تورکیا مەشقی سەربازیی بە چەکدارە خۆفرۆشەکانی حیزبی دیموکرات دەکات
Saturday, 12/12/2015, 12:30
هێزێکی تورکی ماوەی نۆ ڕۆژە لە (باپشتیان) سەر بەقەزای سۆران مەشقی سەربازیی بە چەکدارەکانی حیزبی دیموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات، سەرچاوەیەک لە نێو دەزگای پاراستن رایگەیاند، ئەم مەشق پێکردنە بۆ ئەوەیە ، کە ئەو هێزەی حیزبی دیموکراتی خۆفرۆشی ئێران ڕووبەڕووی هێزەکانی (PKK) بێتەوە، وەک هەستیش پێدەکرێت ماوەیەکە کادیرانی حیزبی دیموکرات کەوتونەتە باسکردنی (PKK) و بەخراپی لێدوان و قسەیان لەسەر دەکەن. شایانی باسە ئەم مەشق پێکردنەی سەربازانی تورک، لە چوارچێوەی ئەو گفتوگۆ و رێککەوتنەی نێوان مەسعود بارزانی و ئۆردوغانیش دێت، کە دەیانەوێت بەمزوانە هێرش بکەنە سەر بارەگا و هیزەکانی (PKK) لەلایەکی دیکەشەوە پارتی دیموکراتی کوردستان بەهاوکاری تورکیا بۆ مانەوەی خۆی دەیەوێت هەموو هێزە کوردییەکان بەگژیەکتردا بکات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست