ئەرسەلان بایز و ئاڵاکەی کۆشکی چەنکایە
Sunday, 20/12/2015, 20:20
لە نوسینێکی ڕیاکارەنەدا "ئەرسەلان بایز" تیشک دەخاتە سەر هەندێ خاڵ گوایە دانانی ئەو ئاڵایە هیوای زۆری داوەتێ بۆیە دەڵێ :" من وهكو هاووڵاتیهكی كوردی ئهم نیشتمانه، بوونی ئهو ئاڵایه لهو شوێنه به كارێكی گهورهو گرنگ دهنرخێنم و ههنگاوێكی گهورهیه بۆ پێشهوه". پاشان چوار خاڵی ڕیز کردوە بۆ ئەوەی خالە ڕەشەکانی سەر دەموچاوی "مەسعودبارزانی"مان بیربێنێتەوە. ئەم ئەرسەلان بایزە کە کەسێکە تا تاڵەبانی نەخۆش نەکەوتبوو خزمەتکارێک و غوڵامێکی بەردەستی ئەو بوو بەڵام ئێستا دەزانێ تاڵەبانی ناتوانێت بێتەوە ناو مەیدانی گەمەکردنەکە، بۆیە ڕووی لە مەسعود و پارتی کردوە . هەرکەسێک" لە سێبەری شاخ لە بیرەوەریەکانی پێشمەرگەیەکی ژن" بەرێز ئاشتی ئیبراهیم ئەفەندی لەکوردستانپۆست بخوێنێتەوە دەزانێت، کە ئەرسەلان بایز چ کەسایەتیەکی تێکشکاو ماستاوچی و نەفس نزم بوە ؟ من خۆشم لە بیرمە جارێکیان لە بەرگەڵو کاتێک ئاڵای شۆڕش چەک کران کاک "شێخ عەلی " خولە کەشکۆڵ بەم ئەرسەلان بایزەی ووت : ماستاوچی تۆ پەنجەت هەڵبڕە ئینجا بۆشت نییە قسەبکەیت.
کاتێک ئەم ئەرسەلان بایزە سەرۆکی پەرلەمان بوو زۆر فاوڵی سەیری کرد، سەرەتا ویستی خۆی لای یەکێتێکان شیرین کات وێنەی مەلامستەفای لەژوورەکەی داگرت، دوای پارتیەکان لەباتی وێنە بچوکەکەی پیاوی ئاشبەتاڵەکە وێنەیەکی گەورەی وایان بەهۆڵی چایخانەکەی بایزەوە هاڵواسی کە بوە جێگەی سەرنج دان لەکوێدا پەرلەمانتارەکان خۆیان نمایش کە هەر دەگەنە پێڵاوە قەڵتاخەکانی مەلامستەفای ناو وێنەکە .
ئەرسەلان بۆچی دانانی ئاڵا لەکۆشکی چەنکایەی ئەنقەرە پایتەختی تاوان بەگرنگ وەسف دەکات؟ لەکاتێکدا دەیان جار سەرانی خۆفرۆشی کوردی باشور ڕێگەیان کەوتۆتە ئەو جێگەیە، لەباتی ئاڵا مەسینەی مسیان بۆ داناون بایزیش تریقاوەتەوە.
ئەوجارەی تاڵەبانی لەفڕۆکەخانەی سلێمانی ووتی ئێمە پشیلەیەکیش تەسلیمی تورکان ناکەین، کە چوە شينکایە ڕسوایان کرد هێندە ئاڵای تورکیان کێشا بە سەر و چاویدا لەوێ ووتی کەی من ووتومە کەی من وام ووتوە؟ من ووتومە من عێراقیم هەزار قسەی بێمانا تا پاکانە بێنێتەوە و تاجە گوڵینەی لەسەر گۆڕی ئەتاتورک دانا . ئەمجارە پیاوەخۆفرۆشەکە کە چوو بۆ شەنکایە چونکە پلانێکی جەهەندەمی دژ بەگەلەکەمان لەئارادایە پەرۆکەی هەرێمیان داناوە و مەسعودیش سوپاسی کردوون لای سەیربوە، کاتێک باوکی نامەی ناردوە نەیان کردۆتەوە، لەکاتێکدا مەسعود درۆ دەکات، مەلامستەفا نامەی بۆ مەخفەرێکی سنور ناردوە د.مەحمود عوسمان دەیگێڕێتەوە نەک بۆ ئەنقەرە، پاشان دەیان دیکۆمێنت هەیە کە مەلامستەفا دەڵێ : ئێمە هیچ پەیوەندیمان بەکوردی بەشەکانی ترەوە نییە، ئێمە میللەتێکی مەزڵومین، هەرئەوەیە دەستەڕەکەی داناخات بۆ سواڵکردن .
نوسینی ئەم ئینشایەی بایز لەم کاتەدا کە دیارە بەتەمایە درێژەی پێبدات چونکە نوسراوە بەشی یەکەم، بەیعەت دانە بە ماڵی بارزانی، چونکە بایز هەواری لەهەولێر هەڵداوە گەرچی خانوی هەیە لەگەڕەکی ئاشتی سلێمانی باخی هەیە لە سیتەک کە کوردێکی سنەیی بەکراسێکی نیوقۆڵەوە خزمەتی کۆشکەکەی بایز دەکات کە قەت نایەتە ناوی مەگەر بۆ فەسادی نەبێت، مانای وایە بە دوری مەزانن سبەینێ ببێتە پارتی، چونکە هەرکەسێک ئەم ئینشایەی ئەم بایزە بخوێنێتەوە دەزانێ هێندەی داوا دەکات واز لە کاک مەسعود بێنن ئەوە ئەو پیاوە پاڵەوانەیە ئاڵای بردۆتە پایتەختی دوژمنەوە، لەکاتێکدا هەموو دەزانین د. فواد و سید ڕەزا و هەموو سەرکردایەتی دەرسیم بەبەرگی کوردێوە چونە ئەنقەرە و ئەتاتورک فریوی دان و لە داری دان . ئەمڕۆ هەڵکردنی ئەو پەڕۆیە لەوێ مانای ئازادی نییە، بەڵکو لێدانە لە ڕۆژئاوا و پەکەکە، بۆیە ئاڵا هەڵ دەکەن بەڵام فڕۆکەکانیان لەقەندیل کورد دەکوژن ئابڵوقەی کوردان و شارەکانی باکوریان کردوە بە ئامادی پایتەختی کوردانیشەوە، بەڵام ئەرسەلان بایز شادمانە، کە مەسعود ئەم خۆفرۆشییەی ئەنجام داوە و داوای یەکێتی کوردان دەکات، مەسعودیش کار لە سەر ئاژاوەدەکات .
هەر ئەم قەشمەرە کە ڕیاکاری بۆ مەسعود دەکات دەڵێت : "نابێ ئهو نموونه زۆرانهمان لهیاد بچێتهوه، بگره پێویسته ههمیشه له یاد و لهبهرچاومان بێت، كه گهلێک جار له مێژوودا دهوڵهتانی دراوسێی لهكاتی تهنگانهدا سازشێكیان لهگهڵ كورد كردووهو، دهستی ساردی خۆیان پێ گهرم كردۆتهوه، دواتر نهك ههر پشتیان تێكردوه بهڵكو به ئاگر و ئاسن وهڵامی ماف و داواكارییه رهواكانیان داوهتهوه".
ئەی کەوایە و نایشاریتەوە کە تایبەت تورکان شارەزان لە سایکۆلۆژیای سەرانی خێڵەکی ئەم هاڵکردنی ئاڵایە تەنها فێڵێکە و هیچی تر؟ بۆچی جەنابتان ئاوا شاگەشکەبوون؟
ماوەتەوە بڵێین هەڵکردنی ئەو ئاڵایە لە چەنکایە هەمووشتێک نییە ئەوەتانێ داود ئۆغڵو نایشارێتەوە کە مەسعود ڕازی بوە لە شکری تورکان بێن، لەکاتێکدا لەساڵی ١٩٩٦وە تورکان لەڕێگەی سوپا و میتەوە لە هەرێمەکەدان، گەر بایز یەک تۆز کەرامەتی هەبوایە کاتێک سەرۆکی چایخانەکەی پەرلەمان بوو پرسی دەرکردنی سوپای تورکی دەکردە بابەت، بەڵام بایز و هەرچی پەرلەمانتارە تەنها موچە و بەراتیان لا مەبەستە بۆیە نیشتمان بە یاسا ئاواهەراج دەکرێت و ئەم ترسنۆک و ئۆپۆرتۆنیستانەش پاساوی بۆ دەهێنەوە؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست