نەبیلە بارزانی ژنی نێچیر و کچی مەسعود قاچاخجی و بازرگانی بە نەوتەوە دەکات
Thursday, 10/12/2015, 16:58
لە دواى رەخنەیەکى زۆر لە وەزارەتى سامانە سروشتییەکان بەهۆى ناڕوونى برۆژەکانى نەوت و کاز و مۆڵەتپێدانی نەوتى خاو بە 6 کۆمپانیاى وەهمى دواجار ئەوەى کە سەرپەرشتى کارەکانى دەکرد چراخانى خیزانى ئاشتى هەورامى بوو، کە وەکو گرێبەستی هاوسەرگیریی ئابورى نیوانیان ئەو شووەی پێکردووە، هەروەها وەکو هەواڵمان پێگەیشتووە لەسەرچاوەیەکیدیکەوە، کەوا کەسیکى تر بەناوى رزگار حسن تەیب کە بەڕێوەبەری ئوتێل دیڤانە (دیوان) و سەرکارى نەبیلە خانى خیزانى نێچیرو کچى سەرۆکى هەرێمە (خاوەنى ئوتیلەکە) بۆ ئەم مەبەستە ناوبراو رزگار حسن تەیب بە رووکەش کراوە بە بەرپرسی ئەو پرۆژانە و سەرجەم گرێبەستەکانی کڕین و فرۆشتن بەناوى ئەوەوە دەکرێتت، کە لە راستییدا نەبیلەی کچی مەسعود و ژنی نێچیر خاوەنێتی، ئەمەش لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی تر وەکو:
1- کۆمپانیای باوەڕترانس کە هی بنەماڵەی رەجەب ئۆردوغانە.
2- کۆمپانیای عێراق ئۆیل (Iraq oil) هى عبدولهادى نەزیر برازاى حاجى مەشهودە.
3- کۆمپانیاى ترانس بیت ئەم کۆمبپنیایانە رۆژانە 400 بۆ 500 تهنكهر نەوتى خاو و نەوتى رەش و کۆندیرسیت دەگوازنەوە بۆ تورکیا لە رێگەى بیرە نەوتەکانى (ئەتروش – شیخان - زوممار) کە داهاتەکەى مانگانە بە دەیان ملیون دۆلار مەزەن دەکرێت بەبێ ئەوەى یەک سەنت یاخود یەک دۆلار بچێت سەر حیساباتى حکومەتى هەرێمەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست