کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەستدرێژی کردن بە خاکی کوردستان، دەست درێژی کردنە بە دایکی تاک بە تاکمان

Wednesday, 16/12/2015, 2:05


لە فەلسەفەی سیاسی و بەیانی جڤاکیشدا خاک و نیشتیمان وەک دایک پێناسەی بۆ کراوەو نێوی دەبەن. واتە داگیرکەر و نەیارانی کورد ئەگەر بیانەوێت کەرامەتی ئەم گەلە بشکێنن ئەوە دەستدرێژی دەکەنە سەر خاک وئاوی و بە سەریدا دێن و دەڕۆن.
بازدان بە سەر نیشتیمان بازدانە بە سەر جەستەی دایک،  چاڵ کردن و کونکردنی دەشت و کێوی وڵاتمان سینگ کڕانو بەرۆک بچرانی دایکی ڕاستەقینەمانە، هەر بۆیە ڕێگا دان بە داگیرکەری وڵاتمان تورکیە ڕێگەدانە بە شکانی شەرەف و کەرامەتی کوردایەتیمان.
مێژوی کورد پڕاوپڕە لە غەدرو خیانەت وخۆفرۆشی و تا ئێستاش بەردەوامە هەر بۆیەشە گەیشتن بە سەربەستی وئازادی ئەستەم و زەحمەتیە.
کام موڕاڵی سیاسی قەبوڵ دەکات هێزێک خۆی بە ڕزگارکەری نیشتیمان بزانێت دەرگای سنور بە ڕوی دوژمن بکاتەوەو لەشکری خۆی بهێنێتە سەرنیشتیمانی و لە دژی هاو نیشتیمانی خۆی شەڕی پێبکات؟
کامە ئەخلاقی شۆڕشگێری ڕێگا دەدات بە خۆی کە تانک و تۆپی داگیرکەری بەشێک لە وڵاتمان بهێنیت بەو گوجاندنەی بەشەکەی دیکەی وڵات ڕزگاربکات!؟
ئەم شێوە سیاسەتکردنە نابێت بێتە قەبوڵ کردن و لە پێش هەموویانەوە بێڕێزیەکی هەرە مەزنە بە گەلی ئێمە لە باشوری کوردستان و سوکایەتی کردنە بە هەست و شعوری ئەو خەڵکە.
خیانەتیش سنوری هەیە بەڵام بە داخەوە هەموو سنورەکان بچراون وهیچ خانێکیان نەماوە.
پێڕێ ئەو هێزەی کە سەدو هەشتا هەزار مرۆڤی بێ تاوانی ئێمەی زیندو بە چاڵ کرد بە جیگای ئەوەی نەک خۆیان بەڵکوو مێژویان و کلتوریان و دینیشیان نفرەت ونەعلەت بکرێت بەڵام بە داخەوە خۆتان بە جلی کوردی و جامانەی سورەوە پێشیان کەوتن ولولەی دەبابەکانیانیتان کردەوە گەل و بە هەزارانی دیکەتان پێ گیان کێشان.
دوێنێ لە کۆنگرەی ئاکەپە واتە ئەو شوێنەی پیلانی قڕکردنی کوردان نقاشی لە سەر دەکرێت وبۆ لەناو بردنی کوردان پیلانەکانیان پێش دەخەن ئێوە بونە کەوا سوری بەرلەشکریان و هاوارتان کرد کە ئێمەش لە گەڵ ئێوەین و سیاسەتی ئێوەمان پێ باشە، واتە ئێمەش هاوسەنگەرتانین بۆ لە ناو بردنی تەڤگەری ئازادی خوازی پەکەکە و ئەو سیاسەتەی کە دژی ئەوانە پێمان باشەو هاوڕاتانین.
ئەمرۆش شەرم وعارەقە ناکەن لە کاتێکدا لە باکوری کوردستان بەرخۆدان وگەرمای شۆڕش دەستی پێکردوەو رۆڵەی ئەو گەلە شەهید دەبێت ئێوە لە خیانەتێکی دیکەی بێوێنەدا بۆ سارد کردنەوەی ئەو ئاسۆیە دەرگای سنور کە من وەک دوگمەی کراسی دایک پێناسەی دەکەم دەیکەنەوەو دەڵێن فەرموو ماڵ ماڵی خۆتانەو حاڵ حاڵی خۆتانە کێ دەکوژن و کوێ دەگرن بیکەن بەس تەنیا کورسیە بێحورمەتەکەی خۆمان پارێزراو بێت.
هاتنی هێزی تورکیە خەتی سورەو بێئەخلاقیەکی هەرە مەزنە گەلی ئێمە لە باشوری کوردستان ئەمە قەبوڵ بکات و ڕێگا بدات بگەنە هەدەفی خۆیان.
پێویستە چالاکی مەزن دەر بکەوێت و بە زوی ئەو هێزە داگیرکەرە بگەرێتەوە تا نەیاران وبەکرێگیراوان نەگەیشتون بە ئامانجی خۆیان و لە هەمووی تاڵ تریش باشوری کوردستان بە بێدەنگ بونیان دەبێتە خاوەنی تۆمارکردنی خاڵێک هەرە ڕەش لە مێژوی بزاڤی ڕزگاری خوازی گەلی کوردا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە