که ناچار کرای ده‌بێت مشووری خۆت بخۆیت!
Friday, 11/12/2015, 19:39
دواڕۆژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به بێ هێزی چه‌کداری له نێوان دو وپارتی نا دیمۆکراسی دا،هه‌مان دواڕۆژی چلوره فرۆشێکی بێ کڕیاره له‌بیابانێکی گه‌رم دا!
ئه‌مڕۆ له جیهاندا وا باوه ،وه به‌تایبه‌ت له باشووره سه‌قه‌ته‌که‌ی ژێر ده‌ستی هه‌ردوو پارتی ده‌سڵات دار...چه‌ک بووته هۆکاری دا سه‌پانی زۆر‌و چه‌وسانه‌وه‌ی ئه‌وانی تر.
ده‌ی که وا بێ باشتره بزوتنه‌وه‌یه‌کی وه‌ک بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌و مافه‌ی هه‌بێت..له کاتێک دا زۆر به ئاشتیخوازانه‌و سه‌رده‌میانه خه‌باتی ده‌ست پێکردووه.
که‌چی هه‌ر جاره‌و گێچه‌ڵێکی پێ ده‌گێڕن.
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ په‌ندێکی کوردی که ووتراوه: هێزت بوو ته‌نانه‌ت ئاو بۆ دواوه‌ش ده‌گه‌ڕێنیته‌وه!
که‌پارتی بنه‌ماڵه ئه‌و هه‌موو گونده‌یی یه ده‌که‌ن گۆڕان گاڵته به دوا ڕۆژی خۆی ده‌کات بێ بوونی هێزی چه‌کداری،چوون ووڵاتی ئێمه ووڵاتی گفتوگۆ‌و بواری کاری سیاسی نی یه به ئاشتیانه، بۆ خۆم هیچ سه‌رده‌مێک له گه‌ڵ چه‌کدا نیم،به‌ڵام که ناچار کرای ده‌بێت مشوورێکی خۆت بخۆی.
دوای دروست بوونی بزوتنه‌وه‌ی گۆران که پشتی به بیر‌و ڕای گه‌نجانی دوای ڕاپه‌رین به‌ستبوو، په‌نجه‌ره‌یه‌ک له جوانی جیهانێکی تر به ناوی گۆڕان‌و ڕیفۆرم که‌وته سه‌ر ته‌لاری به‌رزی کوردایه‌تی.
هه‌موومان ده‌زانین ئه‌وه‌ی سه‌نگه‌ری داهێنانو به‌رگری تژی کردبوو له‌سه‌ره‌تاو تا ئیستاشی له گه‌لدا بێت ته‌نها خه‌ڵکانی ووشیارو پێنوس خواز بوون.
ڕه‌وته‌که هه‌نگاو به‌هه‌نگاو به ئاراسته‌ی پێک هێنانی قه‌واره‌یه‌کی دوا ڕۆژ گه‌شی یه‌کگرتوو ده‌جوڵا ،ئه‌وه بوو بینیمان ساڵی ٢٠٠٩ توانی سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره وه‌ده‌ست خۆی بخات، به ده‌رهێنانی پارویه‌کی گه‌وره له قوڕگی ئاژه‌ڵه دڕنده‌کان وه ببێت به خاوه‌ن هێزێکی به‌رچاو سه‌ره‌ڕای ساخته‌کاری یه‌کانی هه‌ردوو پارتی خاوه‌ن هێزی جهکدار!
هه‌رچی له‌توانایاندا بوو وه‌ک ئه‌وه‌ی به چاو ده‌بینرا کردیانو،تێکۆشانیان بۆ کرد هه‌ر له دوور گرتن له چهکو ده‌رخستنی ته‌واوی ئه‌و کۆستو خه‌وشانه‌ی که ووڵاتی خستبووه ئاقاری وون بوون له زه‌ریای بێ سه‌رو به‌ریدا!
به‌ڵام به داخه‌وه چوون ده‌ی ویست به ئاشتی و مۆدێلی سه‌رده‌میانه هه‌ڵسوکه‌وت بکات هه‌رزوو بوو به نیشان له به‌رده‌م قه‌ره‌وڵی ئه‌و چه‌که ڕزیوانه‌ی که به‌رده‌وام به پێکانی نیشانی هه‌ڵه‌و بێ‌تاوان خاوه‌نه‌کانیان پاداش ده‌کران.
بۆ نموونه ئهوهانهی سه‌ربه‌و بزوتنه‌وه‌یه بوو بێ مووچه‌و نان بڕاو کران.
لێدان هه‌ڕه‌شه بوو به دیارده‌و خه‌ڵکانێک که هه‌ڵگری په‌یامی بوون، به ئاشکراو به نهێنی تاوانیان له به‌رابه‌ردا ئه‌کرا.
تا ده‌گاته به‌کاربردنی ده‌بابه‌و نواندنی هێزی چه‌کداری به‌رابه‌ریان له زۆنی که‌سک .
که بزوتنه‌وه‌که دوای چوارساڵ له‌خه‌باتی سه‌رده‌میانه‌و دوور له چه‌ک توانی به ٢٤ کورسی یه‌وه به‌ره‌و هۆڵه‌کانی ده‌سڵات بڕوات ،ئه‌وه‌نده‌ی تر پارتی ده‌سڵات دار به دیاریکراوی پارتی بنه‌ماڵه شۆڕشی چه‌واشه‌کاریان ده‌ست پێ‌کرد به سووتانی باره‌گا نیلی پۆشه‌کانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه له هه‌رێمی بادینان!
هیچ یاسا‌و دادێک نه‌بوو باسی دژایه‌تی له‌و تاوانه بکات که پارتی کردی دژ به لایه‌نگرو باره‌گاکانی گۆڕان.
دوا کاری پارتی خاوه‌ن چهکو چه‌ته‌ی گوێ له‌مست به پێش چاوی کوردستان‌و جیهانه‌وه هه‌رچی وه‌زیرو سه‌رۆکی په‌رله‌مانه ،که به‌یه‌کێک لهدهسڵاته هه‌ره باڵاکان ئه‌ژمار ده‌کرێن له‌کاتی چوون بۆ پێته‌ختی داگیرکراو ڕێگریان لێکراو به‌ره‌و سلێمانی ناچار به‌گه‌ڕانه‌وه‌یان کردن.
ئه‌ی که‌واته ئه‌بێت قه‌واره‌یه‌کی گه‌وره‌ی خاوه‌ن جه‌ماوه‌ری وه‌ک بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌نێوان ئهودهسڵاته فیوداڵی یه‌ی که دیمۆکراسی‌و خه‌باتی سه‌رده‌میانه لای وه‌ک فرۆشتنی چلوره‌یه له بیابان، مشووری فنیلهی ساردکه‌ره‌وه بخوات ئه‌گینا دواڕۆژی ده‌بێت به دواڕۆژی ،ڕۆژانه‌ی به‌سته‌نی فرۆشێکی بێکڕیار له بیا بانێکی گه‌رم دا.
له یاری کردن به‌ناوی کوردایه‌تی به خهڵکو پێکهاته‌کانی ته‌واوی ووڵات ته‌نها ده‌سڵاتێک بتوانێت تینوێتی گه‌روی ووشکی تاکه‌کان بشکێنێت هه‌ر به‌ته‌نها داده ، واته بونی یاسایه‌کی تۆکمه‌و بێ لایه‌ن. به‌ڵام له‌وه‌شدا دوای ٢٤ ساڵ باشوری دوو بنه‌ماڵه له ده‌سڵات ئۆجاخ ڕه‌شه‌و ته‌نها هێزی چه‌کداری یه که ڕۆڵی داد‌و داوه‌ر ده‌بینێت.
گه‌ر بخوازین وه‌ک بیرهێنان بۆ به‌رچاو ڕوونی:
ئاده‌ی لهوسهدان دۆسیه‌ی که به‌ناوی تاوان‌و گه‌نده‌ڵی، تا ده‌گاته خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌یی،که خۆیان له ٣١ی ئاب ١٧ی شوبات،کاره‌ساتی شه‌نگال ،کوشتنی خه‌ڵکانی ئازادی خواز،شکانی شکۆی په‌رله‌مان،دزینی نهوتو ته‌واوی باج‌و خه‌ڕاج که به‌ڵگه‌ی زیندوو له‌سه‌ریان هه‌یه ، کێ مافی هه‌ڵه‌شه‌یی یان کاره نامرۆییه‌کانی له دادگا به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه جگه له خه‌ڵکانی هه‌ژارو بێ پشت‌و په‌نا؟!
که‌چی ئیستاکه ده‌سەڵات که پارتی یه‌و بۆ خۆی له زه‌لکاوی مشه‌خۆری نه‌ش ونمای کردووه ،باس له ناردنی پیاوێک ده‌کات بۆ به‌رده‌م دادگا، وه ئه‌و پیاوه گه‌ر له‌هه‌موو شت شاره‌زابێت له خراوکاری ،تاوانی نه‌ته‌وه‌یی،دزی،خۆسه‌پاندن نێوان دووره‌و، بۆ ئه‌مڕۆی کوردستان ته‌نهاو که‌م وێنه‌یه له پاکی دا!
ئه‌گه‌ر سه‌رانی ئه‌و بزوتنه‌وه بیرله هێزی چه‌کداری بکه‌نه‌وه نه خهوشهو نه کارێکی نه‌شیاو له‌بواری سیاسی و سه‌ربازیدا،چوون هیچ واتایه‌ک نادات به‌ده‌سته‌وه به‌رده‌وام هێزێکی ترتاوانت بهرابهربکاو ،تۆش خه‌ون به ئاشتی یه‌وه ببینیت له‌مڕۆی هه‌رێمێکی لێوان لێو له قه‌یرانی که‌ڵه‌که‌بووی وه‌ک باشووردا .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست