کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتیی و دەزگای میتی تورکی بە پارەی ساختە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدەن

Friday, 18/12/2015, 19:34


ده‌زگای پاراستنی پارتی به‌هاوكاری ده‌زگای میتی توركی، ئامێرێکی چاپكردنی پاره‌ی عیراقییان كڕیوه‌ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانانه‌ی كه‌ له‌ ئابووری كوردستانیان داوه‌
سەرچاوەیەک لە نیو دەزگای پاراستن ئەم هەوالەی ڕاگەیاند.
سەرچاوەکە بۆ کوردستانپۆستی ئاشکرا کرد و دەڵێت: دوێنێ رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی 17-12-2015 ئه‌و ئامێره‌ گه‌یشتۆته‌ شاری ئاكرێ، له‌وێوە دەست دەکرێت به‌ چاپكردنی پاره‌ی ساخته.ئه‌و هه‌نگاوه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی دوای ئه‌و شكسته‌ داراییه‌ دێت، كه‌ پاره‌یه‌كی زۆریان به‌ كۆمپانیه‌كانی ده‌رهینانی نه‌وه‌ت دۆراندووه، شایانی باسە ‌ئه‌م ئامیره‌ ته‌نیا (5000) پێنج هه‌زاری عیراقی چاپ ده‌كات، وا بڕیارە هەر لەم مانگەدا پارەیەکی زۆر چاپ بکەن و بیخەنە بازاڕەوە و موچەی فەرمانبەر و مامۆستایان بەو پارەیەش بدەن، بەتایبەتی فەرمانبەر و مامۆستا و موچەخۆرەکانی سلێمانی و هەڵەبجە، بۆیه‌ گرنگە ته‌واوی موچەخۆرەکانی كوردستان ئاگادار بن، کە له‌كاتی وه‌رگرتنی موچه‌كانیان ئاگادارای پارەی ساختەی پێنج هەزاریی مەسعودیی بن.
سەرچاوەکە دەڵێت کەوا پیشتریش ده‌زگای پاراستن ئه‌و پاره‌ سه‌ختانه‌ی به‌ شیوه‌ی دۆلار خسته‌ بازاره‌وه‌، دوایی کە خەریک بوو دەستەکەیان بکەوێتە روو، هاتن و چه‌ندین كه‌سێکیان به‌و ناوه‌وه‌ ده‌ستگیر کرد، تا گومانەکە لەسەر خۆیان دوور بخەنەو، به‌ڵام هه‌وڵی ئه‌مجاره‌ی بنه‌ماڵه‌ میته‌كه‌ی بارزان، کە لە لایەن میتەوە سەرپەرشتی دەکرێت، بۆ ئەوەشە، تا به‌های پاره‌ی دیناری عیراقی نزم بكه‌نه‌وه‌، ئەو پێنج هه‌زار دینارە عیراقیانە بە دۆلار بگۆڕنەوە و دۆلارەکان ببرێتە تورکیا، هەروەها لە ئیستاشەوە پلانی ئەوەیان داناوە ئەگەر دەستەکەیان کەوتە روو ئه‌و كاته‌ وای بڵاوبکەنەوە کە ئەمە داعش ئەو دینارانەی خستۆتە بازاڕەوە، واتە تاوانەکە ده‌خه‌نه‌ ملی داعش.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە