یەکگرتوو تۆپەکەى خستە قاچى پارتى
Sunday, 03/01/2016, 22:44
دەست لەکار کێشانەوەى وەزیرى کارەبا لەکاتى قەیرانى کەمى کارەبا لە هەرێمى کوردستان هۆکارەکەى نەبوونى پێداویستى سوتەمەنى بۆ ویستگەکان نیە لەلایەن وەزارەتى سامانە سروشتیەکان بەڵکۆ هۆکارەکەى رێکەوتنێکى نهێنى نێوان یەکگرتووى ئیسلامى و پارتى دیموکراتى کوردستان بە نێوەندگیرى دەوڵەتى تورکیا.
ڕەخنەکانى وەزیر و کادیرانى یەکگرتوو لە سیاسەتى پارتى لەکەناڵەکانى راگەیاندن تەنها یاریەکى سیاسى سەرشاشەکانە بۆ جەماوەرى خۆیان و کوردستان ئەگینا رێکەوتنەکانى نێوان پارتى و یەکگرتوو قۆناغێکى نوێ بریوە کە لە میێژووى سیاسى ئەو دوو حزبە بەو شێوە باشە نەبووە.
یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان دەست لە وەزارەتى کارەبا هەڵدەگرێت بۆ پارتى دیموکراتى کوردستان لەبەرامبەردا وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندن دەدرێت بە یەکگرتووى ئیسلامى ئەمەش وەکو قەرەبوێکى ئیدارى کە بەر پشکى ئەو حزبە کەوتووە.
یەکگرتوو تۆپەکەى خستە قاچى پارتى بۆ ئەوەى ببێتە یارێکەرێکى گۆرەپانەکە و کۆنترۆڵى بازارو کەرتى تایبەت بکات ، پارتى دەیەوێت وەزارەتى کارەبا و سامانە سروشتیەکان تێکەڵ بکات و کارەبا بە کەرتى تایبەت بفرۆشێت ، ئەم رێکەوتنەش بە ئاگادارى دەوڵەتى تورکیا بوو کە کۆمپانیاکانى تورکیا بەنیازن کارەباى هەرێم بکڕن .
جگە لەو پۆستانەى بەر یەکگرتوو کەوتووە لە دهۆک وابریار ەلەهەولێریش چەند پۆستێکى تر بەو حزبە بدەن لە یەک نزیکبونەوەیەکى نوێ لە نێوان هەردوولادا هەبێت بۆ ئەوەى هەژموونى سیاسەتى پارتى زاڵ بێت بەسەر کادیر و پەرلەمنتارەکانى یەکگرتوو وەکو چۆن لە پەرلەمان دابەش بوون بە دوو بەشەوە پەرلەمانتارەکانى ئەو حزبە.
رۆڵى تورکیا بۆ بەهێزکردنى پارتى لە ناوچەکە جگە لە بەرژەوەندیە ئابووریەکانى هەردوولا ، بۆ کپکردنەوەى نارەزایەکانى کوردانى باکور و رۆژئاوایە ، کە ئێستا پارتى دیموکراتى کوردستان لە رێگا حزبە کارتۆنیەکانى سیاسەتى خۆى پەیرەو دەکات لە باکور و رۆژئاوا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست