Monday, 28/12/2015, 11:20
کارەساتی ئەو حزبانەی باشور لەوەدایە هیشتا لەوەناگەن نەوەیەک هەیە ،
بەپیی سیاسەت و هەلویست ، هەلسەنگاندن دەکات و بەیەک هەلویست دەبیتە هۆکاری لەدەستدانی پانتایەکی گەورەی
جەماوەری ، نەوەک سیاسەتی ماوەیەکە
لەیادی خەلک دەجیت . باشترین نمونە هەلویستەکانی یەکیتی بەرامبەر پارتی ئەو حزبەی گەیاندۆتە
ئەو ئاستەی ، وەک هیزیکی گالتەجاری سیاسی لەنێوان خەلک لەهەلویست و ليدوان
تاوانبار دەربکەوێ. یان گوران بەچونە دەسەلاتی و ڕيکەوتنی لەگەل پارتی هەرگیز
نابیتەوە گورانەکەی بەر لەهەلبژاردنی ٢٠١٣ . و حزبی شوعی لەحزبیکی دەیان هەزار شەهیدەوە ، ببیتە پاشکۆی پارتی و خاوەن دەهەزار دەنگ لەوکوردستانەی گوند نیە شەهیدی لێ نەدابێ؟
بۆیە ئەو هەلویستەی ماوەیەکە یەکیتی و یەکگرتوو کۆمەل دەستیان پێکردوە کە بەخشکەیی لەبری کار بۆ گورینی بارزانی بکەن ، هەولی گورینی یوسف محمەد دەدەن و بارزانی دەکەنەوە سەرۆکی هەريم و شەرعیەت بە کۆدەتا و ناپاکیەکانی ئیستای پارتی
بەرامبەر باکور و تالانی وولاتی دەدەنەوە. سەرەتای ئەو هەنگاوەی ئەو حزبانەش
بەناوی جاکسازیەکی روکەش و لاوازەوە دینە نێو ئەو گورانکاریەوە تا
جەماوەرەکەیان بیدەنگ بکەن . بۆیە ليرەدا راستگۆیی و زیندوبونی جەماوەری
ئەو حزبانە دیاردەکەوێ کە ئایا جەماوەری پارتین ( کۆیلەی حزب و بنەمالە)
یان جەماوەریکی زیندون و دەنگ هەلدەبرن و ڕيز لەپرۆژەی حزب و گوتارە میدیاکانیان دەگرن و سنور بۆ فرتوفيلاوی سەرکردەکانیان دادەنین؟ . ليرەدا نمونەیەک بۆ ئەو سێ حزبە و جەماوەرەکەیان دەهینمەوە ، کە٣١ی ئاب رویدا ، بەبیانوی ترسنۆکانە حزبی شوعی ، یەکگرتوی ئیسلامی ، بزوتنەوەی ئیسلامی بەشداری کابینەکەی ٣١ی ئابی پارتیان کرد ،
بەمەش لەکەیەکی گەورەی شەرمەزاریان لەمیژوی سیاسیان تومارکرد جونکە
رەوایەتیان بەناپاکی ٣١ی ئاب دا ، هاوکات
ئەو کەلەگاییەی ئەمروو بەردەوامی ناپاکیەکانی پارتی هەر زادەی ئەمروی نیە جونکە بەشيکی دەگەريتەوە بۆ ترسنۆکی و هەلپەرستی ئەو کاتی شوعی و یەکگرتوو بزوتنەوە و حزبەکانی تر. ،لەگەل رادەستبونەوەی دەیان پەرلەمانتارو کادیری
لەرزۆکی ئەوکاتی یەکیتی کەلەکۆبۆنەوەکانی پەرلەمان و کابینەکەی ٣١ی ئابەکەی پارتی بەشداریان کرد یان دەجونە لقی ٢ پارتی .
بۆیە ئوکەی کردنی پارتی لەرەفتارو تاوانەکانی بەهەر پاساويکەوە بیت بۆ ئەمرو وسبەی هاوشيوەی بەشداری ئەوحزبانەیە کە لەکابینەی ٣١ی ئابی پارتیدا ئەژمار دەکرێ
بائەمرو پاساو بهینەوە و شەرم نەکەن ، سبەی لەمێژودا گران لەسەر یەکەبەیەکەی بەرپرسانیان دەوەستێ . باشترین
نمونە بائەمرو هەموو ئەو حزب و پەرلەمانتار و کادیرەیەکیتیانەی لە ٣١ی
ئاب تەسلیم بەپارتی بونەوە و بەشداری کابینە و کۆبونەوەکانی پەرلەمانیان دەکرد ، بويریان هەبي شانازی بەهەلویستی ئەوکاتیان بکەن ؟
تائیستا ئەوەی لەمیدیاکان دەبیرێ تەنها گۆران کەلەگایی پارتی قبولی نە
کردوە ، کەنازانرێ ئەویش تاکەی بەرگە و رادەستی دیکتاتوریپارتی نابێ ؟ جونکە هەموو حزبەکانی
دەسەلات و دەرەوەی دەسەلات هەول دەدەن گورانیش تەسلیم بەپارتی بیتەوە..
تو وەرە سەیری ئەوسوپایە حزبە ی باشور بکە هەر یەکەی دروشمیکی قەبەی بەرزکردوتەوە بەلام جەندە لەر زۆک و دووروانە مامەلە دەکەن ، لەگەرمەی ئەو هەموو
ناپاکیەی پارتی لەکۆدەتای پەرلەمانیەوە بۆ پیلان دژ بەشۆرشی باکورو روژاوا و تالانی دەیان ملیار دۆلار و سیستەمیکی فاسیدی و مافیایی و بنەمالەیی جون
تەسلیم بەپارتی بونە بیدەنگن و هەولی پەردەپۆشکردنی تاوانەکانی دەدەن ؟ بەلام لەسەر تیڤێ بۆ فریودانی جەماوەرەکەیان دروشمی بریقەدار دەلین !؟ بۆیە مافی خۆمان نیە بلیین حزبایەتی لەباشور بەرەو دوکانی سیاسی و فەوجی خەفیفە دەرون ؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست