یەکێک لە ئامانجەکانی پارتیی ئەوەیە هەدەپە و (PKK) مەسعود بارزانی وەک سەرۆکی هەرێم بناسێنن
Thursday, 10/12/2015, 0:03
دوای ئەو هەموو کارەسات و نەهامەتییانەی کە بنەمالەی بارزانیی و پارتیی بەسەر هەرێمی کوردستان و عێراقیاندا هێناوە وەک دزیینی پارە و سامانی نەوتی کوردستان و دیارنەمانی لە بانکەکانی تورکیا، هەروەها هێنانی داعش بۆ موسڵ و چۆڵکردنی شەنگال بۆ قڕکردن و ژینۆسایدی کوردانی یەزیدی، بەدواییدا ئەو کێشە زۆرانەی کە لە مانگی تەموزی ئەمساڵەوە دروستی کردووە بۆ ئەوەی وەکو سەرۆکی هەرێم دەنگی پێبدرێتەوە، لە پاڵییدا نەدانی موچەەی سێ چوار مانگ بە فەرمانبەر و مامۆستایان، هەموو ئەمانە وای کردووە مەسعود بارزانی جەماوری لەناو حیزبەکەی خۆشیی و چەکدارەکانییشیدا داکشێتە خواری، بۆیە ئۆردو‌غان وەک دۆست و جاش و پیاوی گوێڕایەڵی خۆی بانگێشتنی تورکیای کردووە، تا چارەسەری ئەو کێشەیەی بۆ بکات و رێگاچارەی بۆ بدۆزنەوە، جگە لە پلانی دیکەی ترسناک کە لەسەردانەی سعودییە و ولاتانی دیکەی کەنداو، دژی کورد و بەهێزکردنی پێگەی داعش لەناوجە داگیرکراوەکان، پێیان باشە لەو بارەیەوە یارمەتی مەسعود بدەن.
سەرچاوەیەک لە نێو پارتیی دیموکراتی کوردستان کە پێی خۆش بوو وەک (پەیامنێری کوردستانپۆست لەناو دەزگای پاراستن) ناوی بهێنرێت، چەند زانیارییەکی لەسەر سەردانەکەی مەسعود بارزانی بۆ تورکیا ئاشکراکرد لەسەرەتای قسەکانییدا وتی: سەردانەکەی مەسعود بارزانیی بۆ تورکیا و دیداریی تایبەتی لەگەڵ رەجەب ئۆردو‌غان، یەکێک لە ئامانجەکانی ئەم سەردانە ئەوەیە، مەسعود بارزانی هەوڵ بدات سیاسەتی خۆی بگورێت ،ئه‌ویش لە رێگای هەدەپەوە جۆرە پەیوەندییەکیش لەگەڵ (PKK) دروست بکاته‌وه ، چونکە پێیان وایە بەم شێوەیە ئەگەر ئەوان وەک سەرۆکی هەرێم ناوی بهێنن، ئەمە دەبێتە سەرکەوتنێکی سیاسیی و مه‌عنه‌وی بۆ مەسعود وه دواجار ناوهێنانی مەسعود وەکو سەرۆکی هەرێم دەبێتە ئەمری واقیع و ناجاردەبن بەرە بەرە ناوی سەرۆکی هەرێم بەسەریدا داببڕنەوە. میتی تورکی لەم بارەیەوە ئەزمونێکی باشی لە کەسایەتیی و بەڕێوەبردنی عەقلی کوردیی هەیە، سەرچاوەکە دەڵێت ئەمەش یەکەم هەنگاوە بۆ ئەوەی مەسعود بە رەسمی بۆ جارێکی دیکە وەکو سەرۆکی هەرێم لەلایەن حیزبێکی جەماوەریی کوردییەوە دانی پێدابنرێت له‌كاتێكدا به‌فه‌رمی له‌باشور هیج حزبێك دانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم پێ نه‌ناوه ، هەنگاوی دووەم ئەوەیە مەسعود هەوڵ بدات لە پەکەکە نزیک بێتەوە و بەم شیوەیەش نێوانی (PKK) و یەکێتیی و گۆران بەرەو لاوازیی بەرێت، پارتیی دەڵێت جۆرە نزیکیی و پەیوەندییەک لە نیوان PKK و حیزبە کوردییەکانی دیکەی باشووردا دژی پارتیی هەیە، ئەو دەیەوێت بەم شێوەیە ئەو پەیوەندییە تێک بدات، خۆی لە پەکەکە نزیک بکاتەوە، کوردستانپۆست لەو بارەیەوە پرسیاریی لەسەر چۆنێتی بەڕیوەبردنی ئەم تاکتیکە کرد، کە ئایا ئەمە بۆ پارتیی سەردەگرێت؟ لە وەڵامدا وتی: کاتی خۆی پارتیی لە ٣١ی ئابدا لەناو هەولیردا بواری به په‌كه‌كه دا باره‌گایان هه‌بێت و جوم وجول بكرێ به‌لام له‌نزیكترین هه‌لداكومه‌لكوژی ١٩٩٧ به‌رامبه‌ربه دۆست و ئەندامەکای پی کەی کەی کرد، لەناو خەستەخانەکاندا دەریدهێنان و دەسدرێژی دەکردە سەریان، دوایی دەیکوشتن، جگە لە زۆر کارەساتی دیکە کە بەسەر پەکەکەیدا هێناوە، هاوكات دوباره له‌سالی ٢٠٠٩ بارزانی له‌رێگای هه‌ولی ئاشتی نیوان پ‌ك‌ك و توركیا توانی لێدوانی به‌رپرسانی بالای پ‌ك‌ك له‌سه‌ر هه‌لبژاردنی ٢٠٠٩ وه‌ربگرێ كه‌گوتیان ، بارزانی سه‌رۆكێكی باشه كه‌ببیته سه‌رۆكی هه‌رێم ... وه‌به‌داخه‌وه پەکەکە لە کاتە هەستیارەکانداكه‌روبه‌روی قه‌یران له‌گه‌ل حزبه‌كانی ابشور ده‌بێ ، هەوڵی داوە دەستەوئێخەی پارتیی نەبێت و زۆر جار لە سیاسەتە چەوت و خیانەتکارەکانیی بنەمالەی بارزانی بیدەنگ بووە، دوای باجی داوه . هەڵبەت ئەمە هەوڵێکە پارتیی دەیەوێت جارێکی دیکە بیدات، تەنانەت پێش چوونی مەسعود بارزانی بۆ تورکیا بە پەلە پەیوەندییان بە حەمە ئەمین پێنجوینییەوە کردووە تا سەردانی قەندیل بکات و وا بە گوێیاندا بدات کە دەچیته تورکیا تا پڕۆسەی ئاشتی دەست پێبکنەوە بەناوی پرۆسەی ئاشتیی و پەیوەندییکردن بە سه‌رۆكی پ‌ك‌ك ئۆجەلانەوە دەکەن . هه‌موو ئه‌و هه‌وله‌شی له‌پێناو كورسیه به‌سه‌رجوه‌كه‌یه‌تی
سەرچاوەکە دەڵێت حەمە ئەمین پێنجوینی لە لای پارتیی ناسراوە کەوا کار بۆ دەزگای زانیاری یەکێتی دەکات و کاتی خۆی هەر بە رێنمایی ئەو دەزگایە و تاله‌بانی خۆی لە پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) نزیک کردۆتەوە، حەمە ئەمین پێنجوینی کاتی خۆی ئەندامێکی دەسترۆیستووی بەعسی بووە لای کوردی باشوور کەسێکی خۆشەویست نییە هەروەکو د. مەحمود سۆرانی وایە هەر یەکان وەکو کۆتری ئاشتی لەناو حیزبەکانداده‌فرن و تەقلە لیدەدەن بۆ لایەکی نادیار کار دەکەن.
سەرچاوەکە دەڵێت: ئەم پلانانەی کە تورکیا بۆ مەسعودی داناوە، یان راستترە بڵێن کە لە رێگای مەسعودەوە دەیانەوێت پێی بگەن، پەیوەستە بە له لێدانی پەکەکە لە شەنگال، هاتنی سوپای تورکیا بۆ دەوروبەری موسڵ، ئامانجێکی دیکەشی هەیە، ئەویش بە یارمەتیی و هاریکاری پارتیی بكه‌ن له‌هه‌ر فشار و كێشه و ناره‌زایه‌تیه‌ك توشی پارتی بێ ، جونكه بنه‌ماله‌ی بارزانی ده‌زانن ج تاوان و ناپاكیه‌كیان كردوه بروایان به‌هێزه‌جه‌كداره‌كانی خۆیان نیه له‌كاتی ته‌نگانه و شه‌ردا ، بیان پارێزن بۆیه ش هێزیكی توركیان هێناوه‌ته سوران و هه‌ریر ...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست