کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


ئۆجه‌لان ماركسى سه‌رده‌مه‌

Monday, 21/12/2015, 20:27


ماركس دواى ته‌واوكردنى كتێبى داس كه‌پيتاڵ كه‌ حه‌وت ساڵى ره‌به‌ق به‌و كتێبه‌وه‌ خه‌ريكبوو، كه‌ زايتر له‌ 1500 كتێب و گۆڤارى خوێندبووه‌ تا ئه‌و كتێبه‌ى به‌ چه‌ند به‌شێك لێهاته‌ به‌رهه‌م. دياره‌ ماركس زياتر كرێكارانى كردبووه‌ سه‌رى رمى شۆڕشه‌كان.
ئه‌م كتێبه‌ دواتر گڕى شۆڕشى له‌ ئه‌وروپا به‌ردا و زۆربه‌ى وڵاتانى گرته‌وه‌، به‌ڵام به‌ هۆى خراپ به‌كارهێنانى فه‌لسه‌فه‌ى ماركس له‌لايه‌ن ده‌ه‌سه‌ڵاتدارانى چه‌په‌وه‌، ئيدى چه‌پگه‌راكان ورده‌ ورده‌ گڵۆڵه‌يان كه‌وته‌وه‌ لێژى. 
كاتێك ماركس كتێبى داس كه‌پيتاڵى به‌ چاپ گه‌ياند، زۆربه‌ى مامۆستا و بيرمه‌ندانى ئه‌و سه‌رده‌مه‌ له‌ ناوه‌ڕۆكى ئه‌و كتێبه‌ تێنه‌گشتن، دواتر ورده‌ ورده‌ خوێندنه‌وه‌ى وردى بۆ كراو ئامانجى خۆى پێكا و جێكه‌وته‌ى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ى ئه‌وروپى به‌جێهێت.
ئۆجه‌لان وه‌ك بيرمه‌ندێكى ئه‌م سه‌رده‌مه‌، جارێكى ديكه‌ له‌ رێگاى كتێبه‌كانييه‌وه‌ به‌ تايبه‌تى ئه‌وانه‌ى له‌ زيندان ده‌ريكردوون،چه‌پگه‌رايى شيتاڵ شيتاڵكردوو و به‌ شێوه‌يه‌كى نوێ فۆرمه‌ڵه‌ى كرده‌وه‌. ئۆجه‌لان ژن و گه‌نجى به‌ ئامانجگرتووه‌، كه‌ ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌، ئازادى كۆمه‌ڵگا به‌ئازادى ژندا تێپه‌ڕ ده‌بێت، گه‌نجيش به‌به‌رده‌وامى نه‌وه‌ له‌ دواى نه‌وه‌ له‌ نوێبوونه‌وه‌دايه‌. 
له‌ نێو كوردا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى رۆشنبيره‌كانى نه‌خوێنه‌وارن و به‌دواى پله‌ و ئيمتياز و پاره‌وه‌ن، ئه‌گه‌ر كتيبه‌كانى ئۆجلان بخوێننه‌وه‌ بڕواناكم لێى تێبگه‌ن، هه‌روه‌ك چۆن ماركس له‌ كاتى به‌ چاپگه‌ياندنى كتێبى داس كه‌پيتاڵ، زۆربه‌ى بيرمه‌ندان و مامۆستايانى زانكۆ لێى تێنه‌گه‌شتن، كتێبه‌كانى ئۆجه‌لانيش وايه‌. به‌ڵام ئه‌وروپييه‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌ى رابردويه‌كيان هه‌يه‌ له‌ گه‌ڵ تێگه‌يشتن له‌ فيكر و فه‌لسه‌فه‌، ئه‌وان زووتر تێگه‌يشتنى خۆيان له‌ كتێبه‌كانى ئۆجه‌لان وه‌رده‌گرن و جێكه‌وته‌ له‌سه‌ريان به‌ جێ ده‌هێڵێت.
ديار كتێبه‌كانى ئۆجه‌لان زۆربه‌ى زۆريان وه‌رگێڕاون بۆ سه‌ر هه‌موو زمانه‌ زيندۆكانى جيهان. ئه‌مه‌ش جێكه‌وته‌ى خۆى له‌سه‌ر چه‌په‌كانى جيهان داناوه‌. هه‌ر بۆيه‌ ئێستا له‌ يونان چه‌په‌كان حوكميان به‌ده‌سته‌وه‌يه‌. پشتيوانێكى سه‌رسه‌ختى دۆزى كورد له‌ باكور و پشتيوانى سه‌رسه‌ختى هه‌ده‌په‌ن. ئه‌وه‌تا ئه‌مڕۆش چه‌په‌كانى ئيسپانيا له‌ هه‌لبژاردندا ده‌نگه‌كانيان هه‌لكشاوه‌ و بوون به‌ دووه‌م حيزبى ئه‌و وڵاته‌. وه‌ك به‌رێز نه‌جيبه‌ قه‌ره‌داخى ئاماژه‌ى پێكردووه‌ و چه‌په‌كانى ئيسپانيا پشتيوانێكى سه‌رسه‌ختى هه‌ده‌په‌ن. 
ئه‌و هاوپه‌يمانێتيى ئيسلامى كه‌ پێكهێنراوه‌ به‌ چاوساخى توركيا، له‌ فيكر و بۆچوونه‌كانى ئۆجه‌لان ترساون، ترسيان له‌ هه‌ر گۆڕانكاريه‌كى خێرايه‌ له‌وباريه‌وه‌ روو له‌ ناوچه‌كه‌ بكات، چونكه‌ زه‌ره‌رمه‌ندى يه‌كه‌م ده‌سه‌ڵاتداره‌ مشه‌خۆر و گه‌نده‌ڵ و سته‌مكاره‌كانى ناوچه‌كه‌ى تێدايه‌. هه‌ر بۆيشه‌ دژايه‌تى خۆيان بۆ شۆڕشى رۆژئاوا و خه‌باتى په‌كه‌كه‌ ده‌كه‌ن. كۆبانى خاڵى وه‌رچه‌رخانى گۆڕانكارى گه‌وره‌بوو بۆ كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى، كاتێك بينيان ئه‌و هه‌موو ژنه‌ گريلايه‌ له‌ نێو كۆمه‌ڵگايه‌كى خێڵه‌كيدا ده‌رهێنراون و په‌روه‌رده‌كراون دژى چه‌ته‌كانى داعش ئه‌جه‌نگن. ئه‌مه‌ رايى شه‌قامى ئه‌وروپى و ژنانى جيهان و بيرمه‌ندانى گۆڕى و رايچه‌ڵه‌كاندن.
ئه‌مه‌وێت ئه‌وه‌ش روون بكه‌مه‌وه‌ كه‌ سه‌رده‌مى نێوان ماركس و ئۆجه‌لان دوو سه‌رده‌مى زۆر جياوازن، له‌ سه‌رده‌مى ماركسدا چاپكردنى كتێب زه‌حمه‌تى زۆربوو، ته‌كنه‌لۆجيا به‌م شێوه‌ى ئێستا نابوو. به‌ڵام له‌م سه‌رده‌مه‌دا زوتر و به‌خێرايى بيرو فه‌لسه‌فه‌ى ئۆجه‌لان ده‌گاته‌ بيرمه‌ندان و لێكۆڵه‌ره‌وان و فه‌يلسوفه‌كانى جيهان و سياسيه‌كانى وڵاتن و خوێنه‌رى جدى.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە