کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چۆن كۆتایی بەم دۆخە چەقبەستووە دەهێنرێ؟

Thursday, 31/12/2015, 20:45


فریاد ڕەس كێ یە و چی فەلسەفەیەكە؟ چۆن دەكرێ بۆ ئەوەی یەكبین دەبێ نیمچە پەرتبین؟!
وەڵامی ئەم پرسیارانەم لە خوارەوە داوەتەوە.
باشترین ڕێگە وەك ،لە دەیان نوسین و وتارمدا لە وێب سایتەكاندا بڵاوم كردووەتەوە ڕاگەیاندنی سیستمی خۆسەرییە لە سەر ئاستی پارێزگاو قەزا گەورەكان و هەڵوەشاندنەوەی سەر لەبەری ئەو داو و دەزگایانەیە كە توانای خزمەتكردنیان نەماوە،بۆ ڕێگری كردن لە دابەشبونی كوردستان و هێشتنەوەی یەكڕیزیمان دەبێت دەسڵات دابەش بكرێت ،باكۆنین دەڵێت”تاجی دەسڵات بخە سەر دادگەرترین مرۆڤ ،لە ٢٤ كاتژمێردا دەبێ بە چەپەڵترین دیكتاتۆر”بۆیە دەبێ هانا بۆ مۆدێلی عبداللە ئۆجەلان ببرێت و لە كەركوك و سلێمانی و ڕاپەڕین و هەڵەبجەو خانەقین و گەرمیاندا پەیڕەوی لێ بكرێت و لە هەر شارێكدا شارەداریی هەڵببژێردرێت و دەسڵاتی شار بدرێتە دەست ئەنجومەنی خەڵكی شارەكان و داهات و سوپا دادگای لێ دەرچێ لە گەڵ یاسا گرنگە كانی داهات و تاواندا جوزئیات خەڵكی شارەكان بڕیاری لە سەر بدەن لە ڕێگەی ئەنجومەنەوە،دوای نیشاندانی نمونەیەكی جوان دەتوانرێ خەڵكی ترسێنراوی هەرێمی زەرد هانبدرێن بە ناچار كردنی پارتی بۆ ملدان بەو سیستمە چونكە پارتی دە كەوێتە ناوەڕاستی سێ هەرێمی كوردی و موسڵی عەرەبییەوە كە هەموویان بەو شێوە لا مەركەزییە دەڕۆن بەڕێوە،دوای ئەوە سیستمەكە پەسەند كرا ئەوكات ئەنجومەنی كانتۆنەكان دروست بكرێت و سەرۆكی ئەنجومەنی كانتۆنەكان لە ناو ئەنجومەندا بە ٢/٣ی دەنگی ئەنجومەن دەبێت بكرێ بە سەرۆكی ئەنجومەن بۆ ماوەی چوار ساڵ كە دەسڵاتێكی پڕۆتۆكۆڵی و سیمبولی هەبێ  ،دەبێت ئەنجومەنی كانتۆنەكان دەسڵاتی پەڕلەمانیان هەبێت،واتە بتوانن بڕیاری شێوازی بەڕێوە بردنی كانتۆنەكانیان بپەژرێنن،بۆ زانیاریشتان ئەم مۆدێلە مۆ دێلی دەوڵەتشاری میزۆپۆتۆمیاو گریكیشە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە