کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


22 ملیۆن شیعە زیارەتی کەربەلایان کرد

Saturday, 05/12/2015, 21:30


 ئەمڕۆ لە شاری کەربەلا نزیکەی ٢٢ ملێۆن لە ووڵاتانی ئێران، پاکستان و جیهانی شیعە مەزهەب بۆ بەشداریکردن لە ٤٠ حوسێنی ئیمامی عەلی ئامادە بوون. ئەم ژمارە زۆرە لەشارێکی وەك کەربەلا وەیان هیچ شارێکی جیهان کارێکی ئاسان نابێ سەبارەت بەدایبین کردنی ،ئاسایش،دابین کردنی چێشتخانە،شوێنی حەوانەوەو خەستەخانە. ئەمە لەکاتێکدا خەڵکی عێراق بەشێوەیەکی گشتی هێشتا ئەو توانا گەورە مرۆیی و ئابوورییەیان نیە کەبتوانن بەو کارە هەڵبسن و ئەو ڕێو ڕەسمە ئایینیە بەشێوەیەکی باش بەڕێوە بەرن. ئەی کەواتە چۆن توانرا بۆ ماوەی ٤٠ شەو و ڕۆژ خەڵکی شیعەی عێراق ئەو ژمارە زۆرە لە حەجاجی شیعە  لە خۆبگرن و ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن؟ 
ڕەنگە بۆ وەڵامی ئەو پرسیارە بڵێین،ئەوە کاری حکومەتی عێراقی و وەزارەتی ئەوقاف و پیاوە ئایینی و مەرجەعەکانی شیعەیە . بەڵام لەڕاستیدا وا نیەو ئەوەی توانی ئەو کارە گەورەو قورس و مەزنە ئاسان بکا و هەستێ بەدابین کردنی هەموو پێداوویستیەکان و بەدامەوە هاتنی داواکاری ئەو ژمارە مەزنە،تەنها هاوڵاتیانی شارەکانی شیعە نیشتەجێکانە. ڕەنگە باوەڕکردن هەروا سانا نەبێ و بڵێن چۆن هاوڵاتی ئاسایی ئەتوانێ بەو ئەرکە دژوارە هەستێ و لەکاتێکدا خۆی داهاتی کەمەو خۆی پێوستی بەیارمەتی و هاریکاری هەیە. لێ لەڕاستیدا ، هەموو ئەرکەکە هاوڵاوتی سادە و بەشێوەی خۆبەخش پێ هەڵساون و توانیان تیادا سەرکەوتوو بن.
لەشارەکانی نەجەف،کەربەلا،دیوانیە،ناسریە و حلە و بەسرە جۆرێك لەهەماهەنگی ئایینی گەورە هەیە لەنێوانیاندا کاتێ حەجاجەکان دێن بۆ مەزارەکانی شیعە لەعێراق. ئەم خەسلەتە هەر لەمێژە هەبوەو ڕوویەکی گەشی خەڵکی ئەو شوێنانەیە سەبارەت بە شیعە و ئەوانەی لەو پێناوەدا هەوڵ ئەدەن. ئەم هەموو خۆبەخشانە لە هەموو توێژ و چینەکانی کۆمەڵگای شیعەدا بوونیان هەیەو گەلێ بووێر و دڵفراوانن بۆ ئایینەکەی خۆیان. کەچی لەلایەکی ترەوە هەر ئەمساڵ لە شاری مەککە چەندین ڕووداوی مردن و پاڵپێوەنان و شتی ناسروشتی ڕوویاندا کە ئەبوو بەهیچ شێوەیەك ڕووینەدایە. ئەمە سەرباری ئەوەی سعودیە ، نە خواردن و نە ئوتێل بەبەلاش نەبوەو بۆ هەر کارێك کرابێ کۆڵی پارەیان لەخەڵکی سەندوە. حەج بۆ مەککە و سعودیە وەك بازرگانیەکی لێ هاتوە و داهاتەکەشی وەك زانراوە خراوەتە بەردەم چەندین ڕێکخراوی تیرۆریستی وەك قاعیدەو داعش و چەندین ووڵاتی وەك تورکیا. 
ئەوەی سەرەوە ئاماژەمان پێدا سەبارەت بە دواکەوتوانی مەزهەبی شیعە،ئەوڕۆ بۆتە بەڵگەیەکی گەورە لەسەر بەهێزی و پتەوی شیعە مەزهەب . هەر بەو هۆی ئەوانەوە، حزبوڵای لوبنانی بۆتە مڵۆزمێکی گەورە بۆ دەوڵەوتی ئیسرائیل و مەترسیەکی گەورەیە لەداهاتووی ئەو ووڵاتە. هەر بەو هۆیەوە ئێرانی کردە دەوڵەتێکی هێزی ناوکی و ئەوڕۆ بەئاشکرا عێراقی لە هێزی داگیرکەری ئەمریکی سەندەوەو خستیە ژێر هەژموون و ڕکێفی خۆیەوە. هەر بەو هۆیەوە ووڵاتێکی وەك ڕووسیا لە هەوڵدایە بیکاتە هاوپەیمانی خۆی.هەر بەو هۆیەوە سووریای بەشار ئەسەد تا هەنووکە بەرگەی ئەو هەموو تیرۆریستەی گرتوەو چۆکی پێ داوون. وە هەر بەو هۆیەشەوە توانیویەتی مەترسی لەسەر سعودیە و بەحرێن دروست بکا و لەداهاتودا ڕەنگە جێپێ خۆی زیاتر بچەقێنێ. ئەمە سەرباری ئەوەی ئێران لەکوردستانی باشووردا گەلێ لەتورکیا زیاتر هەژموونی هەیەو لەئاییندەدا زیاتر لەهەڵکشاندا ئەبێ. وە هەر ئەو هۆیەشە کە مەسعود بارزانی ناتوانێ ببێتەوە بەسەرۆکی هەرێم و لەداهاتووشدا زیاتر شکست بۆ خۆی تۆمار ئەکا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە