کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گەندەڵیەکانى فواد حسین سەروکى دیوانى سەروکا یەتى هەرێمى کوردستان

Thursday, 31/12/2015, 19:42


پێشەکى سوپاسی روژنامەى ئاوینە ئەکەم وەکوو یەکەمین روژنامەى کوردستانى ، هەڵسا بە پەردەڕامالێن بەسەر گەندەڵیەکانى   ئەندازیارێکى گەورەى فەساد و گەندەڵی لە کوردستان.
من وەکوو وێنەگرێک لە ڕژنامەیەکى کوردستان  ئاگادارى چالاکیەکانى کوردستان بوومە .
بێجگە لەو هەواڵەى  کە بە درۆ دکتور فواد حسین سەروکى دیوانى سەروکایەتى هەرێمى کوردستان ، خوشکەکەى – سەوسن محمد حسینى  بە مدیر عام خانەنشیینکرددوە ، لە خوارەوە گەندەلى تر و کارە قیزەوەنەکانى ترى دکتور فواد حسینتان بۆ  دەنێرم .
ئەگەر دیوانى سەروکایەتى هەرێمى کوردستان ئەم بڕبار و کارە قیزەوەنانەى دکتر فواد حسین بە راست و تەواو نازانێت با بە وەڵامێک و بە نووسین وەڵاممان بدەنەوە.
-دامەزراندنى براى فواد حسین وەکوو راوێژکارى پەروەردە لەلاى کاک پشتیوان ێادق وەزیرى پەروەردە ، وە هیچ وەختێکیش دەوامى نەکردووە ( راوێژکارى بن دیوار)
پێدانى خانوویەک لە شقەکانى زەکەریا ، وە تەرخانکردنى خانوویەکى تر بۆ کورەکانى.
پێدانى چەندیین ئەتوموبیل بە برادەر و دەورەبەرى خۆى
- خانەنشینکردمى غاندى محمد  دزەیى  ، رەفیق حیزبیەکى ناسراو و پیسى حیزبى بەعسی عەرەبی اشتیراکى بە پلەى وەزیر !
- پیدانى پەرپرسیاریەکى ئەمنى دیوانى سەروکایەتى بە کووڕى غاندى  ، وە ئەرکى ئەو هەرزەکارە سەکایەتیکردنە بە فەرمانبەرانى دیوان .
کڕین و درووستکردنى چەندین دوکان و باڵەخانە لە هەولیر و بەغدا ، بە پارەى سەروکایەتى هەرێمى کوردستان ، وە بەناوکردنیان بە ناوى خزمەکانى دکتور فواد .
- دامەزراندنى هەموو کەسوکارەکانى دکتور فواد حسین لە وەزارەتەکانى حکومەت و پاشان خانەنشینکردنیان .
-خانەنشینکردنى خوشکێکى تر بە پلەى مدید عام ، بەبى هیچ ئەمرێکدامەزراندن !
کرینى ڤیلایەکى گەورە لە هەولیر    ئەمپایر  بو خۆ ى  وە کورێکى ڕفیق غاندى ملبامیە!
کرینى ڤیلایەکى گەورە لە ێڵاحەدین لە سەر ڕێگاى سەرى ڕەش بۆ خێزانى دکتور فواد حسین .
مانگانە ، دەیان میلیون دینار لە سەرۆکایەتى هەرێم دەنێرێتە دەرەوەى وڵات بەناوى سەفەرەکانى خۆى و خانەوادەکەى .
دکتور فواد حسین  ئەندازیارێکى گەندەڵى و فەسادە لە جەستەى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان .
یەکێک لەو کارە خراپ قیزەوەنانەى دکتور فوادى بەرێز ، فەشەلپێهینانى سەروکایەتى هەرێمى کوردستانە ، دیوان   بریتى یە لە نووسینگەیەکى تایبەتى  خوى بو کارى بازرگانى و هیچى تر نا!
بەردەوامیش کاردەکات بە مەبەستى تیکدانى سومعەى حوکومەتى کوردى و سەروکایەتى هەرێم .
بەگوێرەى ئەو زانیاریانەى دەستم کەوتوون ، دکتۆر فواد حسین لەلایان  نیچیرفان بەرزانیەوە دەستنیشانکراوە ، ئیستاکە ،  فواد حسین سەروکى پڕوسەى چاکسازیە لە حکومەتى هەرێمى کوردستان!؟
لە کوتایدا ئەگەر ئەم زانیاریانە راست نیین ، تکایە با سەروکاتى هەرێم و دکتور فواد وەڵاممان بداتەوە  تکایە .
سەلیم عبدالکریم حاجى

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە