کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەڕۆکی میتی تورکی: داعش، دەبێت بە فەرمی ئۆفسیان هەبێت لە شاری ئستانبۆل!

Wednesday, 09/12/2015, 18:49


تورکیایی دژە کورد و مرۆڤایەتی، دەمێکە پەنجەی بۆ درێژ دەکرێت کە داعشە. بە سەدان دۆکیومینت بە وێنەو نوسراو بڵاوکرایەوە لە میدیا جیهانیەکان و ناوچەییەکان، کە سەلماندیان داعش و تورکیا یەکسانن بە یەک. تورکیا داعشی لە میللەتی کورد بەردا. خاک، شەرەف و ناموسی میللەتی کوردییان بۆ حەڵال کرا بە هاوکاری و پشتیوانی دەستەڵاتدارنی هەرێم.  

هەنوکە، گەیشتۆتە رادەیەک تورکیایی دژە کورد  و مرۆڤایەتی بەبێ شەرمانە ددان بەو ڕاستیەدا دەنیت، باکی نییە لە هیچ قیەمیک و پرنسیپێک. "حەکیم فیدان"،سەڕۆکی دەزگای میتی تورکیی دەبێژێت (داعش، ئەمری واقیعە، لەسەرمانە قبوڵی بکەین. ناتوانین دژی بوەستین و لەناوی بەرین. لە تواناماندا نییە رێکخراوێکی تری وەک ئەو دروست بکەین، کە خاوەن رێکخستنێکی پتەو بەهێز بێت، خاوەن ئەو پێگە جەماوەریە بێت وەک  رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلام".  تکا دەکەم کە هاوپەیمانانمان لە وڵاتانی رۆژئاوادا لەو ڕاستییە بگەن، هەوڵبدەن ئەو عەقڵیەتە بگۆڕن کە هەیانە بەرامبەر بە تەیاراتی ئیسلامیی، پشت لە پلانەکانی پۆتین بکەن بۆ دژایەتی کردن و لە ناوبردنی شۆرشگێرە سورییەکان). سەرۆکی میتی تورکی لە درێژەی باسەکەیدا دەفەرمێت( بەهۆی ئەوەی خەڵکیکی بیانی جیهادی لە رادەبەدەر رووی لەو هێزە کردوە، داعش دەبێت نوێنەر یان بەلای کەمی بەفەرمی ئۆفسێکیان هەبێت لە شاری ئەستنابۆڵ بۆ کار ئاسانی کردن).


ئەگەری ئەوە هەیە کە رۆژێک لە رۆژان، ئۆردوگان و حەکیم فەدانی سەرۆكی دەزگای هەوڵگری "میت" ی تورکی، بە ناوی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی نەتەوەی تورک، لە مێژووی تورکیادا ناویان بچێتە ریز "مستەفا ئەتاتورکی" خوێن رێژ و ببن بە جێگە شانازی تورکە شۆڤینی نەتەوە پەرستەکان لە ئێستاو داهاتودا. بەڵام ئاخۆ سەرکردە کوردەکان وەڵامیان چی دەبێت بۆ نەتەوەی کورد، کە بە هەزاران ژن و کچ و منداڵ دەستدرێژی ناموسیان کرایە سەر ، بەسەدان مرۆڤی کوردی بێ تاوان بە کوشت دران، بەهەزاران گوند و شارۆچکە وێران کران. وا ئێستاش سەڕۆکی هەرێم هەشت ملیار دۆلار لە سعودیە وەردەگرێت، ئاشکرایە  کە ئەوە لەبڕی بێدەنگ بوون، پەردە پۆش کردنی ئەوەی دەرهەق بە میللەتی کورد کرا بەدەستی داعش و هاورێکانی؟

سەرچاوە:





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە