کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هیچ هێزێكی دیموكراسی به‌بێ هێزی سه‌ربازی له‌كوردستان سه‌ركه‌وتو نابێت

Friday, 11/12/2015, 19:56


زۆینه‌ی هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان گه‌یشتنه‌ ئه‌و دنیابینییه‌ كه‌ هیچ هێزێكی دیموكراسی به‌بێ هێزی سه‌ربازی له‌كوردستان سه‌ركه‌وتو نابێت.
لێره‌دا به‌رله‌وه‌ی بچینه‌ سه‌ر دیدو ڕوانینی هه‌لسوراوانی بزوتنه‌وه‌ی گۆران بۆ  بونیاد نانی هێزێكی سه‌ربازی تۆكمه‌ . ده‌روازه‌یه‌ك ده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ چه‌ند دێرێكی كورت ،
به‌لكو ئه‌وه‌ی پێویسته‌ به‌یاد بهێنرێته‌وه‌ و ئاماژه‌ی پێبده‌ین ،ئه‌و  حیزبیه‌ كه‌ له‌سه‌رتای هاتنه‌ مه‌یدانی خه‌بات به‌پاڵپشتی جه‌ماور خه‌باتێكی دیموكراسیانه‌ و دوور له‌ هه‌موو توندوو تیژیێك ئه‌نجام بدات بۆ گۆڕینی سیسته‌می حوكمڕانی وڵات ،به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌دونیابینی هه‌لسوراوانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ ده‌ره‌وه‌ی عه‌قڵێته‌ی ئه‌و حیزبه‌دایه‌ كه‌ له‌به‌رده‌م هه‌موو پیرۆزیه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد وه‌ستاوه‌ته‌وه‌و هه‌موو موقه‌ده‌ساتێكی نه‌ته‌وه‌ی كوردی تێكشكاندووه‌ و قبوڵی ئه‌وه‌ی نییه‌ هیچ هێزێك هه‌بێت ده‌ست بۆ یاسا ببات و ئه‌و نیشتمانه‌ بخاته‌وه‌ سه‌رپێ ،ئه‌وه‌ له‌ هه‌موو داموو ده‌زگا یاسایی و حكومیه‌كام دوور ده‌خرێته‌وه‌ ، له‌ ده‌ره‌نجامی  ته‌واو بوونی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ،ئه‌و پیاوه‌ یاساناسانه‌ی كه‌ كادیری پێشكه‌وتوی پارتی دیموكراتی كوردستان بوون ، هه‌موویان ببونه‌وه‌ به‌ جه‌ناڕاڵێكی سه‌ربازی و داوای به‌كار هێنانی هێزیان ده‌كرد له‌دژی بزوتنه‌وه‌یه‌ك كه‌خاوه‌نی هیچ هێزێك نییه‌ ،یان پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ هه‌موو سه‌رده‌مه‌كاندا هێزی به‌كار بردووه‌ بۆ سه‌ركوتكردنی هێزه‌ نه‌یاره‌كانی ،بۆ ئه‌وه‌ی ملكه‌چی ئیراده‌ی خۆیان بكات ، ڕێگری كردن به‌هێز له‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ناردنه‌وه‌ی وه‌زیره‌كان بۆ ماڵه‌وه‌ و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی داهاتی وڵات و دروستكردنی سیسته‌مێك به‌پێی عه‌قلیه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان ،ئه‌مانه‌وه‌ چه‌ندین فاكته‌ری تر وایكردووه‌ كه‌ هه‌ڵسوراوانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هیچ تر له‌ سه‌روی خۆیان قبوڵ نه‌كه‌ن هێزێك گاڵته‌ به‌ پیرۆزیه‌كانیان بكات و كادیرو لایه‌نگارنیان چاویان لێ سور بكرێته‌وه‌و نه‌توانن كاربكه‌ن،ئه‌و وێنا ناشیرنانه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ماوه‌ی ده‌سه‌لاتی خستنیه‌ به‌ردیدی هه‌لسوراوانی بزوتنه‌وه‌ی گۆران و خه‌ڵكه‌كه‌ ئه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه‌ كه‌ هێزێكی نه‌ته‌وه‌یی له‌هه‌ردوو ڕگه‌زی دروست بكرێت بۆ ؟نابێت نیوه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردی له‌ شۆرش دوور بخرێته‌وه‌ وه‌كو هێزه‌كانی باكور و ڕۆژئاوا، بۆپاراستنی كوردستان وئاسایشی كوردستان و ئاسایشی هاوڵاتیانی كوردستان و پارستنی سه‌روه‌ت و سامانی هاوڵاتیانی كوردستان ،ڕێگری كردن له‌ هێزی وڵاتانی هاوسێ شكاندنی سیاده‌ی كوردستان ،به‌ڵام ئه‌و هێزه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌ی كه‌ دێته‌كایه‌وه‌ ده‌زانێت بۆچی شه‌ڕ ده‌كات ، چونكه‌ هه‌ركاتێك ڕۆشنبیرێك بڕیاری شه‌ڕ ده‌دات ده‌زانێت له‌ پێناوی چی بڕیاری داوه‌ به‌ هه‌موو ڕۆحیه‌تی خۆی ده‌جه‌نگێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ له‌ به‌ین به‌رێت كه‌ له‌مپه‌رن له‌به‌رده‌م .ئازادی ، دیموركراسی ، یاسا  ده‌ستاو ده‌سته‌كردنی ده‌سته‌لات دادوه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی پاراستنی سنوره‌كانی كوردستان ،ئه‌و ڕۆشنبیرانه‌ی كه‌ ده‌چنه‌ مه‌یدانی خه‌باتی چه‌كداری زۆر له‌ و جه‌نگاوه‌ره‌ كاریگه‌رتره‌ كه‌ ته‌نیا ده‌زانێت مافی خوراوه‌ ، به‌لام ئه‌و هێزه‌ ده‌بێ ببێته‌ قوتابخانه‌یه‌ك بۆ په‌روه‌رده‌كردنی جه‌نگاوه‌رێكی نیشتمانی باوه‌ڕدار بۆ ئه‌وه‌ی بزانێ له‌ پێناوی چی ده‌جه‌نگێتو بۆچی گیانی خۆی به‌خت ده‌كات ، ده‌بێت ئه‌و هێزه‌ خاوه‌نی په‌ره‌نسیپ و دسپلینی سه‌ربازی ته‌واوبێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ ڕوو به‌ڕووی هه‌موو ئاسته‌نگه‌كان ببێته‌وه‌ ،له‌كوردستان هیچ حیزبێك سه‌ركه‌وتوو نابێت ئه‌گه‌ر هه‌موو په‌رله‌مانی له‌به‌ر ده‌ست دابێت و هه‌موو حكومه‌تیشی له‌به‌ر ده‌ستدابێت ، پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ ماوه‌ی چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك له‌ پایته‌خت ده‌ری ده‌كات . به‌لام ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌رله‌مان حكومه‌ته‌ هێزێكی چه‌كوچ وه‌شێنی له‌پشته‌وه‌ی بێت ئه‌وه‌ هێچ هێزێك ناتوانێ په‌نجه‌ بۆ بچوكترین شوێنی هه‌ستیاری ئه‌و حیزب و حكومه‌ته‌ ببات ، ئه‌وهێزه‌ بۆ ئه‌وه‌ بونیاد بنرێت هه‌ر پارتێكی سیاسی ده‌ست بۆهه‌ر پیروزیێكی نیشتمانی ببات گه‌وره‌ترین چه‌كوچ به‌ڕۆحیدا بكێشی بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر هیچ پارتێكی سیاسی جورئه‌تی ئه‌وه‌ نه‌كات پیرۆزیه‌كانی نیشتمان له‌ پێناو مانه‌وه‌ی خۆی یان كه‌سێك بشكێنێ . ئه‌م هێزه‌ گه‌وره‌ترین كاریگه‌ری له‌سه‌ر كوردستان و ڕۆژهه‌لاتی ناوین دروست ده‌كات ،چونكه‌ هێزی سێیه‌م دروست ده‌بێت له‌ نێوان ئه‌و دوو هێزه‌ ئیرانی و توركیه‌دا كه‌ هێزیكی نه‌ته‌وه‌ییه‌ بۆ پارستنی نه‌ته‌وه‌ ده‌خولقێنرێ . چونكه‌ خۆمان ده‌زانین كه‌ ناوچه‌كه‌ ڕووبه‌ڕووی گۆڕانكاریێكی گه‌وره‌ بۆته‌وه‌ و كوردستانیش بۆته‌ چه‌قی ململانێكه‌ و هیچ هێزێكی نه‌ته‌وه‌یی له‌ كوردستانی باشور نابینرێ بۆ به‌رنگار بوونه‌وه‌ی ئه‌و ڕوداوانه‌ی كه‌ دێنه‌ پێشه‌وه‌ ، چونكه‌ له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌ مێژوو به‌رده‌وام خۆی دووباره‌ ده‌كاته‌وه‌ ، له‌ ئێستادا هه‌ردوو هێزی باڵا ده‌ست له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ میر نیشینی بابان و میرنیشنی بادینان ، هه‌ردوو میر نیشینه‌كه‌ داباشی سه‌ر ئه‌و دوو جه‌مسه‌رگه‌ریه‌ شیعه‌‌ و سونه‌یه‌ دابه‌ش بوون ، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌ده‌رده‌خات كه‌ ئێستاش دونیابینی سه‌ركرده‌كانی كورد نه‌گۆڕاوه‌و به‌هه‌مان دونیا بینی میره‌ كورده‌كان مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ل دۆخی ئێستای كوردستاندا ده‌كه‌ن . ئه‌م دونیا بینیه‌ش دونیا بینیێكه‌ كه‌ بۆساتێك له‌به‌رژه‌وه‌ندنی نه‌ته‌وه‌ی كورد دا نییه‌ ، كورد شه‌ر له‌سه‌ر به‌رفراوانكردنی جوگرافیای شیعه‌و سونه‌ بكات ، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی شه‌ر له‌سه‌ر گێرانه‌وه‌ی پارچه‌كانی تری كوردستان بكات بۆ دروستكردنی ده‌وله‌تی كوردی كه‌ ئه‌وه‌نده‌ی نه‌ماوه‌ ڕیكه‌تننامه‌ی (سایكس بیكۆ  )هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌و نه‌خشه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین  گۆڕانی  به‌سه‌ردا دێت ، ئه‌گه‌ر كورد هیوایێكی به‌و دوو هێزه‌ پان ئێرانی و پان توركیه‌ هه‌یه‌ ئه‌وه‌ ئه‌بێت نه‌وه‌كانی دوای ئێمه‌ چاوه‌روانی سه‌ده‌یه‌كی تربكه‌ن بۆ گۆڕانكاریێكی تر ، چونكه‌ كورد له‌سایه‌ی ئه‌و دوو هێزه‌ ئه‌مجاره‌ش ده‌ست به‌تاڵ ده‌رده‌چێت و جارێكی تر كورد ده‌چێته‌وه‌ به‌رده‌م  له‌ناوبردنێكی ترو  ئه‌نفالكردنێكی تر. ئه‌وه‌ش ئۆباڵه‌كه‌ی ئه‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی خۆمان . بۆیه‌ ده‌بێت خۆمان خاوه‌نی بریاردان بین له‌ مافی چاره‌نوسی خۆمان و هێزێك بونیاد بنێین بۆ دروستكردنی ده‌وله‌تی كوردی له‌پال ئه‌و هێزه‌ نه‌ته‌وه‌یانه‌ی باكورو ڕۆژئاو به‌یه‌ك هێز ڕوو به‌ڕووی هه‌موو پێشهاته‌كان ببینه‌وه‌ ببینه‌ هێزێكی كاریگه‌ر له‌ ڕۆژهه‌لاتی ناویندا خوێندنه‌وه‌مان بۆ كرێت و هێچ ڕێكه‌وتنێك و دابه‌شكردنێك به‌بێی  نه‌ته‌وی كورد به‌ڕێوه‌ نه‌چێت و خۆمان خاوه‌نی بڕیاردانبین له‌سه‌ر مافه‌كانمان ئه‌وه‌ش به‌هێزێكی نێو نه‌ته‌وه‌یی ده‌كرێت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە