منی شیوعی: وتومه بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌نگ بۆ كاك مه‌سعود ئه‌ده‌م
Wednesday, 23/12/2015, 20:59
لە نووسینێکی (کەمال جەمال موختار کە بە ناونیشانی
(پێش ئەوەی پرۆفیسۆر عیزەدین مستەفاش ماڵئاواییمان لێبکات) باس لەوە دەکات، کە عیزەدین مستەفا رەسوڵ لە سوید موچەی خانەنشینی وەردەگرێت لە کوردستانیش لە پاڵ موچەی خانەنشینی کۆمەڵێک پارە و ئیمتیازی هەیە، جگە لەوە تالەبانی و مەسعود بارزانی و شوێنی دیکە بەردەوام پارەیان پێی داوە، د. عیزەدین وەڵامی کاروان شێخ سەعیدی داوەتەوە و لە وەلامەکەیدا دەڵێت من خانەنشینی پەرلەمانم هەیە، لەگەڵ پاداشت کە مانگانە بۆم بڕاوەتەوە، ئەوە موچە نییە، بەڵکو پاداشتە، ئینجا دێتە سەر موجەکەی سوید و دەڵێت لە سویدیش خانەنشینیم هەیە، بەڵام لەگەڵ کەسێکدا لە کوردستان کە خانەنشینی هەیە، موچەکانمان ئاڵوگۆڕ دەکەین، (کورد بدوێنە شەرعی خۆی دەکات) لەم ددان پێدانانەی د. عیزەدین هەموو راستییەکان دەردەکەوێت و بەبێ ئەوەی بە خۆشی بزانیت کە ئەمەش تاوانێکی یاسایی گەورەی دیکەیە کە لە سیستەمی سویدی دەکات).
شایانی باسە د. عیزەدین رەسوڵ پێش ماوەیەک پروپاگەندەی ئەوەی دەکرد، و بە د. جەمال نەبەزی دەگوت باوکی جەمال نەبەز تورکە، وا ئیستاش د. عیزەدینی شیوعیی ئینتەرناسیۆنال، دەمارگیرانە، بە کەمال جەمال موختاری بەرپرسی کوردستانپۆستیش دەڵێت باپیری ئەمیش تورک بووە. لەو وەلامەی د. عیزەدیندا، کە لە ئاوێنە بەناونیشانی (
قسەیەکی پێویست) بڵاو کراوەتەوەە نەیشاردۆتەوە کە خۆی و هاوڕێ شیوعییەکانی، مەلا مستەفا بارزانی بە (سەرکردەیەکی نەمر) و کاک مەسعودیش بە (سەرۆکی هەرێم) دادەنێت، کە بە ملیۆنەها کورد دەنگیان پێی داوە.
لە خوارەوە دەقی نووسینەکەی د. عیزەدین بخوێنەرەوە بۆ ئەوەی قیز لە قەلەم و بێز لە ئاستیی وشیاریی روناکبیرانی خۆفرۆشی کورد بکەیتەوە:
عێزه‌دین مسته‌فا ره‌سوڵ:
من له‌م (فێس بوك)و ته‌كنیكه تازانه نازانم. ده‌ڵێن ئاسانه، به‌ڵام وا هه‌ر فێری نابم. بیستم كابرایهكیتری (كاژیك) له‌باره‌ی منه‌وه نوسیوێتی. ده‌زانم فیتی كێیه؟ هه‌ر له‌ڕقی ئه‌وه‌یه كه به‌ئاشكرا منی شیوعی وتومه بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌نگ بۆ كاك مه‌سعود ئه‌ده‌م. چونكه ئه‌وه‌تا دامه‌زرێنه‌ری (كاژیك) به‌ئاشكرا خراپ له‌باره‌ی (به‌رزانیی نه‌مر) ده‌نوسێ.
ئه‌وه ڕای ئه‌وه‌و له‌كتێبێكی ئاشكرادا نوسراوه. به‌ڵام بۆ ده‌بێ كاژیك به‌وجۆره له‌باره‌ی ملیۆنه‌ها كه‌سه‌وه بنوسن كه ده‌نگ بۆ كاك مه‌سعود ده‌ده‌ن.
ئه‌وه‌ی له‌نوسینی ئه‌و كابرایهدا هه‌یه‌و بۆیان گێڕاومه‌ته‌وه. ئه‌وه‌یه كه من چه‌ند مانگانه‌م هه‌یه لێره، به‌ڵام چونكه ئه‌و لێره نییه، نازانێ كه به‌یاسای هه‌رێم كه‌س مافی نییه له‌موچه‌یه‌ك زیاتری ههبێو من تاقه موچه كه هه‌مه ـ موچه‌ی خانه‌نشینیی په‌رله‌مانه. بۆ ئه‌وه‌ش چه‌ند مانگ نیوه موچه‌یان داوینێو ده‌ڵێن ـ نیوه‌كه‌ی تر نافهوتێ. ڕه‌نگه كابرا بیستبێتی من ئه‌ندامی كارای ئه‌كادیمیی كوردیم. ده‌بو ئه‌وه‌شی بزانیایه ـ ئایا ئه‌وه‌ی ئه‌كادیمیا ده‌یدات بهئهندامانهكانی ـ ئایا موچه‌یه. یان پاداشه. بۆ زانین ده‌ڵێم: پاداشێكی مانگانه‌یه‌و بریتییه له‌ملیۆن‌و نیوێك دیناری عێراقی‌و تا ئێستا ـ پاداشی ساڵی پێشومان وه‌رنه‌گرتوه‌و بۆ ئه‌وه‌ش ده‌ڵێن (نافهوتێ)
ئیتر نازانم موچهكانیتر كامانه‌ن كه كابرا باسیان ده‌كا.
هه‌رچه‌نده باسی پاره‌ی (سۆسیال)ی سویده، هیوام وایه بپرسێ ئایا من هیچ كاتێك ـ كۆن‌و تازه ـ یه‌ك (كرۆن)م له‌سوید وه‌رگرتوه كه له‌وێ پێی ده‌ڵێن (سۆسیال)، یان یه‌ك (كرۆن)م بۆ كرێی خان‌و وه‌رگرتوه كه هه‌قم هه‌بو. هه‌ر به‌خۆڕایی له‌ماڵی خزم‌و هاوڕێكانمه. ئه‌وه‌ی من له‌سوید هه‌مه. دیاره ئه‌و وه‌ك (سویدی) ده‌یزانێ. پاره‌یه‌كه كه هه‌مو هاوڵاتییه‌كی سویدی كه ته‌مه‌نی بگاته (65) ساڵ ههیهتیو ناوێكی تایبه‌تیی هه‌یه. چه‌ند براده‌رم له‌سوید ده‌زانن كه من ساڵی یه‌كه‌م وه‌رمنه‌گرت. كه بریتیده له (600) دۆلار. دوایی ئه‌و براده‌ره‌ی ئه‌وه‌ی بۆ من رێكخستب‌و ـ كاك ئازاد خورشید كه پێی وتن ـ نایه‌وێ ـ وتیان: ئه‌و هه‌قه ناتوانێ نه‌یه‌وێ. ده‌توانێ به(باربۆ) بیدات بهدهستگایهك یان (كه‌سێك). كه كاك ئازاد وتی: له‌وكاته‌وه هه‌قی هه‌یه كه ته‌مه‌نی بوه به (65) ساڵ ـ وتیان: نه‌خێر له‌وكاته‌وه كه داوای كردوه. ئێستا له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی تێكۆشه‌ری قارهمانمدا كه له‌سوید ده‌ژی، ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ین. ئه‌و موچه‌یه‌كی كه‌می خانه‌نشینیی پێشمه‌رگه‌یی هه‌یه ـ من لێره وهریدهگرمو ئه‌ویش ئه‌وه وه‌رده‌گرێ. ئه‌مه بۆ باسی موچه. هه‌رچی باسی ئه‌وه‌یه كه گوایه من (فایلم هه‌یه، ئه‌وه ته‌حه‌دای خۆی‌و حیزبه‌كه‌ی ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر دێڕ له‌سه‌ر من بدۆزنه‌وه. من هه‌ڵوێستم به‌رامبه‌ر به‌رژێمی سه‌دام دیاره. له‌ساڵی (1949)وه تائه‌مڕۆ ئه‌ندامی حیزبی شیوعیی عیراقیم. له‌كاركردندا دژی رژێمی سه‌دام له‌سلێمانیه‌وه تابهسره كرده‌وه‌كانم دیاره. كوڕی جه‌مالی موختاریش كه چوار ساڵ ده‌رسم پێ وتوه ـ لهسایتێكدا شتێكی وای نوسیبو. ته‌حه‌دای ئه‌و و باوك، باپیره (توركه)كه‌یشی ده‌كه‌م. ده‌بو ده‌رسه‌كانم به‌رچاویان بگرتایه.
ئه‌م كابرایه‌ش كه ده‌ڵێ (من كاژیكم) با لهدوكتۆر جه‌مال نه‌به‌ز بپرسێ. كه هاوڕێی منداڵیمهو تا ده‌ركردنم له‌كۆلیجی په‌روه‌رده‌و ساڵێك گرتنم (1952) له‌به‌شی ناوخۆی كۆلێجدا لهژورێكدا ده‌نوستین.
ئه‌و كه خۆی به‌دامه‌زرێنه‌ری (كاژیك) ده‌زانێ، وا ناڵێ. له‌پاڵ ئه‌م وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ی ئه‌و كابرایهدا ـ مافی خۆشم هه‌یه ـ بچمه دادگا.
هیوام وایه كاژیكهكان خۆیان وه‌ڵامی بده‌نه‌وه‌و بێده‌نگی بكه‌ن ـ با داوای لێبوردن بكات.
به‌ڵێ ـ من ڕام له‌گه‌ڵ ئه‌واندا نییه به‌رامبه‌ر به(به‌رزانی)ی نه‌مرو به‌رامبه‌ر به(كاك مه‌سعود به‌رزانی). به‌ڵام نه‌ئه‌بو ئه‌مه شتی وایان پێ بنوسێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست