کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کەمێ گوێ لە زۆڕنای ورچەکەش بگرن

Wednesday, 30/12/2015, 1:42


نازانم ئەم پرسە چۆن شیدەکرێتەوە و هەوادارانی سوڵتانیزم خێرو شەڕ بە کام پێوەر دەپێون، تورکیان زۆر دڕندانە کەوتۆتە کوشتنی خەڵکی سڤیلی باکوری کوردستان، سوپایەکی دەهەزارکەسی بۆ شەڕی کۆڵانەکانی جزیرە و سلۆپی و کەربۆران و سوری ئامەد خستۆتەکار، لە پەلامارە وەحشیگەریەکانیاندا نزیکەی دووسەد کەسیان شەهید کردووە کە سەرجەمیان پیرو ژن و خەڵکی مەدەنی بون، لەو شەهیدانە 54 یان منداڵی پاک و بێ تاوانی بێ ئاگا لە شەڕن، زۆر بێ شەرمانە لەشکرکێشی ئەنجامداوە بۆ قوڵایی خاکی باشوری کوردستان، سەدان هێرشی ئاسمانی کردۆتەسەر خەڵکی سڤیلی ناوچەکانی قەندیل و چیاکانی تر، ئابڵوقەیەکی توندی خستۆتە سەر ڕۆژئاوای کوردستان و بەئاشکرا پشتیوانی چەتەکانی داعش و سەرجەم گروپە تیرۆرستیەکانی سوریا و جیهانیش دەکات، سەروەت و سامانی ئەم هەرێمە بە ئارەزوی خۆی هەڵەلوشێت، هێشتان وەک دۆست و فریادڕەس و پشتیوانی دەوڵەتی کوردی پێناسەدەکرێت!!
کەچی ڕوسیا کە لە ئێستادا بەرژەوەندیەکانی لە گەڵ تورکیان نایاتەوەو لە گەڵ کورد هاوتەریب بووە، ڤلادمیر پۆتن بەڕاست بێت یان تاکتیک سوپاکەی ئاگادارکردۆتەوە لە ئامادەباشیدابن بۆ پاراستنی کورد، بەڵام بەشێ لە کوردەحەیاتەکەی خۆمان هاواریان لێ بەرزبۆتەوە ئەڵێن ماڵ وێران ئەبین شەڕەکە دەخەنە ناوماڵی کوردەوە، باشە برالە چما ماوێتی ماڵ وێران بین? جێنۆسایدکردنی بەشكی کوردستان و برسی کردنی بەشێکی ترو بەتاڵانبردنی پارچەیەک و سەرکوتکردنی پارچەیەکی تر ئەمە ماڵ وێرانی نەبێت چیترە?
زیاتر لە بیست ساڵە بە زوڕنای ئەمریکاو دۆستەکانی هەڵەپەڕین و دەر ئەنجام شۆربایەکیشمان پێنەبڕا، دەی بابزانین هەڵپەڕین بە زوڕنای وەرچەکە ئەنجامەکەی چۆن و چی دەبێت، ئەوەشمان لە یاد نەچێت باکوری کوردستان هێلکەکانی نەخستۆتە سەبەتەی پۆتنەوە وەک ئەوەی باشور بە سەبەتەکەی ئەردۆغانی سپاردووە، هێڵە سورەکەی ئەردۆغان و ئۆغڵۆش چەمی فورات بوو بەڵام ئیرادەی بەهێز کارێکی کرد شەڕڤان لەوبەرەوە ماسی برژاو نۆشی گیان دەکەن و بەرەو جرابلس و عەفرین هەنگاو دەنێن و قارداشەکان زەقەی چاویان دێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە