پەیامی ئەمڕۆی فلادیمیر پۆتین لەبەردەم دۆمای ڕوسیا
Thursday, 03/12/2015, 19:25
پەیامی ساڵانەی فلادیمر پۆتین بۆگەلانی ڕوسیا و دیدی کوردساتپۆست
ئەمڕٶ ٣ی١٢ی ٢٠١٥، سەرۆک کۆماری ڕوسیای فیدراڵ، فلادیمیر پۆتین،لە داخۆیانی ساڵانەی ئەمڕۆیدا، پەیامێکی بۆ گەلانی ڕوسیا بە بەشداری دۆمای ڕوسیا خوێندەوە، پۆتین لەپەیامەکەیدا ڕۆشنایی گرتە سووچە تارمایی لەسەر و و گرێکوێرەکانیشی شیتەڵکردەوە، لەوانە بەبێ ناوهێنان باسی دانپانەکانی "جۆهان پیرکینز"ی کرد، کە هۆکاری نانەوەی ئاژەوەو پشێوی لەناو گەلاندا. بە ڕێگای کەسە خۆفرۆش و نیشتیمان فرۆشەکانی ناوخۆ. یان ڕونتر پیرکینز واتەنی،کەئەڵێ: بەسەرۆکەکانمان گووت: یان ئەوەتا دەبێت کە قەرزێکی زۆرمان لێوەربگرن،یان بە نانەوەی ئاژاوەو پشێوەیەوە، ووڵاتان لێدەکەین بە دۆزەخ، یان دەتکوژین.
پۆتین دووبارە سێبارە، دەستەواژەی خەنەجەر لەپشتەوە لێدانی ووتەوە، لەو دووبارە سێبارە کردەوەندا،مرۆڤ کۆمەڵێک نهێنی لالە دروست دەبێت،کە ئەوە دەگەیەنێت،کەتەنها خودی ئەردۆغان و پۆتین ئەونهێنیە بزانن، بۆنموونە ساڵێ ٢٠٠٧ چاوپێکەتنێکم لەگەڵ لە گەڵ نادرێف کوردی ئازاربایجان لە دایک بووی نەخچەوان،بەڕێوەبەری گشتی نەوتی کازاخستان کرد، بەڕێزیان لەوەڵامی پرسیارێکمدا،کە بۆ جۆزیف ستالین هێندە ڕقی لە کورد بوو؟ ئەو ووتی: یەکەم ستالین هەر بەگەنجی کێشەيی لەگەڵ گەنجانی کوردی گورجستان هەبووە، دوەم تورکە نەژاد پەرستەکان دەهاتنە لای ستالین و پێیان ڕادەگیاند،کە نەتەوەی تورک دژی ئیمپریالیمزەمە،بەڵام ناچارین و لەترسی کوردەکان،کە سەراپیان سیخوڕی بۆ(سی،ئای،ئەی) دەکەن ناوێرین هیچ بکەین،نادر نادرێف خۆی پسپۆڕێکی بەتوانای بواری نەوتە،دەیان کتێبی لەسەر نەوت نووسیوە. بە ڕێزیان ویستی کەئەزموونەکانی بگەیەنێتە باشووری کوردستان ویارمەتی دەربێت،بەڵام دەسەڵاتدارانی باشوور چەتەکانی تورکیان، لەلا مەبەستربوو،نەککوردێکی پسپۆڕ و دڵسۆز.(ڕەنگە ناوی بەڕێزیانم بەهەڵنووسی بێت،ناوەکەیم باش بیر نەماوە،کاتی خۆی ئەو چاوپێکەتنەم لەکوردستان پۆستدا باڵاوکردەوە،ئەگەر هەڵەنەبمناوی نادر نادرێف ە). فلادیمیر پۆتین ،لەمیانەی لێدوانی ساڵانەیدا چەند نهێنیەکی دیکەشی درکاندو ووتی: ئێمە بەباشی ئاگادارین کە تورکیادەستی هەبووە، لەپشێویەکانی قەوقازدا،مەبەستی چێچین بوو. هەروەهاپۆتین چەختی لەوە دەکردەوە کە مەگەرخودا بزانێت کەچی لەنێوان ئەردۆغان و داعشدایە، هەروەها پۆتین ووتیشی: مەگەر تەنها خوادا بزانێت کە بۆفڕۆکەکەمانیان بەردایەوە، هەروەها هەر خواداش ئەهێزەی داینێ،کەکۆمەڵیک نهێنی نێوان داعش و ئەرۆغان بزانین و بیدرکێنن. دیسان فلادیمیر پۆتین ئەوەشی دووبارە کردەوە،کە ئێمە بە هیزی بازومان کەس ناترسێنین،بەڵام لەخوێنی لاوەکانمان خۆش نابین، با ئەردۆغان بزانێت کە تەنها بە ئەمباربۆی ئابوری ناوەستین و وەڵامی دیکەشمان دەبێت. لەلایەکی دیکەشەوە،ئەو گرتە ڤیدێۆییە بڵاو کرایەوە کە سەرۆکی کۆرییای باکور "کین جۆن ئون" ،هەڕەشەی بەکار هێنانی چەکی ئەتۆمی دژی تورکیا دەکات.
لەو لینکەی خوارەوەشدا،دەیان لینکی دەبینیت،کە چۆنێتی ڕێڕەوی هەڕەشەی هێرشی ئەتۆمی کۆرییای باکور بۆ سەر تورکیا بەیان دەکات.
بە کورتی ئەوەی پۆتین هێنایە زمان،لە کوردستان پۆستدا هەرهەمووی باسکراوەو،ڕەنگە ڕونتر و زەقتیرین بە بێ پەردە،دەیان و سەدان جاریش بە بەڵگەی دکۆمێنتاری وێنەوە ئەوە سەلمێنداروەتورکیا هاوکاری داعشدەکات. بۆنموونە بڕوانە یەکەمین لینکی ئەم بابەتە. هەروەها لە دەزگاکانی مەدیا تێڤی ،ڕوناهی ،ستێرک تێڤی، سەدەها و هەزارەها بەڵگەی کە تونێل لێدراوە بۆ بەرەو سنورەکانی تورکیا، بەڵگەی دیکەی هاوکاری سوڕانەوەی داعشیەکان بە ئاڵاو ئارمی داعشیەوە، لە بازاڕەکانی تورکیادا، جگە لەسەدان بەڵگەی جۆراو جۆری دیکە. ئەوەی شایەنی باسە و جێگای دڵخۆشیە،کەپۆتین لەناوند ودەزگا نێو نەتەوەیەەکاندا،بە نیازە سکڵالەسەر تورکیا تۆمار بکات،کەهاوکاری تیرۆر دەکات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست