کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نیومالی کورد و قه‌رزی حكومه‌ت !

Wednesday, 09/12/2015, 0:03


کوردستان پیویستی بە دامەزراوەی دەولەتیە بۆ چارەسەرکردنی قەیران و کیشە کەلەکەبووەکان ، ئەوەی کە ئیستا هەیە دامەزراوەی حیزبییە و خودی حیزبیش سەرچاوەی قەیرانەکانە ، یەکڕیزی نیومالی کورد مەرجی دروستبوونی دامەزراوەی دەولەتییە ، لەم دۆخەی ئیستادا کە کورد خاوەنی نیومالیکی ئالۆزە و نیەت و ئیرادە نیە بۆ چارەسەر و ڕۆژ لە دوای ڕۆژیش قەیرانەکان بەرەو خراپتر دەڕوات و دەگەینەوە خالی سفر  
حكومه‌تی هه‌رێم زیاتر له‌ (18,000,000,000 ) ملیار دۆلار قه‌رزاره‌ موچه‌ی چوار مانگی فه‌رمانبه‌ران قه‌رزاره‌ ، دوو ساڵه‌ پاره‌ی به‌لینده‌ران نه‌دراوه‌ ، بڕی ( 2,000,000,000 ) ملیار دۆلار سزادراوه‌ له‌به‌رامبه‌ر  شكاتی كۆمپانیای دانا غاز ، هه‌رچه‌نده‌ چه‌ندین شكاتی تر به‌رێوه‌یه‌!!
ئه‌م واقیعه‌ تاله‌ له‌كویوه‌ هه‌لقولاوه‌ ؟! رۆژ له‌ دوای رۆژ هه‌ریمی كوردستان به‌ره‌و ویرانی و نه‌هامه‌تی و ته‌نگژه‌ ی سیاسی و ئابوری ده‌چێت ، له‌ كاتێكدا  رۆژانه‌ نزیكه‌ی (100,000,000 ) ملیۆن دۆلار داهاتی نه‌فتایه‌ و زیاتر له‌ ( 15,000,000) ملیۆن دۆلار داهاتی خاله‌ سنورییه‌كانه‌ و ( 10,000,000 ) ملیۆن دۆلاریش داهاتی جۆراو جۆری نیوخۆی هه‌ریمی كوردستانه‌ ، له‌كاتێكدا كۆی گشتی داهاتی رۆژانه‌ی هه‌ریمی كوردستان ده‌گاته‌ زیاتر له‌ ( 125,000,000 ) ملیۆن دۆلار ، واته‌ ساڵانه‌ داهاتی هه‌ریمی كوردستان ده‌چێته‌ گوژمه‌ی ( 42,000,000,000) ملیار دۆلاری ئه‌مریكی ، له‌به‌رامبه‌ریشدا دانیشتوانه‌كه‌ی ته‌ها (5,000,000 ) ملیۆن هاوڵاتی بێت ، بۆ هه‌ر ملیۆنێك هاوڵاتی ( 8,400,000,000 ) هه‌شت ملیارو چوار سه‌د هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی یه‌ ، به‌م شێوه‌یه‌ داهاتی تاكه‌كه‌س له‌ كوردستان ده‌كاته‌ بڕی ( 8,400 ) هه‌شت هه‌زار و چوارسه‌د دۆلاری ئه‌مریكی یه‌ .
به‌رای من ئه‌مه‌ گه‌مه‌یه‌كی مه‌ترسیداره‌ كه‌ ده‌سه‌لاتی سیاسی و حوكمرانی له‌ هه‌ریمی كوردستان ده‌ستی پیكردووه‌ ، له‌كاتیكدا ئه‌م گه‌مه‌ مه‌ترسیداره‌ پانتاییه‌كانی فراوانتر بووه‌ و ئیستا قووتی هاولاتیانیشی گرتووه‌ته‌وه‌ ، برسیكردنی خه‌لك و فشارخستنه‌سه‌ر ده‌رونی هاولاتیان چ فشاری سیاسی بیت وه‌یان فشاری ئابوری ده‌رئه‌نجامیكی ئالۆزو مه‌ترسیداره‌ ، جگه‌ له‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ی و نیشتیمان په‌روه‌ری هاونیشتیمانیانیش له‌ دابه‌زیندایه‌ لیگترازانی كۆمه‌لایه‌تیشی به‌ دوای خۆی دا خولقاندووه‌ .
پیویستە ئیستا سوود لە ووزەو توانای پسپۆڕیەتی خەلکانی بەتوانا و بەئەزموون و دانسقە وەربگرین ، گرنگە پرۆسەی چارەسەرو چاکسازی ڕیشەی لە نیو مالی کورددا لە نیوان هیزو لایەنە سیاسییەکان و دام و دەزگاکانی حکومەتدا دەست پئ بکەین ، ئیستا نەک زوو بگرە درەنگە میللەت ماندوو شەکەتە بەدەست ئەم جۆرە یاریکردن و هینان و بردن و چاوەڕوانیەدا ، کیشەی سەرەکی نیوان حکومەت و هاولاتیان ، نەبوونی متمانەیە ، سەرچاوەی سەرەکیش هەبوونی درۆیە ، کاربەدەستانی میری لەبری چارەسەر ، قەیران دەخولقینن و چرکە بە چرکە کۆدی درۆ دەدەن بە میللەت .
بەم حالەی ئیستامانەوە زیانی گەورە دەکەین لە دووبارە دیزاینکردنەوەی نەخشەسازی جیۆسیاسی و گۆڕینی دیمۆگرافیای ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست ، چونکە ئیستا نیومالی کورد هەریەک لە سەنگەرو هاوکیشەیەکی هەریمی نیودەولەتییە ، هەر یەک لەئاوازیک دەخوینیت و هەریەکیکیش پالی داوەتە بەرەیەکی هەریمی کە جگە لەسوود زیانیان هەیە بۆ پرۆژەی نەتەوەی کورد ، کەئەوەش بەشیکە لە خەیالپلاوی و خۆش باوەڕی و کالفامی عەقلی سیاسیمان .
نەخشەی جیۆسیاسی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست لەلایەت وولاتە زلهیزەکانی جیهانەوە گۆڕانی ڕیشەی تیدا دەکریت ، کورد پیویستە کار لەسەر تیڕوانینی ئایدۆلۆژی ولاتانی هەریمی نیودەولەتی بکات ، بەتایبەت ئەو ولاتانەی کەخاوەنی پرۆژەی بنیاتنانەوەو نەخشەسازی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاستن ، یەک ئامانجی و یەکڕیزی مەرجی سەرکەوتنمانە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە