کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مێژووی کوردوپێنووسی بیانی!

Thursday, 31/12/2015, 20:12


نەتەوەی زیرەک وهوشیاردەبێ خاوەنی دیرۆکناس ورووناکبیری دوورناس ولێهاتووی خۆی بێ.مێژوو خاوەنی دووتای تەرازوویە.تایەک بەرهەمەکای مێژووی خۆیەتی،تایەکی دیش کۆمەڵگاگەیەتی.من ناڵێم رووناکبیرو مێژووناسمان نییە، هەمانە بەڵام نەیتوانیویە ببێتە بارتەقای ئەو هەمووە نەهامەتیە کە دۆست ودوژمن بەسەری هێناوین؟ بەداخەوە ئەو سەرکردانەی کە بەرپرسی سەرهەڵدانەکانی کورد بون هەر ئەوەندەیان فێری تاکی کورد کردوە کە بڵێ: هەموو خەتای داگیرکارو دوژمن وزلهێزو.....، کوردە کە ئەوحاڵورۆژەیان بۆ خوڵقاندوین. بەداخەوە ئەوسیاسەتە چەوتەش بۆتە رێکارێک لە ئاست هەمووشکستەکانی کوردوخۆدەربازکردنێکە کە بەرپرسان لەحاند ئەو نەهامەتیانەی کە بەدەستی خۆیان بەسەریان هێناوین.
چەند نووسەری بەناوبانگی جیهانی هەن کە هاتوونە خاکی کوردستان وزۆر زیرەکانە بەشێک لە مێژووی کوردیان لەسەرناوی خۆیان تۆمار کردوە. ناکرێ دەستخۆشیان لێ نەکەین، ئەگەر ئەو چەند پەرآوەشیان نەنووسیبا چمان دەکرد.بەشی هەرە زۆری ئاڕشیوەکانی کۆماری مهاباد بۆ خۆمان بەدەستی خۆمان لە ترسی هاتنەوەی ئەڕتەشی شای ئێران لە توون خانەکانی حەمام وماڵانداسووتێنران. بەشێکی دیکەشی کاربەدەستانی سۆڤیەت بۆ بەکار هێنانی گەمەی سیاسی دوارۆژمان لێیان دزین کردیانە ئاڕشیو بۆ خۆیان، هەنووکەش چاومان بەیەک لا پەڕەش نەکەوتۆتەوە!
پاشی ئەوهەمووە نەهامەتیە لە باشوری وڵات سەددام حوسێنیان بۆ رووخاندین ودایانە بەردەستی دەسەڵاتێک کە٢٤ساڵە لەسەر ناوی شەهید وئاڵاودەوڵەتی کوردی وپێشمەرگە و......، رۆڵ دەگێڕێ! دووبنەماڵە دوومڵۆزم دەستیان لە بینەقاقای گەلەکەمان ناوە، بەهیچ کلۆجێک یەخەمان بەرنادەن! ( لەڕۆژهەڵاتی وڵات دێمۆکڕاتەکان وکۆمەڵەکان لەوانەش خراتردەبن) ئەمن نازانم ئەگەر بەرهەموو دەسکەوتەکانی ئەو بەرپرسانە لە تای تەرازوومێژووی ئەو٢٤ساڵە دابنێم، بیر لەکام لایەنی قورس وسووکی ئەودەسەڵاتە بکەمەوە؟ ج،تاڵەبانی ئەگەربەمردووش بە حێسێب نەیە نیوە زیندوویە. کەسیان تێداهەڵناکەوێ کە بڵێ با،کۆنگرەیەک ببستین، تا لەوبارودۆخەرزگارمان بێ!دەڵێن تا،ج،تاڵەبانی،ماوە کەس ئیزنی نییە جێگای بگرێتەوە! حەق وابوو ،ج،ت، بۆ خۆی پێشنیاری کردبا وگووتبای واز لە سیاسەت دێنم .لەحاڵێکدا بیانی وقازانج خوازی نەیار ئەوکابرایە وەک کەسێکی شۆڕشگێڕچاولێدەکەن. ئەوکەسەی کە بۆتە مایەی گەلێک شەرمەزاری بۆکۆمەڵگایەکی وریاوهوشیار. هەروەک دەبینین ئەو رۆژانە لە سەر سامان وپارەی / ی،ن،ک / چۆن دەئاخفن!هەر کەس خەریکە بیخاتە سەر ملی ئەوی دیکەو دەڵێ: نازانم پارەی ،ی،ن ک، لە دست کێ دایە! مرۆڤ شەرم لە کورد بوونی خۆی دەکا. لایەنی عەشیرەی بارزانیش بە ئاشکرا بە کورد دەڵێن، لە مەسعودبارزانی زیاترنەکەس پیاوە نەکەس شیاوە!نازانم چۆن شەرم نایانگری لە سەر مێدیاکانیان دەڵێن: بارزانی سەرۆکی هەرێم!
پوختەی باسەکەم"
ئەمیر بەدرخان بە خۆی دەگووت: من شای وڵاتم( کوردستان)! من سوڵتانی عوسمانی نیم، ئەگەر ئەو لە من گەورەترە من/ لەو شەریفترم/! ئەگەر دەڵێم بەشێکی هەری مەزنی بارودۆخی دەروونی وپسکۆلۆژی کۆمەڵگای کورد بۆنووسەرووڵاتانی بیانی دەرکەوتووە لەرێگای دەربڕینی ئەو شیوە ئاخاوتن وسیاسەتە هەڵانە بووە کە سەرکردەی کورد لە مێژوودا هێناویەتی سەرزمان وکاری پێکردوە. بیانی زانیویانە سەرکردە یان پادشای کورد چی لە باراندا نییە. بێبەختی لە وەدایە دیرۆکناس وزانای کوردیش ناسیونالیزمێکی کوێرانە بەرچاوی گرتووە ورێگای پێ نەداوە بەرپرچی ئەو شێوە سیاسەتە بداتەوە. بۆیە بەشی هەرگرینگی مێژوومان نووسەرانی بیانی تۆماریان کردوە.
کەس هەبووە بە جەنابی ئەمیر بەدەرخان بێژێ، لەسیاسەتدا کێ / شەریفە،کێ نەجیب ترە / کێ......، هیچ پەیوەندیەکی بە چارەسەری ئەو نەتەوە بەدبەختەوەنییە! مانای وشەی سیاسەت یانی،، تەمبێ،، کردن. تەمبێ کردن دان وساندن بەشێوەیەکی زیرەکانە بۆ پاراستنی بەرژەوەندی نەتەوەیی وڵاتێک لە ئاست ژیانی دوا رۆژی نەتەوەکەی خۆی.جگەلەوەش بە پێی کام ڕاپرسی خۆت کردۆتە شای هەمووکوردستان.! تۆبڵێی ئەوکات سیستمی شایەتی کوردی رزگار دەکرد؟  خوێنەری هوشیار هەر هەمان جەنابی / شەریف پاشآمان/ لە مانگی ئابی ساڵی ١٨٤٧ خۆی تەسلیم بە عوسمان پادشا کرد! شایەکی بێ مۆڕاڵ ولاوازو بێ دەسەڵات بۆتە بەشێک لە مێژووی نەتەوەیەکی بێ دۆست وبێچارە. ئەو شایە درۆیینە لەساڵی ١٨٦٨ یان ١٨٧٠ لە دیمەشق کۆچی دوایی کرد. ئەوە چارە نووسی/ شایەک/ بووکە بۆتە ئاویزەی بەشێک لە پەڕآوی دیرۆکیمان.
هەرلەوپەیوەندیەدا ویلیام/ ئیگلتن/ نووسەری بەناوبانگی مێژووی،، کۆماری مهاباد،، دەڵێ: سەت ساڵ دواتر/ قازی مەحەممەد/ سەرۆککۆماری تەمەن کورت لە مهاباد هەمان کاری ئەوی دووبارە کردوە! ( خۆی ڕادەستی بەرپرسانی نیزامی شای ئێران کرد). نووسەر لە بەردەوامیدا دەڵێ: مخابن لەساڵی ١٩٧٥ مستە فا بارزانیش هەمان شتی بەسەرهات!( دەڵێن: مەلا  مستەفا بارزانی بە هۆی ئەوەی جگەرەی زۆر دەکێشا دوومۆدنەی( دەمنە) پێبووە، یەکیانی دەخستە ناو مێزەرەکەی، ئەوی دیکە شیانی دەخستە ناو پشتێندەکەی، چەکدارەکانی وایاندەزانی یەکێک لەو مۆدنانەی/ دژە تانکە و مەلا تانکی پێ دەشکێنێ!!کام ئەقڵی سالم ئەوشتە باوەڕ دەکا.؟ سەراسەری بنە ماڵە و سەرکردەکانی عەشیرەی بارزانی دوو پەڕتووکی مێژوویان نەخوێندۆتەوە، وەک عەشیرە لە دایک دەبن، بە گەنجی دەبنە سەرمادارو ژنێڕاڵ !).
بۆسەیروسە مەرەی دونیای سیاسەتی سەرکردەی کورد دەتوانم بڵێم: موحەممەد خانی لەپ زێڕیش بە خواستی خۆی تەسلیمی سەفەویەکان بوو!سمکۆی شکاکیش هەروا!شێخی نەمریش شێخ مەحموودیش هەروا،( لایەنگرەکانی سوێندیان دەخوارد کە بە چاوی خۆیان دیتوویانە کە / فیشەک / شێخ مەحموود بریندار ناکا!! هەروەها گۆیا شێخ مەحموود دەیتوانی بیروفکری بەرانبەرەکەی بخوێنێتەوە!! ئەوە دەردی کۆمەڵگایەکی دواکەوتوویە دەنا شێخیش وەک ئێمە لە پێستووئێسقان دروست بووە، هەروەها ئەگەر توانیبای فکری بەرابەرەکەی بخوێنێتەوە دەبوالە سیاسەتدا زۆر سەرکەتووتر بوایە) جگە لەوانەش  دوکتورقاسملوش بە رێبازێکی دیکە خۆی ڕادەستکرد، وای دەزانی خومەینی وسەددام کە ئاشت بنەوە، کۆماری ئیسلامی کێشەی کوردی چارەسەردەکا! دوکتور شەڕەفکە ندیش زۆرزیرەکانە تە ڵەیان بۆ هاویشت وئاوا شەهیدکرا!لەوسەردەمە شدا بەرۆژی ڕووناک ولە بەرچاوی میلیونان تاکی کورد لەرۆژهەڵاتی وڵاتە کەمان،ئەوحیزبانەی کە خۆیان بەڕەسەن وحیزبی سەرەکی پێناسە دەکەن ( دێمۆکڕاتەکان وکۆمەڵەکان ) بەدەستی دەسەڵاتی کورد لەباشووروەها زەمینگیرکراون کە تۆفانی نوح جووڵە یان پێناکا!ئە شێوە وسیاسە تەش پێی دەلێن: تەسلیم بونی ئاشکرا بەدەست دەسەڵاتی کوردی خۆماڵێ!!
بیانی زۆر زیرەکانە خۆدەخزێننە ناورووداوەکانی مێژوومان. زیرەکانە سیاسە تمان لەسەردەمە شێنن.سەرکردەوسەرهەڵدانمان بۆ پێکدێنن ،هەر بۆ خۆیان لە قۆناغێکی مێژووییدا ئەوەی بۆیان سازکردوین لێمان دەڕووخێنن! نەدیرۆک نووسمان،نە رووناکبیرمان،نە نووسەرمان، نە شآعیرمان، نە سەرکردەمان،توانای نووسینە وەی هەڵە کانی مێژوومانیان تێدا بە دی ناکرێ.وەک مۆرەی تاوڵێنمان لێهاتووە هەرکەسانێک گەیشتە سەرمان بە مەیلی خۆیان هەڵماندەخڵێنن وپاشآن بەهاسانی هەڵماندەخڵە تێنن!لە وسەردەمە شداکە دونیای سیاسەتی زلهێزوئورووپیە کان لەدەست/ داعش/ وەمە ترسی کەوتووە رۆژانە دەبینین کە دەهۆڵوزوڕنای بەرژەوەندی خۆیان بۆ/ پێشمەرگەی/ هەژاری کورد گوێچکەی جیهانی کە ڕ کردوە!ئامریکا، زۆر بێ ڕەحمانە ،پ،ک،ک،هاویشتۆتە لیستی ترۆڕ( فشە لیست)! بەڵام لەرۆژئاوای وڵات هاوکاری بەرچاوی هەیە لەگەڵ،پ،ی،د،وی،پ،گ!بەڕاستی سەردەمێکە کە لەودونیایە  بێ ڕەحمە دا سیاسەت کەسانی دوورناس وزانای دەوێ و تاکی وشیاری کوردی گەرە کە تا داهاتووبە قازانجی نەتەوەکەی لێک بداتەوە.  گووتنێکی بەنرخی کوردەواری پێمان دەڵێ: رابوردوو تا دووردەکە وێتەوە روون ورەوانتر خۆی نیشان دەدا. گرفتی هەر مەزنی ئێمە ئەوەیە کە رابوردوو لەبیر دەکەین ونایکە ینە ئەزموون بۆ داهاتوومان. ئەگەر ئاشنایی بە مێژووی رابوردوومان سەرمایە وسامانێکی پڕ لە زانستو بە نرخە، وشیاری وزانیاری تاکی کورد لە ئاست  مێژووی سەردەممان سامانێکی نەتە وەییە. رێبەرانی کورد نە لە مێژووی رابوردوومان شارەزان، نە لە ئاست سامانی  مێژووی هاوچەرخمان  وریان.
جەعفەرکەریمی
١/١٢/٢٠١٥
سندوقی کوردستانپۆست لە غەریبی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە