بە جاشایەتیكردن شانازی بە هه‌ڵكردنی ئالای نەتەوەیەکەوە ناکرێت!؟
Sunday, 13/12/2015, 17:32
هه‌لكردنی ئالای كوردستان له‌نێو وولاته داگیركه‌ره‌كان ، هه‌نگاوێكی گرنگه ، به‌لام ، كاتێك له‌ته‌ك هه‌لكردنی ئه‌و ئالایه پیلان و ناپاكی و بریاردانی تاوان به‌رامبه‌ر بە خاک و گەلەکەت دەکرێت، ئەوە نه‌ك جیگای دلخۆشی نیه ، به‌لكو لوتكه‌ی شه‌رمه‌زاریه و جیگای پرسیارە و نابێت بڕوا بەوە بکەیت کە دانانی ئه‌و ئاڵایە بە مەبەستێکی خاوێن کراوه ، بەتایبەتی ئەو ئاڵایە کە حکومەتێکی وەکو تورکیا هەڵی بکات! لە کاتێکدا لەو بەشەی کەگه‌لێكی داگیركردوه‌و بچوکترین مافی لێزەوتکردوە و جه‌ندین یاسای هه‌یه كه کوردبوون تێیدا تاوانە. ئه‌مه جگە لە سووکایەتیی عەقڵی بە گەلێک، کە دەسەلاتی کوردی رێگا بەو سوکایەتییە داوە لەلایەن داگیرکەرەوە هیچی شتی دیکە ناگەینێت، دیسان ئەمە ده‌چێته هه‌مان خانه‌ی ئه‌و جاشه‌ی كه به‌جلی كوردیه‌وه پێش سوپای به‌عس ده‌كه‌وتن بۆ له‌ناوبردنی هێزی پێشمه‌رگه . هه‌رچه‌نده هه‌لكردنی ئه‌و ئالایه‌ش له‌توركیا ، ئه‌ردوگانه‌كان وه‌ك پالپشثیه‌كی مه‌عنه‌ویه ئه‌نجامیان بۆ پارتی داوه تاله بەرامبەر ئەو هه‌موو شكست و گوشه‌گیریه سیاسیه‌ی تێی كه‌وتووه كه‌مێك هه‌ناسه‌یه‌كی سیاسی بۆ بكرێته‌وه . وه‌كاتێك ئه‌و ئالایه‌ی كه‌لای پانتایه‌كی به‌رفراوان وه‌ك( ئالای كوردستانى) ناسێنراوه مانای ده‌بوو ، كه توركیا دانی به‌مافی كورد له باكور بنایه ، پیلانی له‌ناوبردنی ده‌ستكه‌وته‌كانی خه‌باتی گەلی کورد نه‌بوایه بەتایبەتی لە باکور و رۆژئاوای كوردستان ، پێشیی سه‌روه‌ری خاكی باشوری نه‌كردایه و وه‌ك كۆلۆنیالێكی خۆی به‌كاری نه‌هینایه له بونی هه‌زاران سه‌ربازی كۆماندۆی تورك بۆ باشیقه و سوران و هه‌ریر و بامه‌رنێ و...، ئیتر ئەو ئاڵایە چ مانایەکی دەمێنێته‌وه ؟ چونكه ئالا واتا سیمبول و كه‌رامه‌تی نه‌ته‌وه، بەڵام كاتێك له‌ژێر ئه‌و ئالایه نیشتمان هه‌تك و جاشاوی ده‌كرێ ، دان به‌مافی كورددا نانرێ ؟ ئیتر ج گرنگیه‌كی هه‌یه توركیا رێگای پێبدات؟ پارتی ده‌یه‌وێ وێران و په‌ككه‌وتنی كوردستان و دام‌و ده‌زگا و تاوانه‌كانی له‌ژێر ئالای كوردستاندا بشارێته‌وه بۆیه ج پیرۆزیه‌كی ئه‌و ئالایه ده‌مێنێته‌وه ، له‌ژێر سایه‌ی سیسته‌میكی مافیایی و بنه‌ماله‌یی و دیكتاتور نه‌ك هه‌لكردنی ئالا به‌لكو راگه‌یاندنی ده‌وله‌تیش ، به‌جاشایه‌تی ، به‌كۆیله و تالانكردنی ئه‌رز و ئاسمانی نه‌ته‌وه‌یه‌ك بۆ بنه‌ماله‌یه‌ك و هه‌نگاونان به‌ره‌و كۆمه‌لگایه‌كی جاشاوی و گه‌نده‌لكراودا.
ئالا هه‌لكردن و ده‌وله‌ت گه‌ر كه‌رامه‌ت و رێزگرتنی مروڤەکانی تێدا نەبێت و ئالاهه‌لكردن زیاتر وه‌ك خانەی پرۆژه‌یه‌كی بازرگانیییەوە مامه‌له‌ی له‌گه‌ل بكرێ ، لە چوارچێوەی رێزگرتن له‌سیمبول و شانازی نەتەوە دەچێتە دەره‌وه. ئه‌وانه‌ی دلخۆشیشن وه‌ك ئه‌و قه‌ڵه‌م و جاشه‌كانی به‌عسن كه ده‌یانگوت سه‌دام ئوتونومی داوه به‌ڵام له‌ولاشەوە كوردی ئه‌نفال ده‌كرد.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست