کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەساڵ رۆژى بەگژاچوونەوەى گەندەڵى لە هەرێمى کوردستان دیداردەى گەندەڵى فراوان تر دەبێت

Wednesday, 09/12/2015, 18:44


لەکاتێکدا ساڵ رۆژى بەگژاچوونەوەى گەندەڵى دەکەینەوە کە کوردستان بەچەند قەیرانێک تێدەپەرێت ،کە گەورەترینى قەیرانى دارایى و نەبوونى شەفافیەت لە نەوت و غاز و زۆربوونى گەندەڵی و رۆتینە لەدامودەزگاکانى هەرێمى کوردستان .
هەرێمى کوردستان بەشێکە لە ووڵاتى عێراقى فیدراڵ کە ئەم ووڵاتە لەریزبەندى گەندەڵترین ووڵاتانى جیهاندایە هەرێمى کوردستانیش بەشێکى زۆرى ئەو گەندەڵیەى بەردەکەوێت .
لە هەرێمى کوردستان گەندەڵى بووەتە بنچینەى دەوڵەت و وێران کردنى کایەکانى حکومڕانى بەجۆرێک تووشى شەلەلى کردووە ناتوانێت ببێتە خاوەنى پلانێکى ستراتیژى درێژخایەن .
ناشەفافیەت لە کەرتى نەوت و غاز لە فرۆشتن و داتا و ژمارەکانى نەک خەڵکى کوردستانى بێ هیوا کردووە بەڵکو پەرلەمانتارەکانیش رەخنەى جدیان لەسەر ئامارەو ڕاپۆرتەکان هەیە لەلایەکى تریشەوە ڕاپۆرتەکانى هەرێمى کوردستان لەنەوت و غازدا متمانە پێکراى جیهانى نین و نیشانەى پرسیاریان لەسەر دانراوە.
گەندەڵى بووەتە بەشێکى گرنگى ژیانى چەند بەرپرسێک کە هێز و توانا و دەسەڵات بەکاردەهێنن بۆ بەرژەوەندى تایبەتى خۆیان .
رێکخراوى کارى شەفافیەت بۆ نەهێشتنى گەندەڵى پێشنیارى دەست پێشخەرى شەفافیەت لە هەرێمى کوردستان دەکات ، چونکە لەهەرێمى کوردستان جۆرەکانى گەندەڵى بەرەو زیاتر دەچن بەجۆرێک گەندەڵى سیاسى و دارایى و  پەروەردەى و کۆمەڵایەتى لەپەرەسەندندایە.
هەرێمى کوردستان بەباریەکى نالەبارى قەیرانى دارایى و نەبوونى مووچە دا دەروات بەڵام لەسەر پارەى دەوڵەت  کەسانێک بوون بە سەرمایەداروبەکارهێنانى بەشێوەیەکى ناشەفافە بۆ بەرژەوەندى تایبەتى .
بەهۆى زۆربونى گەندەڵى و پەرەسەندنى بۆ سەرجەم بوارەکان  رێزگرتن لەیاسا و جێ بەجێ کردنى یاساکان فەرامۆش کراوەو تەنانەت یاسا بۆ چینى هەژاران بەکاردێت.
حکومەتى هەرێمى کوردستان لەجیاتى ئەوەى بەدواداچوون بۆ ڕاپۆرتە نیودەوڵەتێکان بکات و کەم و کورتیەکان چارەسەر بکات هاتووە وەڵامى ناروون و بێ متمانە دەداتەوە کە زیاتر زوومى رێکخراوە نیوەدەوڵەتى و ناخۆیەکان بۆ خۆى رادەکێشت و گومان دروست دەکات.
شوێنەوارە خراپەکانى گەندەڵى لە هەرێمى کوردستان
1- هەندێ‌ کەس کەتووشی کارەساتی گەندەڵی بوون بە شێوەیەکی خراپ داهات وسامانیان زیاد دەکات.
2- رێز لەیاساو رێساکانی حکومەت ناگرێت.
3- بەشێوەیەکی نادروست گەندەڵکاران داهات وسودێک بەدەست دەهێنن.
4- بارودۆخی چینە هەژارەکان خراپ تر دەبێت وئەگەر بەشدار نەبن لە پرۆسەی گەندەڵیدا.
5- گەورە بەرپرسان ئەو پارەیەی لەگەندەڵیدا دەستیان کەوتووە رەوانەی دەرەوەی دەکەن بۆ ئەوەی لەداهاتوو دەستی بەسەردا نەگیرێت.
6- لاوازبوونی سوڕی ئابووری و بەرهەمی نیشتمانی وسەڕەرای بە فیرۆدانی پارە ودابەشکردنی لەپرۆسەی گەندەڵێدا.
7- کۆچی کەسە بەتواناکان بۆ دەرەوە وکەشوێنێکی شیاویان  دەست ناکەوێت بەبێ‌ بەشداریکردن لەگەندەڵیدا.
8- بەکارهێنانی پارەی گەندەڵی بەبازرگانی مادە هۆشبەرەکاندا.
9- لاوازی توانا وسەرمایە.
10- راکردنی سەرمایە و وەبەرهێن بۆ ئەوە شوێنەی گەندەڵی تێدا کەم ویان نیە.
11- لاوازی گیانی نیشتمان پەروەری.
12- لاوازی گەشەی سیاسی.
13- تواناو داهاتی دەوڵەت دەکەویتە دەست گەندەڵکارانەوە.
14- لاوازبوونی یاسا و دامو دەزگاکانی دەوڵەت.
15- بڵاوبونەوەی دژایەتیکردنی یەکتری لەنێوان سەنتەرەکانی گەندەڵی.
16- ماکەچ پێکردنی کارمەندی دڵسۆز و ناگەندەڵ.
17- پەیوەست نەبوون بەبنەمای بابەتی ولێکۆلینەوەو نەخشەدانان وبەکاتی بریاردا.
18- کاریگەری لەسەر خزمەتگوزاری و پرۆژە کۆمەڵایەتیەکان دەبێت.
19- بڵاوبونەوەی لێکدانەوەی واتا خراپەکان، وەک خۆپەرستی و بەرژەوەندی تایبەت.
20- سنورێک بۆ چالاکیەکانی تاک دادەنرێت.
ئامرازەکانی گەندەڵی لەهەرێمى کوردستان:
دیاردەی گەندەڵی خۆی لەچەند رەفتارێک دەبینێتەوە وئەوکەسانەی ئەنجامی دەدەن کە لێپرسراوێتی گشتیان لەئەستۆدایە و سەرەرای ئەوەی
لەیەکچون هەیە لە نێوان ئەو دیاردانەدا بەڵام دەتوانرێت لەمانەی خوارەوە کورت بکرێتەوە.
بەرتیل ( briber) واتە وەرگرتنی پارەیان بە دەستهێنانی هەر سوودمەندیەک لەرێگەی جێبەجێکردنی کارێک یان نەکردنی ئەو کارە بەسەرپێچیکردنی یاسا.
لایەنگیری ( مەحسوبیەت) (nepotism) کارکردن لە بەرژەوەندی تاک یان لایەنێک  کە ئەو کەسە دڵسۆزی بۆی هەیە وەک حزب یان بنەماڵەیان ناوچەیەک بێ‌ ئەوەی موستەحەق بن ....هیتد.
خاترگرتن:  واتە خزمەتکردنی لایەنێک  زیاتر لە لایەنیەکی تر بەنارەوا بۆ بەدەستهێنانی بەرژەوەندی دیارکراو.
واستە(هۆ) (mediation) واتە تەدەخول کردن بۆ بەرژەوەندی کەسێک یان کۆمەڵێک کەس بەپێ‌ رەچاوکردنی پڕنیسیپەکانی کارکردن یانتوانستی پێویست لەو کەسە وەک دانانی کەسێک لە پۆستێکی گشتی بەهۆی بوونی پەیوەندی خزمایەتی یان ئینتیمای حزبی سەڕەرای نەبوونیتوانستیی پێویست لەو کەسەداو بەنارەوایەتی.
بردنی مۆڵکی گشتی : واتە بەدەستهێنانی مۆڵکی گشتی و تەسەروف پێکردنی لەژێر ناوی جۆراوجۆردا.
ئیبتیزاز: واتە بەدەستهێنانی قازانجێک لەهاووڵاتیان لەبەرامبەر جێبەجێکردنی کارێک کە پەیوەندی بەپیشەی ئەوکەسەو هەیە کە گەندەڵیەکە دەکات.
درۆ وفێڵکردن
راکردن لەباج
نێوەندکاری
دەستکەوتنی رێژەیەک لەگرێبەست وکورتکردنەوە رەسمیەکان.
وەرگرتنی دیاری بەنرخ یان بەشداریکردن بە پارەیەکی زۆر لە شتێکدا.
میوانداری
دامەزراندن بێ‌ گوێدان بەو زیانانەی کە بەرژەوەندی خەزێنەی دەوڵەت دەکەون.
یاریکردن بە ژمارەو نوسراوە داراییەکان.
سەپاندنی باج بێ‌ هیچ بنەمایەکی یاسایی .
جۆرو هۆکارەکانی گەندەڵی لەهەرێمى کوردستان:
1- گەندەڵی ئیداری 
2- گەندەڵی سیاسی
3- گەندەڵی دارایی 
4- گەندەڵی هزری
5- گەندەڵی پەروەردەی
6- گەندەڵی کۆمەڵایەتی
7- گەندەڵی یاسایی 
8- گەندەڵی هەڵبژاردن
رێکخراوى کارى شەفافیەت بۆ نەهێشتنى گەندەڵى
سلێمانى 
8/12/2015
جولال هۆرێنى
07701920334
07501114825

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە