بڕیار نەبوو وابیت !
Wednesday, 30/12/2015, 1:35
هەم پارتی دیموکراتی کوردستان و هەمیش بزوتنەوەی گۆڕان بڕیاریاندا کە لە حکومەتی بنکە فراواندا پەڕلەمانی کوردستان چەقی بڕیاری سیاسی کورد بیت ، پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیاریدا کە حکومەتی بنکە فراوان حکومەتی خزمەتگوزاری و یاسا سەروەری و یەکڕیزی نیشتیمانی بیت ، وەلئ بزوتنەوەی گۆڕانیش بڕیار وابوو کە چوار سالی پڕ لە ئارامی بیت بۆ هەریمەکەمان .
ئیستا جگە لەسەرۆکایەتی هەریم ، هەم پەڕلەمان و هەمیش ئەنجومەنی وەزیران ئیفلیج بوون ، نەمردین و بینیمان لە دیگەلەوە یاسا سەروەرە بۆ پەکخستنی دامەزراوە شەرعی و یاساییەکان !!
نەمردین و بینیمان کە چوار سالی پڕ لەئارامی و تەبای لە قەلادزێ و لە کەلار گیانی چەندین هاونیشتیمانی کردە قوربانی هەوینی ئارامی !!
یەکخستنەوەی نیومالی کورد ئەرکیکی ئەخلاقی و نیشتیمانی ئینساندۆستانەیە ، ئیستا کورد و هیزە سیاسییەکان پیویستی ڕەقەم یەکمان بە ئاسایکردنەوەی دۆخەکەیەو پاشانیش زەمینەسازی بۆ تەفاهوم و ڕیکەوتنە ، خۆئەگەر نا لەسایەی ئەو نیمچە دیموکراسی و ئازادییەی کە بەرهەمی ڕۆشنبیران و خەمخۆرانە ، کەس ناتوانیت کەس بسڕیتەوە و دەولەتیش بە تەنها لایەنیک و بۆ هیزیک دروست نابیت .
هەنووکە جگە لە هیزە ئیسلامییەکان هەرسئ هیزەکەی تر واتە ( پارتی و گۆڕان و یەکیتی ) لەسەر ئاستی حیزب خاوەنی نیو مالیکی لیکترازاو هەلوەشاوەن ، دۆخی نیومالی پارتی هیچ باشتر نیە لە یەکیتی و گۆڕان ، بە پیچەوانەوە دۆخی نیومالی یەکیتی و گۆڕانیش باشتر نییە لە پارتی ، هەر یەکیک لەم هیزانە ئەندامان و لایەنگران و کادیرانی خۆیانیان پەراویز خستووەو ڕۆژانە پۆل پۆل خەلک دەست لە کاردەکیشیتەوە .
بەرپرسیارەتی جەوهەری لە ئەستۆی هەرسئ هیزەکەدایە و پیویستە لە نیومالی خۆیانەوە هەنگاوی پراکتیکی بنین بۆ نیو مالی کورد و بە عەقڵ و دیدیکی نەتەوەییانە دوور لە تەعاتووفی حیزبی ڕیز لە ئیرادەی یەکترو خەلکی کوردستان بگرن و دەست لە ناو دەست بۆ دامەزراندنی پایەو دامەزراوەی دەولەتداری هەنگاو بنین .
خۆئەگەر نا ئالۆزی نیوان لایەنەکان و ئیفلیج بوونی هەرسئ سەرۆکایەتیەکە و قەیرانی سیاسی و ئابوری ئەمنی کاریگەری دەبیت لەسەر پرۆسەی ڕیفراندۆم ، لە کاتیکدا ئیوە تواناو عەقلی دەولەتداریتان نییە ، چیتر میللەت بۆ ببیتە سووتەمەنی بەرژەوەندییە حیزبییەکانتان !
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست