پەیامەکەی مەسعود بارزانی ڕشانەوە بەمرۆڤ دەهێنێت ...!
Thursday, 31/12/2015, 20:36
تەنها شتێک لەدرۆکردندا بەدەست بێنیت ، بەڕاسگۆی بڕوات پێناکرێت "ئەرستۆ"
لەسایەی ئەم خێڵەوە لەم ووڵاتەدا "هەرکەسێک بمرێت، دەڵێن ئیسراحەتی کرد" ئەم مەسعودە بەبۆنەی هاتنی ساڵی ٢٠١٦وە کۆمەڵێک قسەی بێمانای دابەگوێماندا کە بەئاشکرا داوا دەکات بالێیگەڕێن ئەو پیاوە ترسنۆکو هیچ لەبارنەبوە لەسەر کورسی بەختی دانیشێت و هەر بەسەرۆکی بمێنێتەوە . سەمەرە لەو مێدیا قەشمەرانەیە کە دێن پەیامە پڕ بوغزو هەڕەشيکەی ئەم خۆپەرستە وەک خۆی بڵاو دەکەنەوە "ئاوێنە ، لڤین " کەدەم لەبێلایەنی و هەندێک جار ئۆپۆسیسیۆنیش وەردەدەن . ئاخر قسەکانی مەسعودو پەیەمەکەی چی یە ؟ خۆ خرۆشۆف پەیامی نەداوە ئێوە بڵاوی دەکەنەوە . پاشان هیچی تازەی ووتوە؟ جگە لەڕیزکردنی کۆمەڵی درۆ و هەڕەشەو پارانەوە بۆئەوەی ئەم بارودۆخە وابمێنێتەوە . بینیمان لەم ڕۆژانەدا کە شێخ جەعفەر نزیک لە مەسعود بارزانی سەردانی لای نەوشیروانی کرد ، دوای ئەوەش عەلی باپیر لە تەلەفۆندا گوێ لەوە بوە کە نەوشیروان ووتوێتی "ڕاپۆرتی هەڵە بەبرادەرانی پارتی گەیەنراوە لەسەر ئێمە " . کۆی ئەم کۆدانە ئەم قسە قۆڕو بێمانایەی مەسعودی لێدەکەوێتەوە کە دەبێت بمێنێتەوە لەسەر کورسی بەختی ، کەچارەنوسی گەلێکی بەرەو مەرگەسات بردوە.
مەسعود ئەگەر یەک تۆز کەرامەتی تێدا بوایە ، بەبەر چاوی زەقێوە لەباکوردا گەلێک خوێن لەبەری دەڕوات و لەڕۆژئاڤاش قارداشەکانی مەسعود قامیشلۆیان خەڵتانی خوێن کردوە، قسەی لەسەر ئەوە دەکرد . مەسعود سەری زمانی و بنی زمانی پێشمەرگەیە ، کەچێ کاتێک کوردە قاسم ئەو پیاوە تێکۆشەرە ژیان جێدەهێڵێت ، قسەناکات بەڵام پرسە نامە بۆ مەکی دەنێرێت چونکە بە مەسعودی ووت :" نیعمەت" تۆ سەیری ئەم پیاوە هەراجە بکە سوپاسی دنیادەکات ، بەڵام سوپاسی گەلەکەی ناکات کە لێیان قبوڵ کردوە بەزۆری زۆرداری خۆی کردۆتە نمایندەیان . گەر مەسعود بارزانی تۆزێک کەرامەتی هەبوایە باسی لەشکر کێشی تورکان دەکرد بۆ هەرێم ، یان لایەنی کەم هێندە باسی داعشی نەدەکرد لەکاتێکدا مزگەوتەکانی هەولێر تژی یە لە داحس و عەقڵی داعشی لەسایەی سەری بنەماڵە خێلەکێکەی مەسعود بارزانی دا . گەر شەهامەت لەو مەسعودەدا هەبوایە بۆساڵی نوێ بازرگانانی شەڕی دەستبەسەردەکرد ، ڕاکردوانی شەڕی بەدادگا دەگەیاند ، وێنە قەشمەرەکانی خۆی قەدەغەدەکرد لەسەنگەرەکانی پشتەوە، گەر مەسعود ڕاسگۆبوایە نەجمەی سەر شانی کەسوکارەکەی لێوەردەگرتنەوەو دەیوت "هەڕن تەقەدومە " بچن بۆ دوبەی و سعود بۆلای قەومەکانی خۆمان . پەیامەکەی مەسعود هەرەسی ناوەی خۆیەتی ، ئەم مەسعودە ڕازی نی یە بەوەی کەهەیەتی ، بەڵكو ئامادەی تێدایە هەموو ووڵاتەکە هەراج بکات ، بەڕاستی ئەمانە هێندە نائاگان لەمێژووی کورد . دوێنێ ئەتاتورک سەید ڕەزای لەدار دا و تەمەنی دەسکاری کرد لە٧٨ساڵێوە کردی بە ٥٦ساڵ و کوڕەکەی کە ١٦ساڵ بوو زیای کر بۆ ئەوەی ڕەوادان هەبێت بۆ لەداردانی . سبەینێ ئەردۆغان تۆی سوک لەدار بدات دەترسم خەڵک بتکاتە پاڵەوان و شەهید ، لەکاتیكدا تۆ نەپاڵەوانی بەهیچ کەسێکی خۆپەرست عاشق بەدەسەڵات ترسنۆک تڕۆو تۆزن ، بوغز هەڵگر ، هەرچی ناشرینی هەیە لەکەسایەتی تۆدا هەیە ، تۆ براکانی خۆت کوشت تا بەدەسەڵات بگەیت ، ئێستا گەلێکی خەوتوو چی یە . پەیامەکەت ڕشانەوە بەمرۆڤ دەهێنێت بەک بەختەوەری .
عەمری ئەو مێدیایەش نەمێنێ کە پەیامی خەڵکی خائین و خۆفرۆش کۆپی دەکات و بڵاوی دەکاتەوە شەرمەزاری دەچنەوە نەک خوێنەری زیاتر بۆخۆیان ڕامکەن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست