موزايەدە مەكەن ،بە پێودانگی سەرمایەداری دەوڵەتی سەقامگیر دروست ناكرێت
Saturday, 02/01/2016, 22:13
دوای كێشانەوەی سنوری ڕۆژهەڵاتی ناوین ،گەلی كورد نابێت بە پێودانگی زلهێزە هەژمونگەراكان ڕازی بكرێت بە مانەوە لە ناو سیستمی دەوڵەت نەتەوەی عەجەماندا ،وە نابێت ئایندەی خۆشی بە گوێرەی سیستمی دەوڵەت نەتەوەی داهێنراوی مۆدێرنەی سەرمایەداری ئاوا بكات،بەڵكو دەبێ ئەڵتەر ناتیڤی دەوڵەت نەتەوە ئۆپشنی بێت كە كۆنفیدراڵیزمی دیموكراتیكەو چاكسازییە لە ناو سیستمی دیمۆكراسی جیهانیداو گێڕانەوەی نەتەوەكانی ڕۆژهەڵاتە بۆ سیاسەتی ئەخلاقی.
بۆیە هەر بانگەشەو دروشمدانێك یان فرۆشتنەوەی موزایەدەی سیاسی بۆ دروستكردنی كوردستانێكی سەربەخۆ بە پێودانگەكانی سەرمایەداری تەنیا لە كەفی تایت دەچێت و بێ سودو بەرهەم و ڕەد كراوەیە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست