کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کوردستان بەهەشتی بازرگانانی نەوت

Saturday, 02/01/2016, 21:59


لەکۆتایی ساڵانی نەودەکانی رابردودا میدیا عەرەبیەکان بۆ ماوەیەک هەواڵو مانشێتی سەرەکییان باسکردنبو لەئاشکرابونی فەزیحەتێکی گەورەی رژیمی سەدام ئەویش بەخشینی کۆبۆناتی نەوت بەهەندێک لەهونەرمەندو سیاسەتمەدارانی جیهان بەمەبەستی داکۆکیکردن لەسیاسەتە چەوسێنەرەکانی سەدام دژ بەمیللەتەکەی خۆی..ئەوکات سەرپەرشتی دەرکردنی رۆژنامەیەکی عەرەبی سەربەخۆ بوم لەسلێمانی، لیستێکی دورودرێژم پێگەشت کەناوی هەندی کەسایەتی عەرەبیو بیانی دیاری تیا بو وەک پەرلەمانتاری بەریتانی جۆرج گالاوی وئەکتەری سوری رەغدەو رۆژنامەنوسی میسری مستەفا بکری ودەیان بالۆیزو دیبلۆماتی بیانی کە بۆ قەترە نەوتیک لیکیان ئەهاتە خوارو،سەدامیش بە کۆبۆنیک باری کەشتیەک نەوتی پێئەدان.
پارتی وەکو  قوتابیەکی زیرەکی مەدرەسەی بەعس ئێستا بەگۆنترۆلکردنی سەروەتی نەوتی کوردستان هەمان ئەو سیاسەتەی بەرتیلی نەوتو کۆبۆنات پەیڕەو ئەکات..چەندین باڵوێزی پێشوتری ئەمریکا لەعیراق و، دەیان سەرکردەی عەسکەریو جەنەراڵی خانەنشینی ئەمەریکی دوای تەواوبونی کارەکانیان لە ئیدارەی عیراقدا دور لەچاوی کامێراکان لەزۆربەی دیمەنەکاندا لەپشتی بارزانیو سەرکردەی حزبەکەیەوە لەبۆنەو ئاهەنگەکاندا دەرئەکەون..بەپێی هەندێ سەرچاوەش بەشێک لەوانە بەپلەی راوێژکایش لەگەلڕ بارزانی وحزبەکەی کار ئەکەن و موچەش لەسەرۆکایەتی هەرێم وەرئەگرن.
ئەمانە ئێستا بەپێی لێکدانەوەکان بەشیان هەیە لەو کۆمپانیا نەوتییانەی لەگەڵ ححکومەتی هەرێم گرێبەستیان هەیەو رۆژانەو مانگانە سودێکی زۆر لەو بازرگانیە وەردەگرنو پشکەکانیان لەبۆرسەکانی جیهاندا کرینو فرۆشتنی پێئەکرێت ودەیان ملیۆن دۆلار قازانجیان پێئەگات.رەنگە ترسی ئاشکرابونی ئەو پەیوەندییانەشە بەو کەسایەتییانە کەنایەڵێت حکومەتی پارتی دۆسییەی نەوت بخاتە بەردەم پەرلەمانو میللەتەکەی..
هەر ئەم کەسایەتیانەن کەئەمرۆ بونەتە داکۆکیکار لەبارزانی وبنەماڵەکەیو هەوڵی جوانکردنی وینەکانیان ئەدەن لەبەرچاوی بەرپرسانی دونیا،کاتێک میدیا چەواشەکەرەکانی پارتی باسی سەردانە سەرکەوتوەکانی بارزانی ئەکەن بۆ وڵاتان باسی ئەوە ناکەن کە ئەم بازرگانە نەوتیانەن لەپشتی رێکخستنی ئەمجۆرە دیدارانەن،ئەمانە بەحوکمی دیفاعکردن لەبەرژەوەندی خۆیان لەگەل نەوتی کوردستان ئامادەن وێنە ناشرینەکانی بارزانی وبنەماڵەکەی بۆ رتوشبکەنو تا حەدێک پشتیوانی هەندێ ناوەندی سیاسی جیهانی بۆ دەستەبەر بکەن،ئەویش نەوەک ناوەندی فەرمی وڵاتان، بەڵکو  لەهەندێ دامەزراوەی اسەربەخۆی جیهانی کە ناویان گەورەیەو لەبنەمادا هیچ کاریگەریان بەسەر سیاسەتی نێودەوڵەتییەوە نیە.
لای خۆشمان هەندێ کەسایەتی سیاسیو رۆشنبیریش هەن کە پشکێک لەو نیعمەتەی پارتییان بەر ئەکەوێ، ئەوانیش هەمان بەرژەوەندی لەگەڵ پارتیدا کۆیان ئەکاتەوە،بۆیە زۆر ئاساییە کەسایەتیەکی سیاسی عیراقی کەئەمرۆ سەرۆکایەتی دەزگایەکی میدیایی گەورەی عیراقی ئەکات جارجار دێتەوە کوردستانو لەسەر حیسابی پارتی سویتێکی گەورەی لەئۆتێل شیراتۆنی هەولێر بۆ تەرخانکراوە،بەبێ ئەوەی هیچ کاریگەریو رۆڵێکی سیاسی مابێت، وەکو پۆستەچی هەڵئەسێت بەگەیاندنی پەیامەکانی بارزانی بۆ لایەنەکانی ترو، لەدوایین هەوڵیدا لەپێناو مانەوەی بارزانی فشارێکی زۆری خستە سەر بەشێک لەئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بۆ رێکەوتن لەگەڵ پارتیدا لەسەر پەیڕەو کردنی دەسەڵاتێکی حزبیانەی هاوبەش ودەرکردنی لایەنە موعاریزەکانی بارزانی لەپرۆسەی سیاسییدا، ئەوەی مایەی پێکەنینیشە هەمان حزبی ئەو سیاسەتەمەدارە کوردییە دوای دەیان ساڵ لەخەباتی سیاسیدا ئێستا بەهەمو سنوری عیراقەوە تەنها یەکدو کورسی پەرلەمانیان هەیە بەهۆی ئەو سیاسەتە چەوتانەی حزبەکەیانەوە.
کێشەی میدیای پارتی ئەوەیە کە ئەوان هێشتا لەژێر کاریگەری سیستەمە دیکتاتۆرەکانی ساڵانی پەنجاو شەستەکان ماونەتەوە،بۆیە بەپشتبەستن بەم کاراکتەرانەوە ئەرکی راگەیاندن بەرێوە ئەبەن،سیاسەتی" درۆ بکە درۆ بکە تا برۆات پێەکەن" بوە بە ئەدای رۆژانەوی میدیاکانیان بێ خەبەر لەوەی ئاسمانی دونیا بەمشێوەیە داخراو نیە کەس نەزانێت چی ئەگوزەرێت،بیریان چۆتەوە ئێستا مناڵی ناو لانکەش ئایبادی بەدەستەوەیە وئاگاداری روداوەکانی جیهانە.
لەمرۆژانەدا چەندین کەسایەتی سیاسی و سەرکردەی حزبەکان سەردانی کاک نەوشیروانیان کردو  لەنزیکەوە لەبارەی تەندروستی باشی دڵنیابونەوە،کەچی میدیای پارتی ئیدیعای ئەوە ئەکات گوایە ئەو لەسەرەمەرگە چونکە توشی شێرپەنجەی سییەکان بوە..هەر ئەو میدیایەش بو دیداری لەگەل سەرکردەیەکی حیزبەکەی سازدا کە وتی" نەوشیروان بۆیە دژایەتی مەسعود بارزانی ئەکات چونکە ئەیەوەی بیکەینە وەزیر لەبەغدا"..
میدیای پارتی کاتێک وەسفی کوردستان ئەکەن بەشامی شەریف،نازانن لەهەر وڵاتێکی دونیادا ئەگەر حکومەت نەتوانێ مانگانە موچەی فەرمانبەرانی بدات ئەبێت نەک هەڵبوەشێتەوەو خوا حافیزی بکات، بەڵکو ئەبێ سەرانی بدرێنە دادگا بەوەی کەفەشەلیان بەحوکم هێناوە.لەهەر وڵاتێکدا سیاسەتی نەوتی بەم شێوەی کوردستان فاشیل وسامانەکەی بەهەدەر بدرێت، بەرپرسانی نەوتەکە ئەبێ لەسێدارە بدرێن بەتومەتی خیانەتی عوزما.
ئەم ئەداو قسانەی لەمیدیاکانی پارتیدا بڵاو ئەکرێنەوە ئەزی تێدا شەرمەزار ئەکەن، چونکە هەرنەبێ بەزمانی کوردی بڵاو ئەبنەوە لەوڵاتێک کە وڵاتی منیشە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە