لە منداڵێکی ١٣ ساڵەم پرسی خودگەردانی یانی چێ؟
Wednesday, 16/12/2015, 1:30
گووتی: یانی سەرگەردانی! ئەو قسەی منی بێسەواد نییە. بیرکردنەوەی کەسێکە بە ناوی/ عەبدولڕەمان قاسملوو (د، خ) لە هەڕەتی گرمە گرمی کۆماری ئیسلامی لە ئاست کێشەی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان .ئاشنایەکم سوێندو تەڵاقی دەخوارد ودەیگوت: دوکتور قاسملوو ١٠ زمانان دەزانێ و بۆخۆی دەزانێ چدەکا! من دەزانم ئەگەر کۆماری ئیسلامی، کوردستانی بۆ بکەیە پەرداخێک هەنگوین، ئەو پەرداخێک / ئاوت / بداتێ هەر دەڵێ، من زەرەرم کردوە! ئەوە سەردەمانێک بوو کە تارانی کۆماری ئیسلامی دەیگووت: ئیمام خومەینی ومەلاکانی دیکە هەستیارن بە وشەی / خودموختاری / مەیڵێنەوە. با ئەو مافەی کە کورد داوای دەکا ناوی،، خودگەردانی بێ،،.!
بەڵام کەسی سیاسەتزان وخوێندەوار لە منداڵی ١٣ ساڵە پرسیاری ئاوا مێژوویی ناکا. ئەو پرسە، پرسێکی سەدان ساڵەی کوردە وحەوجێی بە کەسانی شارەزاولێهاتووودوورناسو، حیزبی تێکۆشەرو ئازا هەیە. روسەکان وەدوای کلآوی خواریان خستین.! پێشەوایان زۆر هاسان فریو دا وپێیان گووت: ئێمە ماندووی شەڕی دووی جیهانین ناتوانی دەڵەتی کوردیتان بۆ دامەزرێنین، بڕۆن لە گەڵ دەوڵەتی ناوەندی تاران بسازێن وەداوای خودموختاری بکەن. تۆ بڵێی قاسملوو(د،خ ) هەر وابە بێ ئامانج خودگەردانی لێکدابێتەوە و ئاوا سووکو چروکی کردبێ؟ خۆزگە سەرکردەی هیندێک حیزب لە جیاتی ئەوەی شارەزای چەند زمانی بیانین، توانیبایان بە زمانی نەتەوەکەی نەتەوەکەی خۆیان بئاخفیبان. بێجگە لەوەش هەزار ڕەحمەت لە روحی قاسملوو بێ ، ئەوانی پاشخۆی لە کەس ناپرسن چدەکەن! دەچن دەبنە شاگردی تورکەکان وخۆیان لە وێ ڕادێنن!
ئەوەندی من ئاقڵم پێی بشکێ وشەی خودگەردانی وشەیەکی فارسیە ولە دووبەش پێکهاتوە، ئەگەر بە هەنگوین زمانی کوردی لە / شەنی / بدەی یانی ،، خۆبەڕێوەبەری یان خۆسەری،،هەرکات ئەو رێکارە بکەوێتە ناوەرۆکی یاسای بنچینەیی هەر وڵاتێک سەدا لقوپۆی ئەرێنی لێدەبێتەوە. رێکاری / خودگەردانی / بە هاسانی دەتوانین، خودموختاری، لە مزگێنی بدەین. چون لە سەرووی خودموختاریە ولەو فدڕآڵییە کە لە باشوور، چەقۆکێشەکان بارزانی پێی دەنازن یەکجازۆر لە سەرووترە. کاتی خۆی
چما کەس دەیوێرا بڵێ خود گەردانی لە خودموختاری بە قازانجترە، هەردەبوا باست لە وەرگرتنی خودموختاری کرابا! لەوەش بترازێ نەمان دەگووت دەیهەستێنین، دەمان گووت دەبێ بماندەنێ! زۆری لەسەر رۆیشتبای پێیان دەکوتی، جاش، دۆڕاو، ترسنۆک، لادەر، جاش پاسدار، توودەیی،کۆنگرەچواری ولە کۆتاییشدا کوشتن ،ترۆرو ناوزڕاندن وبێحورمەتی بەو کەسانەی کە رەخنەیان لە حیزبەکانی ئەو کاتی رۆژهەڵاتی کوردستان دەگرت.
دێمۆکڕاتەکانی کۆی سەنجەق لە بەردەستی بارزانی ( فشە دێمۆکڕات).زۆر زوو ئێمەیان دایە بەردەستی قەزاوقەدەری باو باهۆز وخۆیان لاقێکیان کردە چووارو ها بگرە ژیانی کەمپنشینی. ئەوە ٣٥ساڵ دەبێ جەرگی یەکتر دەکۆڵن لەسەر ناوی کۆمارو پێشەواو وشەی دێمۆکڕات گوێزان لە کۆشی ئەو دەسەڵاتە گەندەڵە دەژمێرن کە هەتا بینە قا قا گوێ لە مستی بێگانەیە!
" چەند وشەیەک لە وەسییەتی سیاسی پێشەوا"
دەڵێ: یەکێتی وتەبایی لە نێوان خۆتاندا بپارێزن، کاری ناشیاو بەرانبەر بە یەکتر مەکەن و چاو چنۆک مەبن،،،،،،.! نە یەکێتی خۆیان پاراستووە،کاری ناشیاویان بە خەروار کردوە، لە ئاست یەکتریش چآوچنۆکن!پاسآن دەڵێن ئێمە رێڕەوی پێشەواین! هەرکەس وابیر بکاتەوە کە دژمن بێ حورمەتی بە قازی موحەممەد کردوە ، بە باوەڕی من هەڵەدەکا. خۆ دژمن ،دۆست نییە، کورد نییە، وەکی کورد بیر ناکاتەوە. بەڵام ئەوانە خۆیان بە میراتگری کۆمارو پێشەوا دەزانن هەتا دوێنێ پیاوی بارزانی وتاڵەبانی بون و ئێستێش خەریکن لە رێگای بارزانیەوە ببنە چەکداری دڕندەترین دژمنی کورد.منداڵی کوڕە هەژاریان فریو داوە وپێی دەڵێن پێشمەرگە! کە چی تورکەکان بۆ شەڕی کورد دژی کورد خەریکن پەروەردەیان دە کەن! هەتا دوێنێ پێشمەرگە قارەمانی، قارەمانان بوو، بەڵام ئەوڕۆکە دەبێ تورکی فاشیست پەروەردەیان بکا! دونیایەکی سەیرە!
هەواڵی پەروەردە کردنی چەکدارەکانی کۆی سەنجەقم لە رووپەڕی کوردستانپۆست هاتەبەر چاو،ئاوات دەخوازم وانەبێ،ئەگەریش وایە ئەدی دەروێشەکانی ئەو جووتە دێمۆکڕاتە لە کوین؟ بۆ لێیان نارپرسن؟ بەرەو کوێمان هەڵدەدێرن. ئەو دایکو باوکانەی کە منداڵەکانیان بوو نەتە چەکداری وانە بۆ لێپرسینەوە ولێکۆڵینەوە لەو کارە ناکوردانە ناکەن؟ ئەو داوەی کە بارزانی بۆی تەنیون مەترسیدارترە لەو سەردەمەی کە قیادە مووەقەت بوون وراویان نانە بەردەستی خۆیان. ئەرکی کادرو پێشمەرگەیە لەو بارودۆخە هەستیارەدا بە وردی رووداوەکان لێکداتەوە وخۆیان لەو داوە بە دوور راگرن. ئەگەر باوەرێان بە رێبازی کۆماروبە رێگای پێشەوا هەیە لەو زیاتر خۆیان چووک نەکەنەوە. ئەردۆغان ودەسەڵاتەکەی هەزارجار لە داعش مەترسیدارترن.
جەعفەر کەریمی
سندوقی کوردستانپۆست.
١٥/١٢/٢٠١٥
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست