بێ قەرارم
Monday, 21/12/2015, 20:31
دڵ کە تووشی تابووە سەیری مەکە لاوێنی بە
تۆ دەری هێنە لە ئاگر یاری بە دڵداری بە
رۆژ وشەو گیرۆدەیە ئاراو قەراری پێ نەما
چاوە ڕێیە بێیە ژوانێ کیژی شۆخ وبا وەفا
تۆکە تیرڕێژی نیگات خەنجەری مووکارە بۆم
من کە بەرگەی خەنجەران ناگرم دەنا دێوانە خۆم
وا تەریدە م تاورتوون و ترش و تووژ وبێ قەرار
وەختە بمرم من لە دووریت یاری تۆیا کونە یار؟
رۆژ نییە من چاوەڕوانی تۆ نە بم تا بێیەوە
گوڵ بەدەن باڵا نەمام پێم بڵێ کەی دێیەوە؟
چرکە ساتێکیش نییە خەو لە چاوم دوور نەبێ
چاوەکانم هەردووکوێربوون، دڵت سارێژدەبێ؟
بێ قەرارم بێ قەرارنابینی حاڵ ورۆژی من
وەک بروسکە دێودەچی، یا هەی یاکوکە ون.
جەعفەر کەریمی
٧/١٢/٢٠١٥
رێگای تورکو،،،، ستۆکهۆڵم
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست