سەرچاوەیەک نهێنی هاتنی سوپای تورک بۆ دەوروبەری شاری موسڵ ئاشکرا دەکات (نوێکراوەتەوە)
Sunday, 06/12/2015, 23:19
سەرچاوەیەک لە هەولێرەوە، کە نەیویست ناوی شوێن و پۆست و پلەی حیزبی ئاشکرا بکرێت سەبارەت بە نهێنی هاتنی ئەو هێزەی تورکیا بۆ دەوروبەری شاری موسڵ ئاشکرا کرد، وتی وەک راگەیاندنەکان باسی لێوەدەکەن ئەو سوپایەی تورک، کە تەنیا ١٥ کیلۆ مەتر لە شارەکەوە دوورە، گوایە بریتییە لە 15 تانک و 8 زرێپۆشی بچووک، 4 زرێپۆشی گەورە، یەک ئەمبۆلانس، 13ئۆتۆمبێلی سەربازی جۆری هینۆ، 7 گەڵابی پڕ فیشەک و تەقەمەنی، تانکەرێکی ئاو، 3 ئۆتۆمبێلی سەربازی.
ئەو سەرچاوەیە دەڵێت ئەو ژمارەیە لەوە زۆرترە و ژمارەکانیان شاردراوەتەوە، چونکە تورکیا لەو بارەیەوە ئامانج و نیازی خراپتری هەیە، بڕواش ناکەم بەو ئاسانییە هێزەکەی بکێشێتەوە، چونکە یەکێک لەو ئامانجانە رێگرتنە لە هێزەکانی پەکەکە، تا نەهێڵن هیچ چالاکیی و ئۆپەراسیۆنێک بۆ گرتنی شاری موسڵ ئەنجام بدات، هەروەک چۆن لە گرتنەوەی شەنگالدا پشکی شێری بەرکەوت. دووەم ئامانجیش ئەوەیە، کە هەروەکو شەنگال ئەو هەموو بەڵگانەی کەوتنە دەست شەرنەڤانان هەمووی ئاماژەبوون بەوەی کە چۆن تورکیای ئۆردوغانی یارمەتیی داعشی داوە، ئاوا لە موسلیشدا ئەو بەڵگانە دەست هیچ لایەنێکی دیکە نەکەویت. سێیەم ئامانجیش تورکیا نایەوێت زۆربەی ئەو تاوانانە نامرۆڤایەتییانەی داعش لە موسڵ ئەنجامی داوە بەرمبەر بە هاوڵاتیان و گۆڕینی سیمای شارەکە، کە دەستی کاربەدەستانی تورکیای تێدایە، دەیەوێت ئەوانەش دەست هیچ لایەک نەکەوێت، ئەگەر موسڵ لەلایەن هەر هێزێکی دیکەوە داگیربکرێت و داعش تێکبشکێنرێت، ئەوا بەشێکی زۆر لەو تاوانانە رووی دەوڵەتە ئیسلامییەکەی ئۆردوغانیش دەگرێتەوە و تورکیا وەک پیسترین دەوڵەتی تیرۆرریست ناوی دەچێتە مێژووەوە.
ئەو کەسەی کە زانیارییەکانی بە کوردستانپۆست دا، لەبەر پاراستی ژیانی خۆی نەیویست بە نمونەی قسە لەسەر بەڵگەکان بکات، چونکە لای چەند دەزگایەکی پارتیی هەندێک لەو زانیاریانە پاریزراوە، بەڵام ئەوەی ئاشکرا کرد، کە هاتنی ئەو سوپایە نەک لە سەر رەزامەندی مەسعود بارزانی بووە، بەڵکو لەسەر پێشنیار و داواکاری ئەویش بووە، چونکە مەسعود بارزانیش یەکێکە لە تاوانبارەکانی جەنگ و لە کاتێکدا داعش لە موسڵ تێکبشکێت بە بەڵگەوە هاریکاریی مەسعود بارزانیش لە داگیرکردنی موسڵدا دەکەوێتە روو، بۆیە هەردوو (ئۆردو‌غان و مەسعود بارزانی) لە ناو پاپۆڕێکدان و هەموو هەوڵێکیان بۆ ئەوەیە کە رێگری لە گرتنەوەی موسڵ بگرن و نەهێڵن هیچ هێزێکی دیکە هاوبەشئی گرتنی موسڵ بکات، بۆیە کە دەڵێم تورکیا مل نادات بۆ داوایکاری حکومەتی عێراقی کە هێزەکەی بکشێنێتەوە، تا ئەمان ئەو بەڵگە و کەسانەی سەر بەخۆیان لە لە ناو شاری موسڵ دەرباز نەکەن، هەروەها لەوە دڵنیانەبن کە پەکەکە هاوبەشی ئۆپەراسیۆنی گرتنەوەی موسڵ ناکات.
دیسان سەرچاوەیەکی دیکەی ناو پارتیی ئەو هەواڵەی بە چەند زانییارییەکی دیکە دەوڵەمەند کرد و وتی: ئه‌و هێزه‌ی توركیا بۆ ماوه‌ی ههفتیهكی تر ده‌بێته 2500سه‌رباز 100 تانک ، ئێستا فڕۆکەی توركی وه‌ك پشتیوانیییەك بۆ ئه‌و هێزانه به‌رده‌وام به‌ئاسمانی كوردستاندا ده‌سورێنه‌وه. ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت ئه‌و هێزه هاتووه و ناوه‌ستێ تاكو ده‌چێته شاری كه‌ركوك، بۆ ئەوەش هاتووە بە بیانووی ئەوەی گوایە ئاسایشی توركیا له مەترسییدایە، چونكه ئێران هاریکاریی حکومەتی عێراق دەکات و به‌ته‌مای گرتنه‌وه‌ی موسله، مسعود بارزانی، سعودیه، ئیمارات، كوێت و قه‌ته‌ر و هه‌ندێك لە وڵاتانی تری عه‌ره‌بی سونهمەزهەب له‌گه‌ڵ توركیا رێككه‌وتون بۆ برینی ئه‌و ده‌ستانه‌ی كه سه‌ر به شیعه‌ن. ئه‌و ده‌ستانه‌ش بە بۆچوونی خۆیان (په‌كه‌كه، یه‌په‌ژه، په‌یه‌دە، یه‌كێتی گۆڕان و چەند گروپ و حیزبی دیکە). بۆ ئەو مەبەستە مسعود بارزانی 8 ملیاری به‌ته‌نیا له سعودیه وه‌رگرتوه . له ولاتانی دیکەی سونەشی بڕێک پارەی دیکەی وه‌رگرتوه ئه‌وه بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌م شهرهیە. هه‌ولێكی تری پارتی ئه‌وه‌یه هێزێكی سوپای توركیا بهنیته ده‌ڤه‌ری سوران، تا ژیان و ئاسایشی بنه‌ماله‌ی بارزانی بپارێزێت، چونكه بروایان به‌هێزه‌كانی خۆیان نییه بتوانن له‌كاتی هه‌ر شكستێكدا پارێزگاری له‌ژیانی بنه‌ماله‌ی بارزانی بكه‌ن جگە لەوە پارتی له ئێستادا خه‌ریكی ئه‌وه‌یه كۆمه‌لێك جه‌نه‌رالی سه‌ربازی یه‌كیتی به پاره بیان کڕێت . پارتی لای وایه یه‌كیتی له رووی سیاسیه‌وه ته‌واو بووه، به‌لام هێزی ماوه ئه‌و هێزه‌ش به پاره لە ناو دەچێت، ئیتر هیچ هێزێك نامێنی له‌سه‌ر رێگای پارتی و هێزه‌كانی تریش به‌زه‌بری چه‌ك له‌ناو ده‌بات و خۆی ده‌بێته براگه‌وره‌ی كوردستان. سه‌رچاوه‌كه گوتی دیاره ئه‌وه پیلانی پارتی و توركیایه ، به‌لام دوای ئهوكاردانهوه ناره‌زایه‌تیه به‌رفراوانه‌ی عێراقی و جیهانیه‌ی لێی هاتوته ئاراوه گه‌ر به‌رده‌وام بێت ئه‌گه‌ریی شكستی پیلانه‌كه هه‌یه .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست