بێدەنگی خەڵکی باشوری کوردستان بۆچی.!
Wednesday, 23/12/2015, 22:00
هەڵبەت سیاسەت ئەگەر بەقەولی لینین بێت هونەری مومکین بێت ،ئەوالەلای سەرمایەداری ئەمریکاو خۆرئاوا سیاسەت ئەوەنی یە کەدەیڵین ،بەڵکو ئەوەیە کەدەیکەن .ئەوڕاستیەش زۆر روون وئاشکرایە ،کەئەمریکای زلهێزو بڕیاردەری دنیای دڕندەی سەرمایەداری ،بەرامبەر بە خستنەخوارەوەی فرۆکەیەکی روسی ،لەلایەن دەوڵەتی فاشی تورک بەبیانوی بەزاندنی سنوری تورکیا ،ئەمریکاو خۆرئاوا ڕایانگەیان تورکیامافی خۆیەتی بەرگری لەسنورەکانی بکات .هەمان ئەریکای دڕندەو ئەروپای یەخەسپی بەقەولی مارکس بەبەرچاویانەوە تورکیای فاشی سەدان کیلۆمەتر سنوری عیراقی بەزاندوەو وەزیری دەرەوەی عێراق داوا لەئەنجومەنی بەناوئاسایش دەکات ئیدانەی ئەوکارەی تورکیای فاشی بکرێت ،بەڵام ئەو ئەنجومەنە چونکە تەنها بەناو بۆپاراستن و ڕاگرتنی مانەوەی دڕندەیی ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی بوونی هەیە ،نەک ئیدانەی تورکیای فاشی ناکات ،بەڵکو پێی وایە دەبێت هەردوو لا بەگفتوگۆ چارەسەری کێشەکە بکەن .سەیری گاڵتەجاری سیاسەتی سەرمایەداری بکەن ،چون لەپێناو بەرژەوەندیەکانیان هەزار جەنگی تائیفی و مەزهەبی و قەومیان هەڵگیرساندوەو ئینسانەکان دەکەن بەقوربانی .
لەوەش کارەساتبارتر ئەوە ئەمریکا بەفریاد ڕەس و دژی داعش بزانرێت و کۆمەڵگای مرۆڤایەتی دڵی بەم هێزە دڕندەیە خۆش بێت ،کە پەکەکە لەبەرخاتری تورکیای هاوکاری ذاعش و فاشست بکاتە تیرۆریست و بەبەرچاویەوە ،تورکیای فاشی کەوتوەتە قەتڵ و عامی کوردانی تورکیاو ئەمریکای ملهوڕو ئەوروپای بەناو مرۆڤ دۆشت چاوی خۆیان نوقاندوە بەڕامبەر بەودڕندەییەی دەوڵەتی فاشی تورکیا.
ئێستا قسەکانی مارکس لەهەمووکات لەبارەی بەربەریەتی سەرمایەوە ڕاستی خۆی دەپێکێت و ئەو ڕاستیە دووبارەدەکاتەوە ،کەبەشەریەت لەهەنگاونان بۆسۆسیالیزم دوابکەوێت بەبەربەریەتی سەرمایەدەگات ،سەرمایەداری بەتەواوی هەنگاوی ناوەو گەیشتوە بە بەربەریەتی خۆی ،ئەوە دەتوانێت بەربەم بەربەریەتەی سەرمایەبگرێت هێزی ئینسانی و خەباتی سۆسیالیزمە ،کەدەتوانێت بەربەم هەموو دڕندەیەی سەرمایەداری بگرێت و حورمەت بۆ ئینسانەکان بگەڕێنێتەوە.
لەوڕوانگەیەوە قسەیەکیش لەسەرباشوری کوردستان دەکەین ،کەبۆچی بە هەمان ڕتمی نیزامی دڕندانەی سەرمایەداری بێدەنگن ،بەرامبەر بە قەتڵوعامی باکوری کوردستان و دڕندەیی ئەردۆغانی فاشی .ئەوەی خەڵکی باشوری کوردستانی بێدەنگ کردوە سەرانی بزوتنەوەی مافیای کوردایەتیە بەگشتی و بنەمالەی مافیای بەرزانی نوکەری ئەردۆغانی فاشیە ،کەپێی دەچیت لەڕێکەوتنێکی نهێنی ئەم بنەمالەمافیایەو ئەردۆغاندا ئەنجام درابێت بۆفرۆشتنی باشوری کوردستان بەسوڵتانیزمی ئەردۆغان کردنی بە وولایەتێک لە و سوڵتانیزمە نوێیەی ئەردۆگانی فاشی ،بۆیەسنوری بۆ واڵاکردوە بەئارەزووی خۆی بێتە ناو باشوری کوردستان و ئامانجەکانی بپێکێ ،کە لێدانی پەکەکەو پەیەدەو دەرکردنیانە،لەباشوری کوردستان .
ئەم خیانەتەی بنەمالەی مافیای بەرزانی بەتەنها خۆی بەرپرسیار نی ،بەڵکو تەواوی سەرانی بزووتنەوەی مافیای کوردی بەژدارن بە بەناوڕۆشنبیران و نووسەران و ڕۆژنامەنوسان ،کە هیچ هەڵوێستێکیان نی یە ،بەڵکو بەجۆرێک لەجۆرەکان بەناوی بێ لایەنی وشتی پوچی لەو جۆرە ،نەک قسەیەکیان نی یە ،بەڵکو هەموو هەواڵەکانیشیان دەچێتەخزمەتی ئەردۆگانی فاشی و بنەمالەی مافیای بەرزانی یەوە .لەکوێ دنیادا رؤشنبیر ،لەبەرامبەر دڕندەیی و فاشیەت و مافیاگەری بەرامبەر بەئازادی خوازی بێ لایەن بوە .
ئەوەی دەوڵەتی فاشی تورک لەباکوری کوردستان ئەنجامی دەدات دژی خەڵکی سیڤڵی باکور هیچ پاساویک هەڵناگری و ناشکرێ ،هەواڵ بەوشێوەیە بڵاوبکرێتەوە بەوەی لەئەنجامی شەری پەکەکەو تورکیا قوتابخانەکان داخراو ،ئەوهەوڵ وهەواڵ بڵاوکردنەوەیە جگە لەخزمەتکردن بەفاشیزمی ئەردۆغان و ناشرین کردنی بەرخۆدان و گیان بازی خەڵکی باکوری کوردستان بۆئازادی وئاوکردنەئاشی فاشیزمی تورک و دڵ خۆش کردنی بنەمالەی مافیای بەرزانی بەپلەی یەکەم و هاوکارەکانیان ،کەبەسەرکەوتنی ئەردۆغانی فاشی بەسەر خەڵکی ئازادی خوازی باکوری کوردستاندا هیچی ترنی یە.
ئەوەئەوخەونەیە ،کەبنەماڵەی مافیای بەرزانی خەونی پێوەدەبینێت و کۆتایی بە خەباتی ئازادی خوازانەی باکوروخۆرئاوای کوردستان بهێنێت ،بەپشتیوانی دەوڵەت فاشستی تورک و مانەوەی خۆی و بنەمالەکەی درێژبکاتەوە ،لەلایەکی تریشەوە بنەماڵەی مافیای تاڵەبانی و هەموو حیزبەکانی تیرش هاوکاری ئەم پیلانەی بنەمالەی مافیای بەرزانین ،کەقبوڵی دەکەن بەئارەزووی خۆی ببێتە داردەستی دەستی پیلانی لەناوبردنی کوردانی باکورو رۆژئاوا.ئەگەر شەریکەتاوانین دەبێت بێنەدەنگ و بەڕەسمی دژی ئەوتاوان و پیلانەی بنەمالەی مافیای بەرزانی بێدەنگ نەبن ،لەوەش واوەتر ئەوە بۆ تەواوی رۆشنبیران و رؤژنامەنوسان ڕاستە ،هەرکەسێک لەگەڵ ئەم پیلانەقێزەونەی بنەمالەی مافیای بەرزانی و دەوڵەتی فاشی تورک بێت ئەوە تاوانبارە بەخوێنی خەڵکی باکوری کوردستان و شەریکە خوێنخۆریانە .هەڵبەت ئەوە بۆدەوڵەتی فاشست ئیرانیش هەمانشیوەیە .
هوڵەندا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست