راگه‌یاندنی ده‌وله‌تی كوردی پێویستی به یه‌كخستنه‌وه‌ی نیو ماڵی كورده
Sunday, 20/12/2015, 12:47
ڕاكه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ر به‌خۆ كارێكی ئاسان نی یه و به‌ڵكو كارێكی سه‌خته و كاردانه‌وه‌ی هه‌رێمی و نێوده‌وله‌تی لێده‌كه‌وێته‌وه به‌تایبه‌تی له كوردستان، جونكه هه‌رسێ دراوسێكانی توركیا‌و ئێران وسوریا كوردستانیان هه‌یه وبه مه‌ترسی ئه‌زانن له سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییان ئه‌كه‌ر ده‌وڵه‌تی كوردی دابمه‌زرێت ، بێ كومان نهێنی هێزی سه‌ربازی و سیاسی هه‌رووڵاتێك له هێزی ئابووری یه كه‌یه‌تی .
بیویسته ئابووری ڕۆڵ بكێرێت له دروست كردنی ده‌وڵه‌تی كوردی له‌رێكای بێشخستنی كه‌رته ئابووری یه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ودروست كردنی زێرخانی ئابووری وكۆمه‌ڵایه‌تی بته‌و كه له ئاستی ووڵاتانی خۆشكوزه‌ران بێت، هه‌رێمی كوردستان داهاتی باشی هه‌یه وه ئه‌توانرێت داهاتی زۆر زیاتر بكرێت له‌ڕێكای دروست كردنی هه‌ڵی وه‌به‌ر هێنانی كه‌وره بۆ دروست كردنی بڕۆژه‌ی ئابووری كه‌وره له ئاستی بڕۆژه ئابووری یه‌كانی ووڵاتانی قه‌ته‌ر و ئیمارات .
ووڵاته یه‌ككرتووه كانی ئه‌مریكا له‌ڕووی سیاسی وسه‌ربازی به‌هێزه جونكه له ڕووی ئابووری یه‌وه به هێزه .. وه ڕووسیا میراتكری یه‌كێتی سۆفیه‌تی كۆن ئێستا لاوازه له ڕووی سیاسی جونكه له‌ڕووی ئابووری یه‌وه لاوازه . وه ئیسرائیل له نێو بیست ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی جێكای خۆی كرده‌وه جونكه توانی له ڕووی ئابووری زێرخان دروست بكات و بزێوی بۆ دانیشتوانی دابین بكات ، ئه‌كه‌ر نا جۆن ده‌یتوانی قه‌ناعه‌ت به جووله‌كه‌كان بكات كۆج بكه‌ن به‌ره‌و ووڵاتێكی پڕ مه‌ترسی .
ووڵاتی قه‌ته‌ر كه بجوكترین ووڵاتی عه‌ره‌بی یه بێشڕه‌وی ناوجه‌ی عه‌ره‌بی ده‌كات به هۆی به هێزی ئابووری ووڵاته‌كه‌ی .
كوردستان له ڕووی جوكرافیای سیاسیه‌وه كونجاوه بۆ دروست كردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ، ئه‌كه‌ر سه‌یری زۆر ێك له ووڵاتان بكه‌ین له ڕووی ڕووبه‌ری زه‌وی و زماره‌ی دانیشتوان ئه‌وا ئه بینین ڕووبه‌ری زه‌ویان له كوردستان بجوكتره وزماره‌ی دانیشتوانیشیان له هی كوردستان كه‌متره وه‌ك قه‌ته‌ر وبه‌حره‌ین و كوه‌یت ...هتد.
وه زۆر كرنكه ناوجه‌دابڕێندراوه‌كان بكه‌ڕیندرێنه‌وه سه‌ر كوردستان ، جونكه ئه‌و ناوجانه كرنكی ئابووری زۆریان هه‌یه بۆ هه‌رێمی كوردستان به هۆی هه‌بوونی كه‌رسته‌ی خاوی زۆر له‌وناوجانه به تایبه‌تی نه‌وت . ئه‌كه‌ر نا به بێجه‌وانه‌وه كێڕانه‌وه‌ویان زۆر سه‌خت ده‌بێت دوای ڕاكه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی وه دۆسیه‌كانیان وه‌ك كشمیرو قبرص وهاوشێوه‌كانیان لێ دێت.
به‌ڵام ده‌وله‌تی كوردی پیویستیه‌كی تریشی هه‌یه ، كه ئه‌ویش یه‌كخستنه‌وه رێكخستنه‌وه‌ی نێو ماڵی كورده ، ته‌بایی و یه‌كڕیزی نیو ماڵی كورد و هیزه سیاسییه‌كان مه‌رجی سه‌ركه‌وتن و سه‌رخستنی پرۆژه‌ی ده‌وله‌تی كوردی یه ، بۆیه پیویسته سه‌رجه‌م هیزه سیاسییه‌كان به رۆحییه‌تی هه‌ستكردن به به‌رپرسیاره‌تی و له‌به‌ر چاوگرتنی دۆخی هه‌ستیارو ناسكی كورد له ناوچه‌كه‌دا هه‌نگاو بنین بۆ یه‌كڕیزی نیشتیمانی ، پیویسته هیزه سیاسییه‌كان دوور له ته‌عاتوفی حیزبی و بیركردنه‌وه‌ی ته‌سكی حیزبایه‌تی ، به عه‌قڵ و مه‌نتیقی سیاسییانه نه‌ته‌وه‌یانه كوردانه راستگۆیانه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانی نیوانیان به ئیراده‌یه‌كی به‌هیزه‌وه خۆیان بۆ میلله‌تی كورد ساغ بكه‌نه‌وه ، ئه‌م دۆخه هه‌ستیاره‌ی ئیستا دۆخی یاریكردن و كات تیپه‌راندن نییه ، دۆخێك نیه كاتی زۆرمان به ده‌سته‌وه بیت بۆ سه‌رنگه‌ر گرتن له یه‌كتر ، به‌لكو به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و ده‌رفه‌ت و زه‌مینه‌له‌باره‌ی كه خولقاوه پیویسته سوودی لیوه‌ربگرین بۆ سه‌رخستنی پرسی نه‌ته‌وایه‌تیمان ، خۆ ئه‌گه‌ر نا ده‌رفه‌ته‌كان ده‌بنه مه‌ترسی و كلاوی كورد با ده‌یبات !
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست