کڵاو لە سەرکێ دەنێی؟
Sunday, 20/12/2015, 16:58
تاقمێک خوێندەواری خۆش نشین لە هەندەران زانکۆیان خوێندوە. ئەو کارە جێگای خۆشحاڵیە وخۆزگە تاکی کورد زۆرینەیان توانیبایان ئەو ئەرکە پیرۆزە بە ئەنجام بگەیەنن.لەووڵاتانەی کە قۆناغی پێشکەوتنیان هەڵگرتوە ورۆژ بە رۆژ بەرەو ئاسۆیەکی روون هەنگاو دەنێن، خوێندکارو هەڵکەوتەیان بۆ خزمەت بە نەتەوەکەیان قۆڵ هەڵدەماڵن. رێک بە پێچەوانەی خوێندکاری کورد کە بۆ دژایەتی ونیشآندانی دەمارگرژی بەرابەر بە نەتەوەکەیان هەڵویست دەگرن.
رێکاری دواکەوتووی/ دەمارگرژی/ بۆ مەبەستی سیاسی بە کار دەهێنرێ (زۆر جاریش دەمارگرژی بۆ مەبەستی ئایینیش بە کار دەهێنرێ). لە هەمان حاڵدا مەبەستی سەرەکی لە بیر دەکرێ ومرۆڤی دەمارگرژ تەنیا هەر خۆی دەبینێ! وادەزانێ ئەوەی کە ئەو دەیهێنێتە زمان ودەینووسێ هەمووی ڕاستە.بۆیە بۆ کۆمەڵگای کورد دونیای پەیوەندیەکانی ئازاد تەنیا رێگوزەرێک دەبڕێ کە زەرەری لە قازانج زیاترە.
لە سەر سایتی پێشمەرگەکان، بابەتێکم چاو پێکەوت بەناونیشانی (
چوونی هێزەکانی پەکەکە بۆ هەورامان، بە ئاسانکاری یەکێتی و کۆماری ئیسلامی ئێرانە)، کە هی کەسێک بوو بە ناوی/ جەمیل کولاهی/. ئەو بابەتە بە شێوەی پرسیارو جواب تۆمار کرابوو. بە وردی پێدا هاتمە خوارێ جوابەکانم بە وردی دەخوێندوە،هەستم کرد هێدی هێدی دەبێ باوەڕ بەو فەرمایشتانە بکەم کە ئاماژەی پێکراوە تا گەیشتمە چەندرستەی کۆتایی! زانیم ئەو بابەتە هەمان دەماگرژی سیاسییە کە رقو هەڵامەتی دەروونی خۆی ئاوا هەڵدەڕێژێ.،سەراسەری ئەو وتوووێژە بە دژی / پ ک، ک / و رێبەر ئۆجەلان زۆر نەخوێندەوارانە شی کرابوونەوە.
گووتم تۆ بڵێی ئەو کەسە چاوێکی بە مێژووی کورد لە سەدەی رابوردوودا خشاندبێ؟ بەتایبەت کە لە کۆتاییدا دەفەرموێ: حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەبێ بەرژەوەندی نەتەوەیی ڕەچاو کەن!ڕەوڕەوەی مێژوو بە کەس راناوەستێ، کە هات، نەهات ناس ناکا، نەتەوەیەک زیرەکووشیارە کە حیزب وسەرکەردەو رێبازی هوشیارانەی هەڵبژێرێ. تاقە شۆڕشیکم بۆ ناو بەرە کە توانیبێیان تا نێوە رێ ئامانجەکانی بپێوێ؟ تاقە سەرکەردەیەکم بۆ ناو بەرە کە توانیبێی بەرەی رەنجی شەهیدان بە فیڕۆ نەدا؟ ئەگەر وانییە ئەدی بۆ ئەوە حاڵورۆژمانە؟
بە قسەی قەببە قەببە مێژوومان پینە ناکرێ. حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان چەکداریان نییە، نیگابانیان بۆ بدا چٶن دەتوانن کێشەی نەتەوەیەکی ١٢ میلیونی لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئاوا چارە سەر بکەن!؟ خۆزگە ئەو کەسە هەتا رادەیەک زەحمەتی بە خۆی دابا هۆی بارودۆخی دەسەڵاتی هەیی لە باشوورولە رۆژهەڵاتی لێک داباوە. بۆ نموونە، جیاوازی نەمر قازی موحەممەد لە گەڵ رێبەر ئۆجەلان لەوەدایە کە،قازی موحەممەد ٤٥ کیلۆمتر بەرەو پێشوازی ئەڕتەشی شەرولاوازی شای ئێران چووو خۆی رادەست کرد، لە حاڵیکدا/ ئاپۆ / بە پیلانێکی مەزنی نێونەتەوەیی رادەستی تورکەکان کرا!باشتربوو لە جیاتی نووسینەوەی ئەو شێوە ئاخاوتنانەی کە دەمارگرژیانەن و بێ واتان هیندێکیش لە تاڵاوی ئەو روداوە تاڵانە بکۆڵینەوە.
نەتەوەیەک / سمکۆی شکاک / بە باوک ناسیونالیزمی کورد پێناسە بکا، زۆر بە هاسانی دژمن دەتوانێ کڵاوی لەسەر بنێ. نەتەوەیەک کە قاسملووی( د،خ، ) پێ پێغەمبەری ئاشتی بێ،هەر خوێندکاری ئاوای لێ هەڵدەکەوێ. کۆمەڵگایەک کە پێی وابێ شێخ مەحمودی نەمر، فیشەک نەیدەبڕی! ئەوەی بەسەر دێ کە بارزانی لێی ببێتە کەڵەگاوسەرۆکی زۆرە ملی. کاک ،کولاهی با هیندێک زەحمەت بە خۆی بدا لە سەر ئەو بابەتانەش فەرمایشتەکانی بفەرموێ.ئەو وتوووێژەی وی تەنیاهەڵویستی/ دژمنکارانەیە/ و چیدیکەی لێ شین نابێ!ئەو کڵاوەی کە لە سەریان ناوێ با لە جێی خۆی بێ ولەسەر کەسی دیکەی مەنێ.چون زۆر لە مێژە قونی ڕەش وسپی وەدەرکەوتووە. باسی دەوڵەتی کوردیت کردوە! چەندم پێ سەیرە، ئەوە نییە عەشیرەی بارزانی داوای دروستبونی دەوڵەتی کوردی دەکەن! خۆزگە دەتفەرمووکە چۆنیەتی سیستم وبەڕێوە بردنی ئەو دەوڵەتە دەبێ چۆن بێ؟ مووچەی مامۆستایان بۆ دابین نابێ لە بەر دزی خۆیان، لە کوێ دامەزراوەی دەوڵەتم بۆ دابین دەکەن؟ جەنابت لەوەی زیاتربە دڵی/ میتی / تورک قسەت کردبێ چی دیکەی لێ هەڵناهێنجرێ. بڕواننە لینکی خواروو.
جەعفەر کەریمی
سندوقی کوردستانپۆست.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست