کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


چ گاڵتەجاریی و سوکایەتییە کە بە کوردی دەکەن، وەرە کۆسرەت رەسوڵ لیژنە بۆ دزینی نەوت دادەنێت!

Sunday, 03/01/2016, 22:12


كۆسره‌ت ره‌سوڵ مافيايى نه‌وت ليژنه‌ بۆ دزينى نه‌وتى كه‌ركوك پێك ئه‌هێنێت!
كۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌ هه‌ر جێگايه‌ك شه‌ريكه‌ دزى نه‌وت نه‌بێت ليژنه‌ى بۆ پێك ده‌هێنێت
له‌م چه‌ند رۆژه‌دا كۆسره‌ت ره‌سوڵ گوايه‌ ليژنه‌يه‌كى بۆ نه‌وتى كه‌ركوك پێكهێناوه‌ كه‌ بزانێت داهاتى ئه‌و نه‌وته‌ بۆ كوێ ده‌برێت!
دياره‌ ئه‌م كۆسره‌ت ره‌سوڵه‌ له‌ كه‌ركوك شه‌ريكيان نه‌كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ دوومجاره‌ خه‌ريكى ئه‌ميارييه‌، ئه‌ى ماوه‌يه‌ك پێش ئێستا نه‌تان بينى كه‌ رێگه‌ى له‌ كۆمه‌ڵێك تانكه‌رى كه‌ركوك گرت؟ ئێستاش ليژنه‌ بۆ ديارنه‌مانى نه‌وتى كه‌ركوك دروست ده‌كات! 
جه‌نابى مافيايى نه‌وت كۆسره‌ت ره‌سوڵ زه‌حمه‌ت نه‌بێت لۆ ليژنه‌يه‌ك بۆ نه‌وتى ته‌ق ته‌ق و كۆيه‌ش دروست ناكه‌يت كه‌ خۆت و كوڕه‌كه‌ت ده‌ستان به‌سه‌ر داهاته‌كه‌يدا گرتووه‌؟ 
ئه‌ى لۆ ليژنه‌يه‌ك بۆ ئه‌و هه‌موو دزى و تاڵانييه‌ى خۆت دروست ناكه‌يت كه‌ ئێستا خاوه‌نى مليارات دۆلاريت؟
بۆ مه‌علوماتان كۆسره‌ ره‌سوڵ به‌رنامه‌ و پێشنيارێكى ئاماده‌ كردووه‌ و پێشكه‌شى بكات، كه‌ تێدا لۆرداتى نه‌وت دروست ده‌كات و بيره‌ نه‌وته‌كان و غازه‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌سه‌ر خۆياندا دابه‌ش ده‌كه‌ن، به‌ڵام هێشتا به‌رنامه‌ و پێشنياره‌كه‌ى پێشكه‌ش نه‌كردووه‌.
ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ناگه‌ينێت كه‌ مافياكانى ماڵى هێرۆ بێبه‌شبن له‌ دزين و به‌ تاڵانبردنى نه‌وتى ئه‌م ناوچه‌ييه‌. به‌رهه‌م ساڵه‌حيش يه‌كێكه‌ له‌و مافيا گه‌ورانه‌ى كه‌ خاوه‌نى مليارات دۆلارى داهاتى دزراوى ئه‌م وڵاته‌يه‌ و يه‌كێكه‌ له‌ پياوه‌ هه‌ره‌ گه‌نده‌ڵه‌كان.
ئه‌و شه‌ڕه‌ش له‌ نێو يه‌كێتيدا ده‌كرێت به‌ ناوى باڵ و مينبه‌ر و ئه‌و شته‌ پڕوپوچانه‌ هه‌مووى بۆ دابه‌شكردنى سه‌روه‌ت و سامانى ئه‌م ناوچه‌ييه‌ له‌ به‌ينى خۆياندا.
له‌ كۆتايشدا هه‌موويان له‌ ژێر مه‌رحه‌مه‌تى گه‌وره‌ترين مافيايى نه‌وت ماڵى مه‌سعود بارزانى و به‌ چاوساخى ئاشتى درۆزن ئه‌م ميراتييه‌ى خه‌ڵك به‌سه‌ر خۆياندا دابه‌ش ده‌كه‌ن و به‌شى هه‌رزۆريشى ئه‌ڕژێت باخه‌ڵى ماڵى مه‌سعود بارزانى گه‌وره‌ خائينه‌وه‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە