قاوەی تورکی
Monday, 21/12/2015, 20:33
کەناڵی ڕووداوی میتی تورکی بەشێوەکی سیستماتیك کار بۆ تێکدان و نانەوەی دووبەرەکی و سەنگەر گرتن دژ بە کوردانی ڕۆژئاڤا و ڕێکلام کردن بۆ بەرژەوەندیەکانی دەوڵەوتی تورکیا دەکات. لەیەکێک لەبەرنامە تەندرووستییەکانی ئەم کەناڵە سەبارەت بە مادە کهولییەکان و زیانەکانی، پێشکەشکەری ئەم بەرنامەیە چەندین جار بەپاساوی وازهێنان لەمادە کهولیەکان ڕیکلامی بۆ قاوەی تورکی ئەکرد و پێی وابوو باشترە قاوەی تورکی بخورێتەوە.
پێشەکی ئەبێ ئەوە بزانین کەوا چۆن تورك فێری دزینی گۆرانی و ئاوازی کورد بۆتەوە و دزین بۆتە بەشێکی مەزن لە کلتووریی تورك، هەر بەهەمان شێوە هاتوون و ئەو قاوەیەی لە ئەفریقاوە هاوردەی ئەکەن، ئەمان بەناوی قاوەی تورکیەوە دەرخواردی خەڵکی ئەدەن. ئەمەش تەنها لە شێوەی بەکارهێنان و چۆنێتی پێشکەش کردنی و بڕی ئەو قاوە و بەکارنەهێنانی فلتەر و دانانی چۆکۆلاتە لەگەڵیدا زیاتر لەوەی بەرهەمی خۆیان بێ. هەروەك چۆن ماوەیەك لە ووڵاتی چینەوە شەڕواڵ و ستارخانە و جلی کوردیان کۆپی ئەکرد و لە بازاڕەکانی کوردستان وەك کاڵایەکی چینی بەخەڵکیان ئەفرۆشت. ئەمە ئەگەر هەڵەیەکی بازاڕی بێ ،لەهەمان کاتدا هەڵەیەکی بەئەنقەستە و نابێ بەم شێوەیە بەکاربێ، دەنا ئەمە ئەبێتە ڕێکلام بۆ شتێکی دزراو و دواتر ئەم جۆرە دیاردانە خۆیان فڕێ ئەدەنە کلتوور ئەبنە بەشێکی هەست پێنەکراو دواتر بەسانایی بەکاردێن.
ئەوڕۆ لەهەموو ڕۆژێ زیاتر پێویستە هاوڵاتیانی باشوور بەگشتی و خەڵکانی شاری هەولێر و دهۆك زیاتر بایکۆتی شت ومەکی تورکی بکەن لەکاتێکدا تورکیا خەریکی کورد کوشتن و پیلان داڕشتنە لەتەك پارتی و داعش بۆ کپکردنەوەی دەنگی زولالی کوردانی باکوور و ڕۆژئاڤا، و لەوەش ناچێت تورکیا دەست لەو سیاسەتە هەڵەیە هەڵبگرێتکەڕۆژانە تاوان دژ بە کورد و مرۆڤایەتی بەئەنجام دەدات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست