پەیامەکەی بارزانی بۆدیوەخانەکان باشە
Sunday, 03/01/2016, 16:23
بەبۆنەی سەری سالەوە بارزانی پەیامێکی فریودراوی نوێی بلاوکردەوە
، کە بەهۆی بێ پەیمان بونی و نەبونی هیج گورانکاریەکی گەورە لەگوتارەکەیدا .خۆشبەختانە تائیستا هیج حزبێک گرنگی پینەداوە ،ناوەرۆکی پەیامەکە ئەوەبوو باحزبەکان
بگەن بەسازان لەریگای هەلبژاردنی کەسیک یان ئەوەتا وای نیشان دابوو کەخۆی
هەلبژرينەوە ،ئەم ليدوانەی بارزانی فرویدانەوەی خەلکە بەریگایەکی تر
جونکە
1-بارزانی ئامادەنەبوو بەریگای یاسایی و پەرلەمانی وازبینێ و ريز لەیاسایەک بگری کەخۆی واژوی کردوە ، تەنانەت ئامادەنەبوو ئەو پلە ئیداریە بالایە بۆ کورەکەشی بەجیبهیلی ، جونکە ئەو پلەیە دەدرایەوە پارتی و بیگومان کورەکەی هەلدەبژێردرا ، ئیتر جون رازی دەبیت کەسیکی تر پلە هەستیار و بالادەستەکەی وەربگریت ؟
2- بارزانی لەو قەیرانەئابروبەریە خۆی و کوردی باشوری تیای خزاندوە دەیەوێ خۆی لەسەرجاوەی هەموو بەلا و کیشەکان بگۆرێ بۆ رزگارکەری رەوشەکە
،کەگوایە ئەو لایەنگیری کورسی نیە تا ئەو سوپایە مورتەزیقەمیدیایەکەی لەمینبەرەکان بەهیز بکات کەبارزانی ئەوەتا دەلی
یەکیک هەلبژێرن من نامەوێ ؟
3- بارزانی و بنەمالەکەی مەگەریەشۆرش و
راپەرینی جەکداری یان لە هاوکیشە و روداویکی سیاسی دەرپەرینرین ، گەرنا بەیاسا و زمامی گول و پارانەوە نەک لەسەرۆکایەتی هەریم ،بەلکو جومگە
هەستیارەکانی تری ولاتیش واز ناهینن ، جونکە ئەوان کوردستان بەمولکی باوکیان تیدەگەن و لە
هەرگیز دەست بەرداری کورسیە وا پر لەبانق و دەسەلاتداریتی نابن کەهاتوتە دەستیان ، ئەمە
نەک هەر بنەمالەی بارزانی بەلکو برواناکەم لەنیو سیاسیەکانی کوردیش بەدەگمەن
یەکیک هەلبکەوی کورسیەکەی جیبهیلی .
٣. خالیکی گرنگی تر بارزانی
گەورەترین پێشیلکاری دەستوری و یاسایی دەکات و دەیەوي لەکوردسان رێجکەی
یاسا نەمینی بەلکو کيشەکان بەخیلەکی و دیوەخانانە جارەسەر بکات ، گەرنا
پەرلەمان هەولی دا ریجکەی یاسایی بگریتە بەر لەمامەلە لەگەل دۆسیەی
سەرۆکایەتی هەریم ، بەلام ئەوا بارزانی بوو لەتۆلەی ئەمە پەرلەمانی ئیفلیج
کرد و بەدوایدا حکومەت و سەرۆکایەتی هەریمیشی ئیفلیج کردوە کەکەسیش نازانی کەی هەولی لەناوبردنی یوسف محمەد دەدا ، جونکە بارزانی
ریجکەی یاسایی بەپیلان دژ بەخۆی تیدەگات و کەسیکی قین لەدلە و هەرگیز سیمای پیاوی دەولەت و بەرپرسیارەتیش لەپیاوی بەقین و خۆپەرست دروت نابێ
بۆیە بابارزانی ئەو
ریاکاریە بەکارنەهینی بابفەرموێ بوير بێت بلیت من ماوەی یاساییم تەواو بوە
نامەوی کاری نایاسایی بکەم نەوەک بەریجکەی خیلەکی و دیوەخانانە کوردستان
بەریوەببات ، کوردستانی بەبنەمالەکەی خۆی و تالەبانی و هەردومەکتەب سیاسی یەکیتی کۆن و نوێ ویران و روبەروی ئەو هەموو قەیرانە کردوە کەدەروازەی رزگاربونی ئاستەم کردوە . ئەوەی باوەریش بەوازهینانی بارزانی بە سازن و هەلببژاردنی یەکیکی تر بکات خەونی حوشتر دەبینی جونکە ئەوانە نەک دەسەلات بەلکو مالیکی سەری رەشیش تەسلیم ناکەنەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست