کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەشەرم و ترس سیاسەت ناکرێ

Saturday, 26/12/2015, 22:35


ئەم هەرێمە هەمو شتەکانى ئاوەژو و لنگەو قوچە ،.. دەبڕوانن ،کوان؟ ئەو چوار لایەنەى، لەسەر پرسى سەرۆکى هەرَیم هاوڕاو هەم ئاهەنگ بوون ، ئەى ئیستائاو بە ئاشى کێدا دەکەن؟
ئەى جگە لە بزوتنەوەى گۆران ،سَى لاکەى تر خەریکى چین؟ چۆن ئاشى بەرژەوەندى ئەگێڕن و؟ ڕو وەو کوێ شەن و کەو دەکەن؟ 
بەڵێ ە ئێستادا...هەریەک لە کۆمەڵ و یەکێتیى و یەکگرتوو، بونەتە چاودێرو ، ناوبژى وان و، ریشسپى ئاوایى و سەرۆکى دیوەخانى حیزبە کانیان وکەوتونەتە لیدوانى نالۆژیکى بێ سەر و بەر وکۆبونەوەى بیپێزى هەزار جارە بوە وە و بێ ئەنجام ، تا لەو قەیرانە ى تیى کەوتون ڕزگاریان بێت و هەم جەماوەرە دەنگ دەرەکانیان ڕازى بکەن هەم لە و بێهەڵویستیەى نوزەى لێبڕیون دەرهەق بەو تاوانە نا لۆژیکى و نایاساییى یەىبەرامبەر بە پەرلەمان و پەرلەمانتاران و وەزیرو پۆستە حکومیەکانى ِبزوتنەوەى گۆرانى (هاوپاکیج) یان و (هاوهەڵویستیان) کراوە لەکاتێکدا ئەم ڕیزبەندیەى کەپارتى بە پلانى (تیوەرى پیلان گێڕى )و بەرنامەى پێشوەخت ، زۆر سەرسەختانە لەڕێ ێ دەزگا جۆربەجۆرەکانى، جاسوسى و هەڵڕشتنى پارەى زۆر، هەوڵى تێکدانى دەدا هیچى واگرنگى بۆ مسۆگەرنەکرا، بۆیە پەناى بردە بەر (تیوەرى هێز) و لەو ئامانجەشدا بزوتنەوەى گۆرَانى خستە (+)ى قەناێى خۆى و بە تەوژم و تین و گیانێکى هێند خێلەکى تۆڵە سێنانەوە کۆدەتایەکى ڕەشى ئابڕو بەرى بەرپاکرد کە هیچى بۆ داگیرکەرانى کوردستان لە دژایەتى کردنى مافەڕە واکانى کورد نەهێشتەوە .
ئیستا کێکەکەهەموى لاى پارتیە و ، گەر پارچەیەک بدات بە یە کێکیان (لەو دۆستەکۆنانەى گۆڕان) ئەوا سەد جار ڕەحمەت بویى بۆئەم پارتە نەریتى یە شکستخواردوەى میژوو دەنێرن، لەکاتێکدا هیج کامێکیان لە کۆیونەوەداخراوەکاندا کە دیالۆگیان دەکرد ،لە سەر پارتى و هەڵوێستى سیاسى و پەشمى پاوان خوازى و تاکرەوى هەمیشە لەسەر زار و نزاکانیان بوو ، کەس وێنەیان نەبوو لە قارامانێتىو هەلۆیست و جەوامێرى چما ئەو سوارچاکانەى ئەو سێ لایەنە ڕویان کردە ج جەنگەلستانێکى هات و نەهات و ئیدى هەرگیز نەگەرانەوە....
باشە هەواداران و کادران و رۆشنفکرانى ئەو سێ حیزبە ،ناپرسن ؟؟ بزوتنەوەى گۆڕان بۆ بەر سزاى پارتى دەکەوێت و (یەکگرتوو کۆمەڵ و یەکێتى) دوعاى کام (مشایەخیان لەملدایە ) کە لەبەر دیدەى زەردى پارتى پارێزراون؟
باشە خۆ ئەو پاکێجانەىئەدرایە پەرلەمان و پارتى و هەموو لاکان ، خۆ تەنها هى گۆڕان نەبوو ...بەڵکو زادەى دەربڕن و دیراسەى ماوەیەکى درێژى هەر سێ لاکە بون بە تایبەتى گۆڕان و دو گروپە ئیسلامیەکە... باشە ئەم سیاسەتى شەرمنانە لاوازەى ئیسلامیەکان و یەکیتیشى لە گەڵدا بیت تا چەند دڵى پارتى پێ ڕازى ئەکرێت ؟ یان بەرژەوەندیەکانیان لەگەڵ پۆست و پارەى دزراوى میللەت و پشت کردنە جەماوەرى دەنگدەریان...ئەو بۆمبە تەوقیت کراوە لە ئایندەدا بەرهەم هێنێ کەتەنها ڕێگەى پشودان و ئازادى وسەرفرازى خەڵى کوردستانى لىێپە یدا ئەبێت،
بۆیە من لێبڕاوانە باوەڕم وایە ،کە ئەوانەى ناوى خۆیان ناوە پارت و ئەوانەش کە بەڕێوەى دەبەن ... نە پیکەوە گرێ دانى کۆمەڵە خەڵکێکى ئاوا پارتى پێ دەوترێ و نە ئەوکەس و خۆبە هوشیارو خۆینەوارانەش.. سیاسیان پێ دەوترێ، جگە لەوەى کە بونەتە سەربارێکى قورس بەسەرکۆمەڵگاوە ،چونکە ئەوان بەهەر هەمویان نەتوانن چارەسەرى کێشەیەکى وا ئاسان بکەن لە ووڵاتیکى زامدارى پڕ نائارامى و شەڕو کوشتار و کاوولکارى بە دەستیانەوە کەچى عەقڵە پوتە نالۆژیکیە بێ سەوادەکان پەنادەبەنە بەر عەقڵو میانگیرى و ریشسپێتى داگیر کەرانى عارەب و تورک و فارسەکان . ئەمەیە کارەسات و گرفتى عەقلى سیاسى کوردى..
ئێستا ..هەموو بەر پرسیارێتیە کە لاى پارتیە ،باشترین دەرفەت بۆ ئاسایى کردنەوەى باردو دۆخى ناسازى هەرێم هەر خۆیەتى ،ئەمەش دوا دەرفەتە کە سیاسەتى گەوجاندنى فەزاى گشتى واز لیبهێنێ..، واز لەوەهمى تاک حیزبى و تاک سەرۆکى و تاک فەرمانڕەواى بهینێ ، هەرهەموو ئەو پارتانەى هەرێمى کوردستان، خەڵکى ئەم هەرێمەن و کەسیان کرێچى پارتى نین هەتابگوێزنەوە ،
بۆیە پارتى و سیاسەت و ستراتیژ و پێکهاتەکەى ،دەرهاویشتەى سەردەمێکى زۆر جیاوازترە لە ئیستا..هەر ئەمەشە پارتى و سەرکردایەتیە تەقلیدیەکەى هەمیشە لە بەرامبەر سەردەمەکەدا لە دۆخێکى (مۆمیا)کراودا گیریان خواردوە و بەهەر جۆرێک دەرباز بون لە و دۆخە ناسازە مەرگى خۆى ڕادەگەیەنێ..چونکە نەوەک چاوى بە ئازادى هەڵهێبێ ستەمە کۆیلەیەتى پارتى بنەماڵە قبوڵ بکات ، بۆهەمو پارت و ڕێکخراوە کانى تریش ئەم هاوکێشەیە ڕاستەو ،،چونکەپارت و بزوتنەوە سیاسیە ئەلتەر ناتیفەکان ،کە بەردەوام جێ بە سیاسەتى پاوانخوازى و دیکتاتۆرەکان چۆڵ دەکەن ، لەئەنجامى ململانێ ى گۆڕانکاریەکانى سەردەم و تەوژمى نوێخوازى لە سەرێکەوە و شکستخواردنى عەقڵیەتى زاڵى تاکگەرایى ،کەهەمیشە ناهێلێ پارتەکەى لە ڕیتمى ستایلى پارتى تەقلیدى دەرچێت...ئەم یۆتۆبیاى خۆ بە پیرۆز زان و گەورەزان و بە ئەزمون زان یەش ..تاد تەوقیکەو زیاتر مرۆف دیل و گەمژەو مل کەچ دەکات یاعیسى مەرگى ئەوپارتانەیە .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە