بەڵگەی پەیوەندی (ڕێبوار کەریم وەلی)ی تەلەفزیۆنی ڕووداو بە ئیستغباراتی تورکیاوە
Monday, 09/12/2013, 3:06
چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌کی تر، له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی ته‌له‌فزیۆنى ڕووداو و تورکیا ده‌خرێته‌ڕوو
ئاماده‌کردن و وه‌رگێڕانى / سه‌لاح خدر - ANF
هه‌ر له سه‌ره‌تاى دامه‌زراندیه‌وه تا ئه‌مڕۆ ته‌له‌فزیۆنى و ڕۆژنامه‌ى ڕووداو که سه‌ر به پارتى دیموکراتى کوردستانی (ئێراق) ناسراوه ، به‌هۆى شێوازى کار و هه‌وڵه‌کانیان و سه‌رچاوه‌ى نهێنى داراییان کۆمه‌ڵێک گومانى لاى خه‌ڵک دروست کرد .
له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ى ڕابردوودا به‌ڵگه‌یه‌ک له‌سه‌ر په‌یوه‌ندى ڕووداو و ده‌وڵه‌تى تورک له ڕاگه‌یاندنه‌کاندا بڵاوبوه‌وه ، دیاره ئه‌وه تاکه به‌ڵگه نییه به‌ڵکو پێشووتریش چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌کى تر له‌سه‌ر ڕووداو و تورکیا ده‌رکه‌وتبوون که سه‌ره‌داوى ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ى ئه‌م دواییه‌ى خرایه‌روو .
ئه‌رداڵ شیمشه‌ک دوژمنى سه‌رسه‌ختى گه‌لى کورده
یه‌ک له‌و به‌ڵگانه باس له‌وه ده‌کات که نوێنه‌رى ئه‌نقه‌ره‌ى ته‌له‌فزیۆنى ڕووداو ئه‌رداڵ شیمشه‌ک ناوێکه له‌ناو کوردانى باکوردا به دوژمنى سه‌رسه‌ختى گه‌لى کورد ناسراوه و له‌گه‌ڵ جه‌ماعه‌تى فه‌تحوڵا گیوله‌ن و AKP دا کار ده‌کات، له میدیاکانى تورکیادا دژى PKK و ئۆجالان ده‌نوسێت ، له‌م لینکه‌دا ته‌واوى به‌ڵگه وه‌گێڕدراوه‌که بخوێنه‌وه .
تورکیا هه‌موو شتێکی بۆ باشووری رۆژئاوا (باکووری کوردستان )کردووه
به‌ڵگه‌یه‌کى دیکه له‌پێش ئه‌م به‌ڵه‌گاندا بڵاوکرایه‌وه دیمانه‌یه‌کى ڕێبوار که‌ریم وه‌لى یه‌ک له به‌ڕێوه‌به‌ره‌کانى ته‌له‌فزیۆنى ڕووداو بوو که‌له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ى وه‌ته‌نى تورکى کردویه‌تى و تیایدا زۆر به‌خراپ وه‌سفى PKK ده‌کات و هێرشى کردۆه‌ته سه‌ریان، هه‌تا له شوێنێکدا ده‌ڵێت: "تورکیا له‌م (10)ساڵه‌ى دواییه‌دا هه‌موو شتێکى بۆ باشووری رۆژئاوا (باکووری کوردستان ) کردوه ، خزمه‌تى مه‌زنى کردوه ته‌نها ئه‌وه‌یه ناسنامه‌ى نه‌داونه‌تێ ، که مه‌به‌ستى باکورى کوردستانه و جه‌ساره‌تى نه‌کردوه ناوه‌که‌ى بێنێت، ده‌شڵێت، به‌ڵام PKK هه‌موو شتێکى له‌و خه‌ڵکه سه‌ندوه و PKK هیچى بۆ کوردان نه‌کردوه ته‌نها ناسنامه ده‌هێنێته بیرى ئه‌و خه‌ڵکه ".
له‌م لینکه‌دا دێژى بابه‌ته‌که بخوێننه‌وه .
http://so.firatajans.com/…/dh-rhwyshth-y-prty-akpy-y-h-rdoe…
زمانی رێبوار که‌ریم له‌زمانی رۆژنامه‌وانێکی پڕۆفشیۆناڵ ناچێت
سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌مانه (٢٤ ) کاتژمێر تێنه‌په‌ڕى به‌سه‌ر بڵاوبونه‌وه‌ى دواین به‌ڵگه‌دا ڕێبوار که‌ریم وه‌لى له‌په‌یچى خۆى له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک به‌جوێن و قسه‌ى ناشایسته هێرشى توندى کرده سه‌ر میدیاکانی PKK و نزیک له PKK . ئه‌و زمانه له هه‌رچیه‌ک بچێت له زمانى ڕۆژنامه‌وانێکى پرۆفشیۆناڵ ناچێت .
له‌کاتێکدا به‌ڵگه‌یه‌ک به‌مۆر و واژۆى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا خراوه‌ته ڕوو که بۆ کونسوڵى خۆیان له‌هه‌ولێر ناردوه و تیایدا په‌یوه‌ندى ده‌وڵه‌تى تورکیا به ته‌له‌فزیۆنى (ڕووداو )ه‌وه ئاشکرا ده‌بێت ، هه‌ق نه‌بوو ڕیاکسیۆنى کاک ڕێبوار به‌و شێوه‌یه بێت، ده‌زگاى ڕووداو بۆ خۆى وه‌ڵامیان دایه‌وه ئیدى پێویست نه‌بوو ئه‌و ئێمه به سه‌گ و ( سه‌گه‌وڕ ) بشوبهێنێت .
قسه‌کانی رێبوار که‌ریم له‌میدیاکانی تورک‌دا چه‌ندێک خزمه‌تی به کوردایه‌تی کردووه؟
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هه‌رێم تا دوایى هاوکارى تورکیا ده‌کات
ئه‌وه‌ى من ده‌مه‌وێت ئه‌مڕۆ بیخه‌مه ڕوو چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌که له سه‌ر قسه‌ى کاک ڕێبوار که‌ریم وه‌لى خۆى که ده‌ڵێت: ( ده‌یان وتارم به‌تورکى له ڕۆژنامه‌کانى تورکیا له داکۆکى له مافى کورد بڵاوکردوه‌ته‌وه ) لێره‌دا بێ ئه‌وه‌ى شرۆڤه‌ى من هه‌بێت له‌سه‌ریان چه‌ند دیدار و هه‌ڤیه‌پڤینى ناوبراوتان له‌گه‌ڵ میدیا تورکیه‌کاندا بۆ ده‌خه‌مه ڕوو، ئێوه خۆتان به‌راورد بکه‌ن که ئایا ئه‌م قسانه له میدیاى تورک‌دا چه‌ندێک خزمه‌تى به کوردایه‌تى کردوه ؟.
03/11/2009
ڕۆژنامه‌وان مه‌ته چوبوکچو له ڕۆژنامه‌ى ئه‌له‌کترۆنى تى ( ٢٤) تیشک ده‌خاته سه‌ر نوسێنێکى ڕێبوار که‌ریم وه‌لى له‌سه‌ر سه‌ردانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه و وه‌زیرى پیشه‌سازى تورکیا بۆ هه‌ولێر .
له‌وێدا ڕێبوار به‌م شێوه‌یه ده‌دوێت: "ئێمه ئه‌م سه‌ردانه‌ى به کرانه‌وه‌یه‌کى گرنگ ده‌زانین ، ئیدى وادیاره که هێڵى سور نه‌ماوه، به‌ڕێوه‌به‌رانى هه‌رێم خۆشحاڵن به‌م پێشکه‌وتنانه ئه‌مه شتێکه که ساڵانێکه چاوه‌ڕێین، له‌مڕۆ به‌دواشه‌وه گه‌ڕانه‌وه مومکین نیه "، ڕۆژنامه‌که نوسیویه‌تى به‌پێى قسه‌کانى ڕێبوار ئیدى په‌یوه‌ندیه‌کانى له‌مه‌ودواى هه‌رێم و تورکیا نه‌ک ته‌نها له‌سه‌ر ئاسایش و PKK ، به‌ڵکو له‌لایه‌نى بازرگانى و وه‌رزشه‌وه ده‌توانن جموجۆڵى هاوبه‌ش بکه‌ن، هه‌ردوو لایه‌ن نه‌ته‌نها له‌سه‌ر کێشه‌کان به‌ڵکو له‌سه‌ر به‌رژه‌وندى هاوبه‌ش هه‌ڵوێسته ده‌که‌ن، ڕێبوار ده‌ڵێت ئه‌م په‌یوه‌ندیه به‌دره‌نگ حسابی ناکرێت، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هه‌رێم تا دوایى هاوکارى تورکیا ده‌کات، له‌ناو PKK دا هه‌ست به بێباوه‌ڕى ده‌کرێت له‌مه‌سه‌له‌ى کرانه‌وه‌دا، بۆئه‌وه‌ش حکومه‌تى هه‌رێم گوشارى زۆرى بۆ PKK هێناوه که چالاکى نه‌کات .
لینکه‌که به تورکى .
28/03/2009
بۆچى ڕۆژنامه‌یه‌کى تورکى ؟
ماڵپه‌ڕى سۆڵ پۆرتاڵ ، به‌سه‌ردێڕێ جه‌ماعه‌تى فه‌تحوڵا گیوله‌ن کرانه‌وه‌ى کوردى به‌تورکی .
لێردا دیدارێک له‌گه‌ڵ ڕێبوار که‌ریم وه‌لى کراوه، که تیایدا باس له ده‌رکردنى ڕۆژنامه‌ى تورکى ده‌کات له باشوورى کوردستان، ( که‌مه‌به‌ستى هه‌ولێر پۆسته به تورکی. وه‌رگێڕ ) ناوبرا ده‌ڵێت: "ئێستا ئێمه له‌سه‌ر ئینته‌رنێت په‌خش ده‌که‌ین و یه‌که‌مین ڕۆژنامه ده‌بین به تورکى له عێراقدا، ڕێبوار له نوسینێکیدا به‌سه‌ر دێڕى بۆچى ڕۆژنامه‌یه‌کى تورکى ؟ وتویه‌تی، دراوسێى گه‌وره و به‌کاریگه‌رمان تورکیایه، کێشه‌ى بنگه‌هیش له نێوانماندا له‌یه‌ک تێنه‌گه‌یشتنه، بۆ باشترکردنى په‌یوه‌ندى و دیالۆگیش پێویسته سه‌ره‌تا له‌یه‌کترى باش تێبگه‌ین ، هه‌ولێر پۆستیش کارى بۆ ئه‌وه کردوه ".
ڕێبوار که‌ریم: هه‌رێمى کوردستان پێویستى به پارتێکى وه‌ک AKP هه‌یه
ماڵپه‌ڕه‌که شرۆڤه‌یه‌کى به‌م شێوه‌یه له‌سه‌ر ڕێبوار ده‌کات: ( ڕێبوار که‌ریم وه‌لى یه‌ک له هێڵى په‌یوه‌ندیه‌کانى جه‌ماعه‌تى فه‌تحوڵا گیوله‌ن بوه بۆ به‌ستنى پلاتفۆرمى ئاباند به‌پێى هه‌واڵێکى گۆڤارى ئاکسیۆن ڕێبوار له 15 و 16 شوباتدا ساڵى 2009 دا ئه‌و پلاتفۆرمه له هه‌ولێر به‌ستراوه و یه‌ک له هێڵه‌کانى په‌یوه‌ندى به‌ستنى ئه‌و پلاتفۆرمه به‌ناوى ڕێگاچاره‌ى ئاشتى و پاشه‌ڕۆژى هاوبه‌ش بووه).
نوسینه‌که ئاماژه به‌وه ده‌کات که هه‌فته‌یه‌ک پێش ئه‌وه‌ى هه‌ولێر پۆست ده‌ست به په‌خشى خۆى بکات، ڕێبوار چوته تورکیا و له‌وه‌قفێکى جه‌ماعه‌تى فه‌تحوڵا گیوله‌ندا کۆنفرانسێکى ساز کردوه، وتویه‌تى هه‌رێمى کوردستان پێویستى به پارتێکى وه‌ک AKP هه‌یه .
لینکه‌که به تورکی.
http://haber.sol.org.tr/…/gulen-cemaati-nden-turkce-kurt-ac…
( خوێنه‌رى به‌رێز ئێمه هه‌موومان ده‌زانین که جه‌ماعه‌تى فه‌تحوڵا گیوله‌ن کێن ، یه‌ک له سه‌رسه‌ختترین دوژمنه دێرینه‌کانى کوردن له مێژوودا هه‌میشه هه‌وڵى قڕکردنى کورد یان داوه له بوارى هزرى و جه‌سته‌ى و کلتورى و ئێستاش له‌سه‌ر ناوى مه‌ڵبه‌ند و خوێندنگه‌ى تورکى له باکور و باشوورى کوردستان هه‌وڵى سڕینه‌وه‌ى ناسنامه‌ى کورد ده‌ده‌ن و تاکى کورد به فکرى تورانیزم فۆرمات ده‌که‌ن، فه‌تحوڵا گیوله‌ن خۆى له په‌نسلفانیاى ئه‌مه‌ریکا له ژێر چاودێرى سى ئاى ئه‌ى دا ده‌ژى و هاوکارى و کۆمه‌ک له‌وانه‌وه وه‌رده‌گرێت .
فه‌تحوڵا گیوله‌ن ده‌یگوت من بۆیه توڕاڵم خۆش ده‌وێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دژى بارزانیه
گیوله‌ن له سه‌ربازیدا جیهازچى جه‌مال توراڵ بوو ، جه‌مال توڕاڵ سه‌رۆکى دووهه‌مینى سوپاى تورک بوو ئه‌و یه‌ک له‌و که‌سانه بوو که‌هه‌میشه دوژمنایه‌تى بزوتنه‌وه‌کانى کوردى کردوه، له‌سه‌ره‌تاى شه‌سته‌کاندا دژى پارتى و بارزانى کارى ده‌کرد فه‌تحوڵا گیوله‌ن ده‌یگوت من بۆیه توڕاڵم خۆش ده‌وێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دژى بارزانیه .
له‌م لینکه‌دا ببینن که گیوله‌ن چۆن دوعاى ئه‌وه له کورد ده‌کات که خوا له بنه‌چه‌دا کورد هه‌ڵبکه‌نێت و له‌ناویان به‌رێت ).
https://www.youtube.com/watch?v=Hx0YWQSyIjU
هه‌ر ڕێبوار خۆى له 25 / 06/2013 دا له ڕێى ئیمایله‌وه دیدارێکى دورودرێژى له‌گه‌ڵ فه‌تحوڵا گیوله‌ن بۆ ڕووداو کردوه و به‌سه‌رکرده‌ى ڕۆحى وه‌سف ده‌کات .
19/03/2009
ماڵپه‌ڕى دونیا بولته‌نی. به‌سه‌ردێڕى ده‌رکردنى ڕۆژنامه‌ى تورکى بۆ کورده‌کانى عێراق . له‌وێدا تیشک خراوه‌ته سه‌ر دیدارێکى ڕێبوار که‌ریم وه‌لى به‌م شێوه‌یه .
تورکیا ده‌رگاى خه‌ونه‌کانى کورده
ڕێبوار ده‌ڵێت: "ڕۆژنامه‌ى هه‌ولێر پۆست ده‌بێته سه‌ره‌تاى دیالۆگ و پێشکه‌وتن له نێوان تورکیا و هه‌رێمدا، له‌کۆنفراسێکیدا به‌ناوى وه‌قفى سیاسه‌تى ئابورى و لێکۆڵینه‌وه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى ، قسه‌ى کردوه وتویه‌تى تورکیا ده‌رگاى خه‌ونه‌کانى کورده، کێشه‌ى پێشووتر که‌له نێوان هه‌رێم و تورکیا ڕوویداوه خه‌تاى چاپه‌مه‌نیه عه‌ره‌به‌کان بوه، من پرسیارم له بارزانى کردوه ئه‌گه‌ر تورکیا هێرش بکاته سه‌رتان چى ده‌که‌ن بارزانیش وه‌ڵامى ئه‌وه‌ی داوه‌ته‌وه که خۆمان ده‌پارێزین ".
ڕێبوار وتویه‌تى ئه‌گه‌ر کورد بیه‌وێت بڕیارێک له‌سه‌ر چاره‌نوسى خۆى بدات ناتوانێت بێ ڕاوێژ و هاوکارى تورکیا ئه‌و بڕیاره بده‌ن، ئه‌گه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غداد ڕێکنه‌که‌وێت ئه‌وا پێموایه له 90% ى کوردانى هه‌رێم داواى کۆنفیدراسیۆن له‌گه‌ڵ تورکیا ده‌کات .
لینکه‌که به‌تورکی.
http://www.dunyabulteni.net/index.php…
26/03/2009
ڕۆژنامه‌ى یه‌نى چاغ. به قه‌ڵه‌مى موحسین یازیچى ئۆغڵوو .
نوسینه‌که به‌م شێوه‌یه‌یه: ( ڕێبوار وتویه‌تى ئێمه پارچه‌یه‌ک بووین له ئیمپراتۆریه‌ى عوسمانی، ئه‌و کاتانه شاعیر و ڕۆشنبیرانمان ئه‌گه‌ر تورکیان نه‌زانیبایه وه‌ک که‌موکوڕیه‌کى مه‌زن له‌خۆیاندا ده‌یانبینی، به‌ڵام به‌داخه‌وه کاتێک ئینگلیز هاته ئێراق کورد و تورکى له‌یه‌ک دابڕان، به‌رهه‌مى ئه‌و دابڕانه‌ش ئه‌وه‌یه که ئێستا ده‌یبینین ".
ئێستا کورد پێویستیه‌کى زۆرى به ڕۆژنامه‌ى تورکى هه‌یه
رێبوار ده‌نوسێت ئێستا کورد پێویستیه‌کى زۆرى به ڕۆژنامه‌ى تورکى هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى باش له یه‌کترى تێناگه‌ین، ئێمه دوژمنى تورک نین، پێویسته له‌گه‌ڵ گه‌لى تورکیا له‌یه‌کتر تێبگه‌ین، ئێمه براى یه‌کترین، به‌ڵام به‌پلانێکى نێونه‌ته‌وه‌یى ئێمه‌یان له‌یه‌ک جیاکردوه‌ته‌وه، کوردان هیچ کات وه‌ک ئه‌مڕۆ هێنده پێویستیان به تورکیا نه‌بوه .
لینکه‌که به‌تورکی.
( ڕۆژنامه‌ى یه‌نى چاغ به‌یه‌کێک له ڕه‌گه‌زپه‌رست ترین ڕۆژنامه‌کانى تورکیا ناسراوه هه‌مووکارى تایبه‌ته به دوژمنایه‌تى کورد و هه‌بوونى کورد، موحسین یازیچى ئۆغڵووش که به‌پلانێک له ڕووداوى که‌وتنه خواره‌وه‌ى هه‌لیکۆپته‌ردا مرد ، له کۆمه‌ڵکوژى کوردانى مه‌ڕه‌شدا له ساڵى 1978 ده‌ستى هه‌بوه ، سه‌رۆکى پارتى یه‌کێتى مه‌زنى تورکیا بوو به مافیایه‌کى مه‌زن ناسرابوو ) وه‌رگیڕ .
ئیدى لێره‌دا ئێمه هیچمان نامێنێت بۆ گوتن ته‌نها خوێنه‌ر به‌رێز خۆى ده‌توانێت بڕیاربدات ئایا ئه‌م نوسین و هه‌ڤپه‌یڤینانه‌ى کاک ڕێبوار که‌ریم وه‌لى یه‌ک له به‌ڕێوبه‌رانى ته‌له‌فزیۆنى ڕووداو چه‌ندێک له خزمه‌تى کورد و کوردستان و بزوتنه‌وه‌ى ئازادى کورد دایه ؟.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست