کەناڵی ئێن ئاڕ تی بە دڵی پارتیی راپۆرت بلاودەکەنەوە و چیدی هێرش ناکەنە سەریان
Monday, 04/01/2016, 21:20
له چەند پهيجێکى فهيسبوكدا بەڵگهنامهيهك لەسەر كه‌ناڵى ئێن ئاڕتى بڵاوكراوه‌ته‌وه، کە بەڕێوەبەری گشتی ئەو کەناڵە بە ناوی ئاوات عەلی، ئاگادارییەکی ئاراستەی سەرجەم نووسینگەکانی خۆیان کردووە، داوای کردووە کە بە هیچ جۆرێک راپۆرت و هێرش نەکەنە سەر پارتی دیموکراتی کوردستان. من نازانم ئه‌و نامەیە چۆن هاتۆتە دەرەوە و تا چەند راستە، بەلام بە لای منەوە رێی تێدەچێت کە ئێن ئاڕ تی هەڵوێستی دوو فاقەیی ئاوای هەبێت لە ناو خۆیدا راگەیاندنی ئاوا بۆ کارمەندەکانی دەربکات و بە زارەکیش بۆ بینەرەکان دەموچاوێکی دیکە پیشان بدات. کوردستانپۆست کاتی خۆی بە راپۆرتە هەواڵێک بە تێروتەسەلی لەسەر گومانی پەیوەندی ئەم کەناڵە و خاوەنەکەی بە بەڵگەوە لەسەری نووسیبوو، منیش وەک ئەمانەتێک و کاری رۆژنامەگەریی بە پێویستم زانی ئەو ئاگادارییە بڵاوبکەمەوە و داواش دەکەم ئەگەر کەناڵی ئێن ئاڕ تی خاوەنی ئەو ئاگادارییەی ناوخۆی خۆیانی نییە لەو بارەیەوە روونکردنەوە بدات، تا خەڵکی کوردستان بزانن، چیدی پێویستیش ناکات خوڵ بکرێتە چاوی خەڵکی، کە گوایە ئەمانە کەناڵێکی سەربەخۆن و لە رێگای هەندێک بەرنامەیانەوە خۆیان وا پیشان بدەن کە لەگەڵ ئازار و خەمی گەلەکەیاندان کەچی لە ژیر پەردەشەوە هێندەی موویەک خۆیان لە دەسەڵات دوورناخەنەوە. هەر لێرەشەوە داوایان لێدەکەم، ئەگەر ئەم نامەیە کە وەکو بەڵگە دەیخەمە روو ئەگەر ساختيەه با روونکردنەوەی خۆیان بدەن، به‌ڵام ئه‌وه‌نده ده‌زانم له‌وه‌ته‌ى كه‌ناڵى ئێن ئاڕتى خۆيان وه‌ته‌نى به بڕيارى حيزب نووسينگهكانيان له هه‌ولێر و دهۆك داخرا، به قودره‌تى قادر كه‌ناڵه‌كه‌يان بڵاوي كرده‌وه كه حكومه‌ت بڕيارى كردنه‌وه‌ى هه‌ردوو نووسينگهى دهۆك و هه‌ولێرى بۆ كردنه‌وه!؟
بۆ زانیاریی هەموو لایەک رۆژێك پێش كردنه‌وه‌ى هه‌ردوو نووسينگه‌كه‌يان له هه‌ولێر و دهۆك، چه‌ند ڕاپۆرتێكيان له كه‌ناڵى ئێن ئاڕتى بڵاوكرده‌وه، ده‌تگووت: ئومێد خۆشناو بۆى نووسيبوون.
شایانی باسە له دواى كردنه‌وه‌ى هه‌ردوو نووسينگه‌كه‌يان، ئه‌و كه‌ناڵه هاوشێوه‌ى كه‌ناڵى (رووداو ئۆغڵۆ) و (كه‌ناڵ 24ى پاراستن) ڕاپۆرت و هه‌واڵه‌كانى بڵاوده‌كاته‌وه. ئيدى ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌ڵگه ڕاستيش نه‌بێت و ساخته‌بێت، كه به بڕيارى به‌ڕێوبه‌رى كه‌ناڵه‌كه تێدا هاتووه و داوا دەکات خاترى پارتى بگرن. ئێمەش دەڵێین خەڵکی ئەوەندە ساویلکە نییە، کە نەزانێت لە ژێرەوە ئەو دەسەڵاتە و ئەم راگەیاندنە چی دەگوزەرێنن، خۆ ئێمە ڕاستييه‌كان به چاوى خۆمان ده‌بينين چۆن به‌دڵى پارتى ده‌جوڵێنه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست