کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دووملیار دۆلاریتر هاتە سەرشانی خەڵکی کوردستان..!

Wednesday, 09/12/2015, 18:17


هەردوای بڵاو بوونەوەی هەواڵێ ئەوەی کۆمپانیای دانا غاز لە کێشەکەی لەگەڵ وەزارەتی سامانە دزراوەکانی خەلکی کوردستان،بەقازانجی دانا غاز شکایەوە و بڕی دوو ملیار دۆلاری تری هێنانە سەر ئەو هەموو قەیرانەی بەهۆی ئەم دەسەڵاتە مافیاگەریەوە بەربینی بەخەڵکی کوردستان گرتوە.
ئیتر هەرچی کۆلکە خوێنەوارو ڕۆشنبیرومۆشنبیرو چاودێروماودێری سیاسی و میاسی هەیە ،کەوتەنە سەروگوێلاکی ئاشتی هەورامی و کردیانە تاوانباری ئەو دووملیار دۆلارە ،هەڵبەت من ناڵێم ئەم کۆیلەیەی بنەمالەی مافیای بەرزانی تاوانبارنی یە،بەلام زۆر گەمژەییە پێمان وابێت ئەوەی خەڵکی کوردستانی دووچاری قەیرانی ئابوری و بێ مووچەیی و گەندەڵی داوێن پیسی کردوە ،کۆیلە کانی سەربەهەردوو بنەمالەی مافیای بەرزانی و تاڵەبانیین.
هەرکەسێک بەو شێوەیە بیربکاتەوە جگە لەگەمژەیەک ،کەهیچ ئاگاییەکی سیاسی نیەو ،تەنها دەیەوێت قسەبکات، قسەکانیشی تەنها بۆ خۆبەتاڵکردنەوەیەو هیج بۆردێکی شیکردنەوەو ڕەخنەگرتنی تیانی یە.
زۆر روون وئاشکرایە ،نەئاستی کۆیلەی بنەمالەی مافیای بەرزانی دەتوانێت هیچ کارێک بکات بەبێ ئەوەی لەسەرەوە بۆی دیاری کراوە ،نەکۆیلەکانی تریش ،ئەمانە هەموویان بەرداشی دامەن ،هەدووبنەمالەی مافیای بەرزانی و تاڵەبانی ،تائەوجێگایەی کاریان پێیان بێت بەکاریان دەهێنن و ،کاتێکیش کاریان پێیان نەما رسوایان دەکەن و خەڵکی کوردستانی پێی دەگەوجێنن و هەموو قەیران و تاوانەکان دەخەنەسەرژانی کۆیلە بێ دەسەڵاتەکان و خۆشیان بەردەوام دەبن لە دزی و گەندەڵی و داوێن پیسیەکانیان .
ئەوەی دووملیار دۆلاری بەداناغاز دۆڕاندوە ،ئاشتی هەورامی کۆیلەنی یە ،بەڵکو بنەمالەی مافیای بەرزانی یە بەپلەی یەم و بەپلەی دووەمیش بنەمالەی مافیای تاڵەبانی یە ،ئەو دووبنەماڵە بێ مۆڕاڵی سیاسیەن هەرچی سەرزەمین وژێرزەمینی کوردستان هەیە تاڵانیان کردوو فۆرۆشتیان ،لەپێناو خۆیان و بنەمالەکانیان .بۆیە دەبێت خەڵکی کوردستان دەست بەرداری ئەو گەمژەیی بیرکردنەوەیەبێت ،کەهەموو جارێک سەرانی مافیای کورد ،لەڕیگەی سیناریۆی تاوانبار کردنی کۆیلەکانیانەوە خۆیان لەو هەموو ئەزمە ئابوری و سیاسی و بێ مووچەیی و هەموو پێداویستی یەکانی تر بدزنەوەو ،بە تاوانبار کردنی مەسینە هەڵگرێک کۆتایی بە کێشەکە بهێنن و خۆیان دەربازبکەن .کەسێکی تر دابنێن ،بەناوی چاکسازی یەوە .
هەمووخەڵکی کوردستان باشیان لەبیرە ،کەهەردوو مافیا بەرزانی و تاڵەبانی شەڕی ناوخۆیان ،لەسەردزینی قوتی خەڵک بۆ خۆیان هەڵگیرسان وکاتێکیش کۆتاییان بە جەولەی یەکەمی شەرهێنا .ئەم دوومافیا بێشەرمە لە کەنالەکانەوە ڕایانگەیان هیچیان تاوانباری شەڕی ناوخۆو بەکوشت دانی هەزاران کوڕی فەقیروهەژار لەپێناو مانەوەی دەسەڵاتی چەتەگەریان ئەگەر دادگایەک دابنێن ئەوان بێ تاوان دەبن .
ئەم دووسەرکردەمافیایەو بنەماڵەکانیان تاوانباری یەکەمن لەهەموو ئەو کارەساتانەی بەسەرخەڵکی کوردستان هاتوە ،هەر لەماڵ وێرانی و ڕوخانی دێهاتەکانی کوردستان و بەکوشت ...تا دەستدرێژی بۆسەرژنان و هێنانی داگیرکەرانی کوردستان.
هەرچی خیانەت هەیە بەرامبەر بەخەڵکی کوردستان ئەنجامیان داوە ،تەنها لەپێناو مانەوەی خۆیان وبنەمالەکانیان و بەردەوام بوونی دزی و گەندەڵی و داوێن پیسیەکانیان.
ئەگەرداهاتی خەڵکی کوردستان ئەم دووبنەماڵەمافیایە نەیان دزیوە پێمان نالێین مەسعودی مافیابەچی ٤٨ملیاردۆلاری نەقدی هەیەو دوای ئەویش مەسرورونێچیرو مەنسورو هەموو ئەندامەکانی ئەم بنەمالەمافیایە ئەو هەموو پارەیەیان لەکوێوەهێنا،ئەگەر پارەی دزراوی قوتی خەڵکی کوردستان نەبێت.
دیسان دەپرسین تاڵەبانی مافیاوهاوسەرکەی ٢٥ملیار دۆلاریان لەکوێ بوو ،بەدوای خۆشیاندا قوبادو پاڤێل ..تادەگات بەکوسرەت و مەلائەرسەلان کێ و کێ .زۆر ڕۆشنە ٢٤ساڵەئەم مافیایانە خەریکی دزی و تاڵانی کردنی داهاتی سەرزەوی و ژێرزەوی کوردستانن و دەیخەنە گیرفانیان .کاتێکیش تاوان ودزیەکانیان ئاشکرادەبێت ،دەکەونەپاساوهێنانەوە کۆیلەیەک تاوانبار دەکرێت و خۆیان وەک بەرزەکی بانان بۆی دەردەچن و خەڵکی کوردستان دەگەوجێنن ،کەهەردووبنەمالەی مافیا پاکن و ئەوە کەسێکە ئەو کارەی کردوە .ئیتر ڕاگەیاندن و نووسەری کۆیلەو دەربارەکان و بەناو سەربەخۆکان دەکەونە گیانی کۆیلەکەو هەموو تاوان و دزی و گەندەڵیەکانی دەخەنە ئەستۆ .پاکێتیش دەدەن لەبەرۆکی هەردوو بنەماڵەی مافیای بەرزانی و تاڵەبانی .
ئاخر گەمژەینە ئاشتی سامانەدزراوەکان چی بەدەستە و کێ یە لەئاست بنەمالەی مافیای بەرزانی تابتوانێت ملیارات دۆلاری فرۆشتنی نەوتی دزراوی خەڵک قوت بدات و نەشڵیت چۆن بردویەتی .هەروەک کێشەی قایمقامی کۆنی سڵیمانی ئەوەی لەئاسایش خنکانیدیان تادزیەکانی سەرانی مافیای بنەمالەی تاڵەبانی ئاشکرانەبێت.
ناکرێت چیتر خەڵکی کوردستان خۆی بگەمژێنی و خۆی خەریک بکات بە ئاشتی سامانەدزراوەکان و دەبێت ڕاپەڕن دژی هەردووبنەماليی مافیای بەرزانی و تاڵەبانی ،کەئەوان دزو گەندەڵی سەرکین و هیچ کۆیلەیەک پارەی نەوتی لانی یە ،جگەلەو دووبنەمالەمافیایە ،ئەگەر دەتانەوێت داهاتی دزراو قوتی ژیانی ٢٤ سالەتان بۆبگەڕیتەوە تاکەڕیگا ڕاپەڕین و کۆتایی هێنانە بە دەسەڵاتی ئەو دووبنەمالەمافیایە .ئیتر گوێی لە نووسەرو رۆشنبیری کۆیلەو دەرباری بەناو ئازادو سەربەخۆ مەگرن ،چونکە ئەوان بەشێکن لەکۆیلەکانی ئەو دووبنەمالەیەو بە ناسرین کردنی کۆیلەیەک دەیانەوێت پاساو پاکێتی بدەن لەبەرۆکی ئەم دووبنەمالە دزوگەندەڵ و مافیایە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە