆ نمونه کۆبونه‌وه‌ی وه‌زیرانی مالی و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه گه‌لێك گرنگن به‌ڵام ناکرێت به کۆبونه‌وه‌کانی لوتکه ناو بهێنرێن. کۆبونه‌وه‌ی لوتکه ته‌نها ده‌کرێت به به‌یه‌کگه‌یشتنی به‌رزترین ده‌سه‌ڵاته‌کانی ناو ده‌وڵه‌ت و سه‌رانی سیاسی یان به‌رزترین نوێنه‌رانی ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان بوتریت.
به‌یه‌ك گه‌یشتنی پاشا و پادشاژن و شازاده‌کان و ئه‌ندامانی خێزانی پاشایی وڵاتانی دیموکراتی وه‌کو به‌ریتانیا و به‌لجیکا و هۆڵه‌ندا و سوید ناکرێت به یه‌کگه‌یشتنی لوتکه ناو بهێنرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بڕیاره‌کانیان کاریگه‌ر نیه و ته‌نها ڕێخۆشکه‌رن بۆ بنیاتنان یان به‌هێز کردنی په‌یوه‌ندی سه‌رانی سیاسی شانشینیهکانیان. به پێچه‌وانه‌وه پادشا و ئه‌ندامانی تری خێزانی وڵاته نادیموکراتیه‌کانی وه‌کو عه‌ره‌بی سعودی و ئه‌رده‌ن و مه‌غریب ده‌کرێت به چاوپێکه‌وتنی لوتکه ناوبهێنرێت. به پێچه‌وانه‌ی یه‌که‌مه‌وه ئه‌و که‌سایه‌تیانه که‌سایه‌تی بڕیارده‌رن له کاروباری سیاسی وڵاته‌که‌یان دا به شێوه‌یه‌کی کرداری و بڕیاره‌کانیان به‌سته‌ره.
هه‌روه‌ها جیاوازی هه‌یه له نێوان دبلۆماسی لوتکه و فۆرمه ڕاسته‌وخۆکانی تری وه‌ك په‌یوه‌ندی و دوانی تایبه‌تی نێوان سه‌رانی سیاسی له ڕێگای نامه تایبه‌تیه‌کان و دوانی ته‌له‌فۆنی و کۆنفرانسی ڤیدیۆیی و به‌رنامه ته‌له فیزیۆنیهکان.
یه‌کێك له تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی تری لوتکه ئه‌وه‌یه که پێویسته له پێشتردا ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر شوێن و کاتی به‌یه‌کگه‌یشتنه‌کان بکرێت. له سه‌رده‌مانێکدا به تایبه‌تی سه‌رده‌مانی شه‌ڕی سارد گرتنه به‌رچاوی لایه‌نی ئاسایشتی بۆ دورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسی زه‌برو زه‌نگ له نێوان خودی سه‌رانی وڵاتان له لایه‌ك و ده‌سته‌و گروپه تێرۆریسته چه‌پ یان ڕاسته‌کان له‌لایه‌کی تره‌وه، گه‌لێک گرنگ و جێی مه‌ترسی بوون. هێشتا مه‌ترسی زه‌بروزه‌نگ بۆ سه‌ر یه‌کتری له لایه‌ن سه‌رانی وڵاتانی سێهه‌م له ناو نه‌چووه، به تایبه‌تی له نێوان وڵاتانی جیاواز له ئایدۆلۆژی و به‌رژه‌وه‌ندیه دژبه یه‌که‌کان جێگه‌ی گرنگی پێدان و دڵه‌ڕاوکێیه. پاش جه‌نگی سارد و ئاشتی نێوان ڕوسیا و وڵاتانی بلۆکی کۆمۆنیستی مه‌ترسی توند‌و تیژی سه‌رانی سیاسی به‌رامبه‌ر به یه‌کتری ئیتر جێگه‌ی مه‌ترسی نه‌ماون و مه‌ترسیه‌کان له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی تره‌وه سه‌ریان هه‌ڵداوه. به‌تایبه‌تی له‌داوی 11ی سێبته‌مبه‌ر مه‌ترسی تیرۆریزمی ئیسلامی له لایه‌که‌وه و مه‌ترسی ناڕه‌زاییه جه‌ماوه‌ریه‌کان و خۆ پێشاندانی توند و تیژانه جێ په‌نجه‌ی خۆیان له‌سه‌ر دیاری کردنی شوێن و کاتی کۆبونه‌وه لوتکهییهکاندا به‌جێ ده‌هێڵن.
ناکرێت ته‌نها له گۆشه‌نیگای کاتی به‌سه‌ربراوی دوو یان چه‌ند له سه‌رانی سیاسی له‌ته‌ك یه‌کتریدا، له کۆبونه‌وه‌ی لوتکه بدوێین. بۆ تێگه‌یشتن له کۆبونه‌وه‌کانی لوتکه پێویستمان به کۆنتێکستێکی فراوان تر هه‌یه ، به تایبه‌تی بۆ تێگه‌یشتن له گه‌شه‌ی دبلۆماسی لوتکه دوو تایبه‌ندی گرنگ دێنه ڕێمان و پێویسته ڕاوه‌ستانی له‌سه‌ر بکرێت.
به‌یه‌کگه‌یشتنی لوتکه ڕوداوی گۆشه‌گیر نین، به‌ڵکو به‌شێکن له پرۆسه‌ی ئاسایی دبلۆماسی. ده‌کرێت بوترێت کۆبه‌نه‌وه‌ی لوتکه به‌رهه‌می پرۆسێسێکی دورو درێژی دبلۆماسیه. ئه‌گه‌ر چی هه‌ندێك جار کۆبونه‌وه‌کانی لوتکه سه‌رنجی ئه‌وه‌مان ده‌ده‌نێ که دبلۆماسیهتێکی ده‌راسه‌ت نه‌کراون، به‌ڵام له ڕاستیدا له پشتی په‌رده‌وه گه‌لێك ئاماده‌کاری و لێتوێژینه‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌ی بۆ ده‌کرێت بۆ به‌یه‌ك گه‌یاندنی سه‌رانی وڵاتان به‌یه‌کتری و کۆکردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر مێزێك‌دا.
ئه‌مڕۆ به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی دوای جه‌نگی جیهانی دوهه‌م کۆنتێکستی کۆبونه‌وه‌ی لوتکه گۆڕدراوه و به‌رده‌وام له گۆڕاندایه . ئه‌مه‌ش کاریگه‌ری له‌به‌رچاوی له‌سه‌ر دبلۆماسی لوتکه هه‌یه. له نێو ئه‌وانه‌شدا کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌جێنداکان هه‌یه. له سه‌رده‌می جه‌نگی ساردا زیاتر سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی به‌رز بوو ، سیاسه‌تی به‌رز به مانای ئاسایشتی وڵاتان و ئاسایشتی نێوده‌وڵه‌تی. به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌جێنداکان گه‌لێك فراوان تره‌و سیاسه‌تی نزم به‌شی شێری به‌رده‌که‌وێت له ئه‌جێنداکاندا ، سیاسه‌تی نزم مه‌به‌ست له په‌یوه‌ندیه ئابوری و بازرگانی و کولتوری و بواره‌کانی تره.
له لایه‌کی تره‌وه ئه‌مڕۆ له ئه‌جێندای په‌یوه‌ندیه دبلۆماسیهکاندا سیاسه‌تی ناوخۆ و ده‌ره‌وه وه‌کو جاران به توندی لێک جیا نه‌کراونه‌ته‌وه و ئاوێته بونێکی له‌به‌ر چاو له ئارادایه. وڵاتانێکدا که له سیاسه‌تی ناوخۆیاندا گه‌لێک توند و تیژ بن و مافه‌کانی مرۆڤ و ئافره‌تان و که‌مه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کان پێشێل بکه‌ن، ئه‌و پێشێلکاریانه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خۆیان که‌م تا زۆر له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌کانیان ده‌رده‌خه‌ن. ئه‌مه‌ش له کۆبونه‌وه‌کانی لوتکه‌دا پشتگوێ ناخرێن و کاریگه‌ری خۆیان ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ پێشان ده‌ده‌ن. ئه‌گه‌رچی له هه‌ندێك سه‌رده‌ماندا ده‌کرێن به قوربانی به‌رژه‌وه‌ندیه سیاسی و ئابوریه‌کان و بۆ ماوه‌یه‌ك چاو له ئاستیاندا داده‌خرێت.
له لایه‌کی تره‌وه به‌هۆی گۆڕانکاری له کۆمه‌ڵگا و هۆشیاری و گرنگی پێدان و په‌یوه‌سته‌ی زیاتری کۆمه‌ڵگا به ڕوداوه سیاسیه‌کانه‌وه له کۆبونه‌وه‌کانی لوتکه‌شدا گۆڕانکاری له‌به‌رچاو هاتۆته کایه‌وه. سه‌رانی ده‌وڵه‌تان دان به‌وه‌دا ده‌نێن که پێویسته هاوڵاتیان و کۆمه‌ڵگا زیاتر ڕابکێشرێنه ناو په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌کانه‌و ه و ڕۆڵی خۆیان له دیالۆگ و په‌یوه‌ندیه کاندا بگێڕن. ئه‌وه‌ش له ڕێگای ئه‌کتۆره‌کانی وه‌کو ڕێکخراوه نا حکومی و ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای شارستانیه‌وه. ئه‌مڕۆ ئه‌و جیهانه‌ی که دبلۆماسی لوتکه ی تیا دا ده‌به‌سترێ وه‌کو ساڵانی ڕابردو دولایه‌ن یان چه‌ندلایه‌ن نییه به‌ڵکو هه‌مه‌لایه‌نه‌یه، ئه‌وه‌ش له ڕێگای گه‌شه و هاتنه پێشه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێك ئه‌کتۆری ناحکومی جیاواز له مه‌یدانی سیاسه‌ت و په‌یوه‌ندیه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان دا هاتۆته دی.
کۆتایی بەشی یەکەم
بەشی یەکەم ـ سه‌رهه‌ڵدانی دبلۆماسی لوتکه‌ی سه‌رده‌م
بەشی دوهەم ـ گه‌شه‌ی دبلۆماسی لوتکه
بەشی سێهەم ـ ته‌نگژه کان و داهاتوی دبلۆماسی لوتکه
بەشی چوارەم ـ پرۆتۆکۆڵی دبلۆماسی
بەشی پێنجەم ـ ڕێز‌و سوکایه‌تی پێکردنی دبلۆماسی
سه‌رچاوه‌کان
- Wiki Leaks docs reveal U.S. diplomats insulting world leaders, Liz Goodwin
- The Anatomy of Summitry, Ball, George W.
- summit Diplomacy Coming of Age, Jan Melissen
- The body language of diplomatic handshakes
- Developments in Protocol , Professor Erik Goldstein
- The Handshake, Kevin Andrew
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست