کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەکێک لە کێشەی سەرەکی ئێمە نەبوونی چەکی دژە هەواییە

Friday, 18/12/2015, 19:50


وینستۆن چەرچل، دەربارەی شەڕی (ئوم دەرمان)ی سۆماڵ ئەڵێ: کە تازە چەکی مۆدێرنمان بەدەست گەیشت، بەناوی موکێت٣ ، یەک فیشەکی دەخوارد بەبێ ئەوەی پێویستی بەداگرتنەوە هەبێت، وەک ساچمەزەن، دەمانتوانی لە دووری ٥٠ مەتر سودانیەکان بکوژین، بەڵام تیروکەوانی ئەوان لە دەمەتر زیاتر کاریگەری نەبوو، سەرچاوە "سەخیفەکان لەناوبەرن" لەنوسینی سڤێن لوند کڤیست، بیرم نیە کە بیرەوەرییەکانی چەرچلە یان سڤێن خۆی نووسیویەتی.
بەداخەوە لە شەرەکەی بەکربایێفی ساڵی ١٩٨٢، کە زۆربەی پێشمەرگەکانی حشع لەکەلی پەیکۆڵیەوە، تەماشامان دەکرد، کە هێلیکۆپتەرەکانی ڕژێم لە زۆر نزیکەوە، تەقەیان لەهاوڕێیانی ئێمە دەکرد، کە لەناو بەکربایێفدا بوون. ئەنجامەکەشی ١٧ شەهید و دوو دیلی لێکەوەتەوە، پێشمەرگەکانی کەلەو شەڕدابوون،زۆربەیان کوڕی کردەو چاو نەترس و دلێربوون، بەڵام لە ڕاستیدا هێچ شانسێکیان نەبوو،چونکە هێلی کۆپتەری جەنگی ڕێک وەک ئەوەیە کە دەبابە بە ئاسمانەوە بەسەرتەوە بێت. بۆ زانیاری زیاتر،دەبارەی شەڕەکەی بەکر باییف،لەو لینکەدا دەدۆزیتەوە.
 بەکورتی ئێمە هێشتا چەکی دژە هەوامان نیە بە ئێستاشەوە،هەندێک جار چەند جۆرێک دەبیندرێت،بەڵام ئەوەش هەرهیچ نیە،لەچاو فڕۆکەی جەنگی وەک ئێف١٦ دوا مۆدێلەکانی دیکەی. چوونکە دیتمان لە جەنگی یوگسلافیادا،کە خۆی ووڵاتێکە کارخانەی چەک سازییە، هیچی وای دژ بەفڕۆکە جەنگەکەیان ناتۆ پێنەکرا. لەگەڵ ئەوەشدا دیتمان کە تورکیاتوانی جۆری سو٢٤ ڕوسی بخاتە خوارەوە. کەواتە گرنگیەکە لە جۆری چەکە، نەک زۆروو بۆر.
لەئازایەتیشدا، نەکوەک ئەوەی کە دەڵێن وەسفی خۆت بکەی، بەڵکوو کوبانێ جیهانی بە جەربەزیی خۆی سەرسام کرد،" جۆناسانە ڕانداڵ" لە کتێبی "امە فی شقاق"دا ئەڵێ: لە شەڕی زۆزگدا،کە دوو پسپۆڕی سەربازی ئیسرائیلی و ئەمەریکیمان لەگەڵدا بوو، بەبۆچونی ئەوان پسپۆڕەکانی جەنگ کە ئەو شەڕە زۆزگە نەکرێت باشترە، چونکە مەلامستەفا کەسێکی ترسنۆکبوو،هەر زوو بەگوێی پسپۆڕە ئیسرائیلی و ئەمریکەکانی کرد، بەڵام فاخیرمێرگەسووری کە کەسێکی شیوعی پێشمەرگەی پارتی بوو، ووتی من شەڕەکە هەر دەکەم، جۆنسان ڕانداڵ لە درێژەی باسەکەیدا ئەڵێ:چونەکە مەلا مستەفا شارەزای ئازای و جەربەزیی شەهید فاخیرمێرگەسووری بوو، بەبەرچاوی ئێمەوە تکای لەفاخیرکرد،کە پەلەنەکات،تا مەلامستەفا و پسپۆڕە ئیسرائیلی و ئەمەریکیەکان خۆیان دەگەیننە سنووری ئێران. شەهید فاخیر پێیان ئەڵێ باشە بەڵام زوو بڕۆن، شەهیدفاخیر شەڕەکە دەکات و بەسەرکەووتووی کۆتایی پێدەهێنێت،سەرەڕایزۆری چەک و فڕۆکەی جەنگی ڕژێمیش. ئەوکاتە سیخوڕە ئیسرائیلیەکە بروسکە دەکات،بۆ گۆڵدمایر سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتەی ئیسرائیل و بەسەرهاتی داستانەکەی بۆ دەگێڕێتەوە، بۆیە دەست بەجێ گۆڵدە مائیر ئەڵێ:کەواتە ئەوە ڕاستە،کەئەڵێن تەنها یەک پێشمەرگە بابۆڵەیەک نانی بدەیە، بە تەنها دەتوانێت، بەتالێۆنێک دوژمن بشکێنێت. بەدرێژی مێژووش نەک وەک ئەوەی ئەڵێن دۆم بێت و کڵاش بۆ خۆی بکات، نەخێر تەواوی مێژوو نووسەکان کوردیان  وەک قارەمانێک وێناکردووە.
دەیان و سەدان جار خوێندەمانەتەوە، هەر لە فەیسبووکەکەمدا بگەڕی دەبینیت کە نەوەی نوێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دروست دەکەن،بەڵام دەڤەری بنەماڵی ئال بارزان یارمەتیان نادەن،هەتا نەبن بە پارتی! ئیسرائیلەیەکان لەماوەی ١٠ساڵی یەکەمی دەسەڵاتیاندا توانیان کە دەستیان بەچەکی ئەتۆم بگات، ئەی بۆئێمە نەتوانین؟
ئێستا زۆرێک لەئێمە منداڵەکانمان لە قووتابخانەکانی ئەوروپاو ئەمەریکا گەورە دەبن و دەخوێنن،واتا سەرچاوەی بیرۆکەکە، زۆرینەی ئەو ئامێرانەمان لەلا دەست دەکەوێت،بۆنموونە وەک تۆڕنە، بێگوومان ئامێری دیەکەی هەستیارمان پێویستە دەبێت، ئەوانیش مەحاڵ نین،هەموو کارێک ڕەنجی دەوێت. ئێستادەتوانین ببینن کە کارئاسانیش کراوە،چونکە زۆربەی نموونەکانمان لەلا دەست دەکەوێت،  وەکوو ڕاکێتی دژە هەوایی، کاتی خۆی ئەفغانستان بووم،پاشانیش کە گەیشتمە ئەوروپا هەندێک لەو ئەفغانیانەم دۆزیەوە کەبازرگانیان بەچەکی ئەمەریکەوە دەکرد، لەگەڵ چەند کوردێکی ئەوروپا نیشین،پەیوەندیمان کرد بە شەهید کاک ئازاد هەروامی و دەربارەی ستینگەر ٩٠ ئەمەریکی(دەرپەڕاندنی سۆڤێت لەئەفغانستان بەهۆی چەکی دژە هەوای ستینگەر٩٠ بوو) باسمان بۆی کرد، بڕیار بوو، کەلەنزیکەوە پێکەوەبچین کە چەکەکان ببینن لە نزیک "ئیسلام قەڵا"ی نزیک بەشاری "هیرات"ی ئەفغانستان،بەڵام بەداخەوە، شەهید بوو، پڕۆژەکەش سەری نرایەوە. دڵنیاشین کە دروستکردنی لەو جۆرە چەکە ئاسمان و ڕێسمانی پێویست نیە، بەڵکوو لەمالێکی ئاسیشدا ئەنجامدەدرێت،یان لەئەشەکەوتێدا لەو هەزاران بەهەزارە ئەشکەوتەی لەنیشتیاماندا هەیە. خۆزگە تورکە نەتەوەیک بوایە ئازاو جەسوور، ئێمەش مام هێمن واتەی گەر قاسپەی کەو بێتە گوێم کوا گرمەی مینم دەوێت؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە