کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


پارتی و به‌فلیم كردنی یه‌كێیه‌تی و گۆران!؟

Saturday, 02/01/2016, 22:34


دوای ئه‌وه‌ی پارتی ڕێگری كرد له‌سه‌رۆكی په‌رله‌مان و وه‌زیره‌كانی گۆرانی نارده‌وه‌ ماڵه‌وه‌
گۆران بچوكترین هه‌ڵوێستی وای نه‌نواند ، كه‌ وه‌ڵام بێت به‌و سووكایه‌تیه‌ گه‌وره‌یه‌،
كه‌ به‌گووته‌ی خۆیان ‌په‌رله‌مان‌ شه‌رعی ترین دام ده‌زگای هه‌رێمه‌، یاخود رونتر بڵێن حیزبه‌كانه‌.
هێشتا گۆران به‌ ئومێدی گه‌رانه‌وه‌ی بارودۆخی پێش ١٢ی ئۆكتۆبه‌ره‌..تاكه‌ مه‌رجی دانیشتنه‌كه‌‌یانه‌ له‌گه‌ڵ پارتی،له‌كاتێكدا پارتی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده‌ نیه‌ ئه‌وه‌ بكات.
پارتی ده‌زانی بۆچی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ناوه‌و نایه‌وێ بگه‌ڕێته‌وه‌ خاڵی سفر..
هه‌ڵبه‌ته‌ گۆران باجه‌ گه‌وره‌كه‌ی چونه‌ ناو ده‌سه‌ڵاتیدا و هێشتا ماویه‌تی..
ده‌بوایه‌ گۆران هه‌ر یه‌كه‌م رۆژ كشانه‌وه‌ی خۆیان راگه‌یاندبا نه‌ك ئه‌وه‌ی تائێستاش نازانن
چاره‌نوسیان به‌چی ده‌گات..
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه‌ هه‌ڵوێستی زه‌لیلانه‌ یه‌كێیه‌تی به‌جێی ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستێكی جیدی و یه‌كلاكه‌ره‌و بنوێنێت، خه‌ریكی نێوانگیریه‌ كه‌ ده‌مێكه‌ ئه‌ویش به‌بن به‌ست گه‌یشتووه‌.
هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م دام و ده‌زگاو ده‌سه‌ڵاته‌ سه‌رتاپایان نه‌ك هه‌ر جێگای پرسیارو گومانن به‌ڵكوو شایه‌نی ئه‌وه‌ن خه‌ڵك هه‌ڵیان پێچێ!؟
ده‌سه‌ڵات دوای نزیكه‌ی ٢٤ ساڵ له‌ حوكمرانی، سه‌لماندیان بۆ هه‌موولایه‌ك كه‌ شایه‌نی به‌ڕێوه‌‌بردنی كۆمه‌ڵگا نین.
ده‌سه‌ڵاتێك له‌ماوه‌ی نزیكه‌ی چاره‌گه‌ سه‌ده‌یه‌ك نه‌توانێته‌نانه‌ت پرسی كاره‌با چاره‌سه‌ر بكات،سه‌ره‌ڕای بوونی ئه‌و هه‌موو سه‌‌روه‌تووسامانه‌ زه‌به‌لاحه‌ی بنده‌ستیان،ئایا مه‌حكوم نیه‌ به‌نه‌مان!؟
پارتی شانبه‌شانی ئه‌وه‌ی كه‌خه‌ریكی گه‌مه‌یه‌كی ترسناكه‌ له‌گه‌ڵ ئاكپارتی و جارێكی تر گڵۆپه‌سه‌وزه‌كه‌ی داگیرساندۆته‌وه‌ بۆ هاتنی سوپای ئه‌ردۆگان.
 له‌ولاشه‌وه‌ جارێكی تر ده‌یه‌وێ حكومه‌تێكی كارتۆنی تر به‌ حزبه‌ سێبه‌رو كلكه‌كانی خۆی رابگه‌یه‌نێت..
پیامه‌كه‌ی مه‌سعودیش  به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی ٢٠١٦نه‌ك هه‌ر هیچ تازه‌ی تێدا نه‌بوو، به‌ڵكوو هه‌مان قه‌وانه‌ سواوه‌كه‌ی جارانی له‌مه‌ڕ ڕێككه‌وتنی حیزبه‌كانی خسته‌ روو..
ئه‌رێ به‌راست جگه‌ له‌وه‌ی پۆستی سه‌ركایه‌تی هه‌رێم ، پۆستێكی زیاده‌و بێ بایه‌خه‌و، ساڵانه‌ هه‌زاره‌ها دۆلار خه‌رجیه‌كه‌یه‌تی، بۆ تا ئێستا هیچ حیزبێك زاتی ئه‌وه‌ی نه‌كردوه‌ كاندێك بۆ ئه‌م پۆسته‌ دیاری بكات؟
 له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا..هه‌ڵوێست و بێ هه‌ڵوێستی هه‌موو لایه‌ك ده‌بینین

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە