دەتەوێت نهێنی سوڕانەوەی گەردون (کون) بزانیت؟
Sunday, 03/01/2016, 20:33
یەکێک لە وتە بە نرخەکانی نیکۆلای تێسلا(
Nikola_Tesla) ئەوە بوو کە گوتی" ئەگەر دەتەوێت نهێنیەکانی گەردون بدۆزیتەوە ، بیر لە وزە بکەرەوە، لەگەڵ فەرکوێنسی لەرزین".
تازەترین تێڕوانین بۆ گەردون و سوڕانەوەی هەسارەکان بە گەردوندا لەسەر بنەمایی دەنگ و لەرزین پێک هاتووە! لەمەوە دەتوانین بپرسین، کە ئایا دەتوانرێت بە دەنگ و لەرزین کارێک بکەین کە شتێک بە گەورەیی گەردون بەو شێوازە ڕێکخراوە بسروڕێنیتەوە؟
وەڵام: بەڵێ ، لە ڕاستیدا گەورەیی گەردون بەو بچوکییەی ئێمە بەراورد ناکرێت. لەگەڵ ئەوەشدا ئەمە مانای وا نابێت کە هەرشتێک لە ئاستی پێوانەی ئێمەدا نەبێت ئەوە نیە کە کەسێک یان شتێکی تر نەبێت بتوانێت دەسەلات و توانای بە سەر ئەو گەردونە گەورەیەدا نەبێت.
من بیرۆکەیەکم بۆ هاتووە، ئەوەیش سەرچاوەکەی ئەو بیرۆکە کۆنەی نیکۆلای تێسلایە، کە بۆ مرۆڤایەتی ماوەتەوە، بەڵام من دەمەوێت ئەو بیرۆکەیە بنوسمەوە و ڕای خوێنەرانیش بایەخی تایبەتی خۆی هەیە.
هەموو شتێک کە لە بۆشاییدا بسوڕێتەوە، کەواتە دەبێت شتێک هەبێت ئەو سوڕانەوەیە ڕێک بخات.
بۆ نمونە زۆرێک لە ئێوە ماتۆڕ یان ئۆتۆمۆبیلێکتان دیوە، کە دەچێتە شوێنێکی تایبەتی خڕەوە و لە ناو ئەو شوێنەدا بە ئارەزوی خۆی دەسوڕێتەوە بەرەو سەرەوە و بەرەو خوارەوە، بێ ئەوەی ترسی کەوتنە خوارەوەی هەبێت، ئەمە پێک هاتووە لە کار کاردانەوە و ڕێچکە دەگرێت بۆ بەردەوامی.
ئێستا دێینە سەر گەردونیش، ئایا ئەو هەموو هەسارەیە بە چی شێوازێک و لەسەر چی بنەمایەک دەسوڕێنەوە؟ زۆ کەم جار هەیە، کە دوو هەسارە بەر یەک بکەون ئەمەش دەبێت زانستێکی لە پشتەوە بێت.
ئەو زانستە نە خودایە و نە رێکەوت، بەڵکو زانستی دەنگ و فەرکوێنس و لەرزینە ..واتە بە دەنگ لەرزین دروست دەکەیت، لەرزین (Vibration).
ئێستا وەک نمونە بیهێنە بەرچاوی خۆت کە گەردون پێک هاتووە لە چنگێک لم، چنگە لمەکە دەکەینە ناو پەرداخێک ئاوەوە، یان دەیخەینە سەر شوێنێکی تەخت کە دەتوانین تاقیکردنەوەی دەنگ و لەرزینی لەسەر بکەین.
بۆ ئەوەی بزانین ئایا بە لەرزینەوە (ڤیبرەیشن) دەتوانیت پەترۆن دروست بکەیت؟ چەند شتێکت پێویستە. ئامێرێکی دروست کردنی دەنگ لە فەرکوێنسی ٤٣٨ هێرتزەوە بۆ ١٠٠ هەزار هێرتز. پاشان کەمێک لە لمەکە دێنیت یان دەیکەیتە ناو پەرداخێک ئاویان لەسەر شوێنێکی تەخت دایدەنییت، ئینجا دەنگەکە دەکەیتەوە و ڕووی دەکەیتە پەرداخەکە ئەوسا بزانە چی دەبینیت!!
پاش کردنەوەی دەنگەکە لەسەر هەر فەرکوێنسیەک لمەکە شکڵیكی جیاواز وەردەگرێت، واتە تا فەرکوێنسیەکە بەرز بکەتەوە پترۆنەکان دەگۆڕێن.
بۆ بینینی ئەو تاقی کردنەوەیەش تکایە سەیری ئەو ڤیدیۆیەی سەرەوە بکە.
تەنانەت تەواویی شتەکانی تریش لە گەردوندا هەمووی بە ڕێخراوەیی دروست بووە، ئەمەش پەیوەندی نییە بە دروستکەرێکەوە، کە بەم شێوە دروستی کردبێت، بەڵکو پەیوەندی بەو فەرکوێنسەوە هەیە کە هەڵیدەسوڕێنێت و گەردون لەسەرئەو دەنگە سەما دەکات... بەم شێوەیەش جوڵانەوەی هەسارەکان ڕوودەدات ، رەشەبا، تۆرانادۆ، دی ئێن ئەی (DNA)، هەموو ئەمانە لە سەر هەمان فەرکوێنسی دەجولێنەوە و هەموویان پەیوەندیان بەیەکترەوە هەیە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست