نەوشیروان موستەفا لە خشتەمەبەن
Friday, 11/12/2015, 19:52
نامەیەکی کراوە بەزمانێکی سادە بۆ بزوتنەوەی گـۆڕان
چۆنێتی دروست بون و ھۆکارەکانی بزوتنەوەکەتان دیارە و پێویستی بەوە نیە سەرلەنوێ درێژە بەو بابەتە بدرێتەوە ، ئەوەی گرنگە بیزانن و بیرتان چوە ، ئامانجەکانتانە ! ئەوەی وەختە ئیغراتان بکات ئەو لوت بەرزییە کە وەک ئەوانی تر توشتان ھات کە چونە ناو حکومەتەوە و گوێتان بۆ پێشنیار و سەرنجەکانی ئێمەو مانان نەدا !
پارتی چی کرد و چۆن ڕەفتاری کرد لەبەرامبەرتان ئەوە گرنگ نیە، ئەوەی گرنگە ئەو فۆرمی مامەڵەکردنەیەکە پێشتر کارتان پێدەکرد و ئێستا گوڕیوتانە و ھەروەک ئەوانی تر وەختە ئیتر درێژە بەفۆرمی سیاسەتکردنەکەتان بدەن !
زۆر بەکورتی ئەوەی گرنگە کە بیزانن ، بۆچونی کەسانی خەمخۆری ناو میللەتەکەیە ، نەک ھاندان و پشتگیریکردنی کەسانی ھەڵپەرست و ئەندامە پاوەنخوازەکانی خۆتان ، ئێوە بۆئەوە دروستبون تا پێناسەیەکی تر بدەنەوە بەکار و خەباتی مەدەنیانە ، نەک بیر لەوە بکەنەوە چۆن ڕەفتارتان لەگەڵ دەکرێت بەھەمان گیانەوە کاردانەوەتان ھەبێت !
دەپرسم ئێوەش وەک ئێمە پێکەنینتان بەوە نایەت کە بزوتنەوەکەتان بیر لەوە بکاتەوە بەخەیاڵیش چەکدار ناونووس بکات و بزوتنەوە مەدەنییەکەتان ، بکات بە بزوتنەوەیەکی چەکداری؟ ئێوە چەکدارتان بۆ چییە ؟ بۆ پاراستنی بارەگاکانتان یان بۆ چاوترساندنی نەیارەکانتان؟ ئەگەر بۆ ھەرکامیان بێت، ئەوە ئەو کات جیاوازی ئێوە و ئەوان چییە و ئیتر گۆڕان و گۆڕانکاری لە کۆیدایە و چۆن؟
ڕێگەمەدەن بەھۆی گوتاری سۆزئامێزی ڕۆشنبیرەکانتانەوە نەوشیروان موستەفا لە خشتە برێت و ھەروەک ئەوانەی تر گردەکەی زەرگەتە پـڕبکات لە ئۆتۆمبیلی سەربازی و چەکداری تینو بەخوێن ، بزوتنەوەی گۆڕان دەبوو بەھەمان نەفەسی سەردەمی ئوپۆزسێون بونی خۆیەوە کاری بکردبایەو پارتی و ئەوانی تریشی فێربکردایە کە بۆیەک لای کردنەوەی کێشەکانیان لەگەڵ ھەرلایەکدا پەنا بۆزەبر و زەنگ نەبن و بەچەکەوە نەچنەسەر ھیچ بارەگای لایەنێکی تر ، کەچی بەبیانوی جیاواز جیاوازەوە بانگەشەی بەچەکدارکردنی پارتێکی زیندو گەوری مەدەینانەدەکەن و وەختە خۆتان تەسلیمی ئەو تەڵەو پیلانەبکەن کەبۆتاد دانراوە ، ئەوەی دەیبین ئەوەیە کە بەداخەوە پارتی وەختە ناچارتان بکات کە وەک ئەوان وابن و بۆھەمیشە خۆتان چەکداربکەن !
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست