کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئۆردوگان، ئاگاداربە خوێنی روس وەکو خوێنی کورد هەرزان و تاڵانی نییە!

Thursday, 03/12/2015, 12:26


بەدرێژایی مێژوو لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تورکیا لە هەموو روویەکەوە سوودمەند بووە، هەرچیشی کردبێت بە تایبەتی بەرامبەر بە میللەتی کورد بۆی چۆتە سەر. 
دوای کوشتنی فڕۆکەوانی روسی لە لایەن تورکیا، جگە لە هەڵوێستی سیاسیی بەرامبەر بە تورکیا، روسیا پەیوەندییە ئابووریەکانیشی وەکو فشارێک بۆ سەر ئەو وڵاتە بەکار دەهێنێت.

فشاری ئابووریی

تورکیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە لە پەیوەندیی لەگەڵ روسیادا لە رووی ئابوورییەوە گەورەترین قازانجی کردووە. یەکێکە لەو وڵاتانە کە مەزنترین پەیوندیی بازرگانیی لەگەڵ روسیادا هەیە. تەنیا ساڵی پار قازانجی تورکیا لەو پەیوەندییە ئابوورییەدا گەیشت بە ٤٤بیلیۆن دۆلار. 
روسیا، گەورەترین سەرچاوەی دەستکەوتی داهات بۆ تورکیا لە بواری "گەشت وگوزار"دا دابین دەکات. ساڵانە ژمارەی گەشتیارە روسەکان بۆ تورکیا لە زیاد بووندا بووە، لە ساڵی ١٩٩٩دا تەنیا    "٥٠٠" هەزار گەشتیاری روسی رویان لە تورکیا کردوە، ساڵ بە ساڵ ئەو ژماریە لە زیاد بووندا بوو تا ساڵی پار گەیشت بە، "٤.٥"میلیۆن گەشتیار. روسیا بڕیاری دا کە ئیتر رێگری بکات لە چوونی روسییەکان بە مەبەستی گەشت و گوزار بۆ ئەو وڵاتە. 
لە ساڵی ٢٠٠٧، دا کۆی قازانجی پرۆژەی بینا کردن لە لایەن کۆمپانیا تورکیەکان "٢٦" بیلیۆن دۆلار بووە لە روسیا. هەنوکە ٣٠ پرۆژەی بینا دروست کردنی تورکیی لە روسیا سڕ کراوە.
روسیا بە رێکەوتنێک لەگەڵ تورکیادا بیناغەی "وێستگەی ئەتۆم"ی دروست دەکرد لە تورکیا، تا ئێستا روسیا ٣بیلیۆن دۆلاری لەو پرۆژەیە خەرج کردوە، کە لە گفتوگۆدا بوون لەگەڵ تورکیا بۆ بە ئەنجام گەیاندنی ئەو پرۆژەیە کە '٢٢' بیلیۆن دۆڵار تێچووی دەبوو، بەڵام روسیا ئێستا ئەو پرۆژەیەیشی راگرتوە. 
پرۆژەی دامەزراندنی بۆری گواستنەوەی گازی روسیا بۆ وڵاتانی ئەوروپا بە رێگای تورکیا. روسیا ئێستا پێداگری دەکات لە ڕاگرتنی ئەو پرۆژەیە. 
لە ساڵی ٢٠٠٧دا، قازانجی بازرگانی تورکیا بۆ روسیا " ٢٥.٢" بیلیۆن دۆلار بووە. روسیا گەورەترین سەرچاوەی کاڵای هاوردەیە بۆ تورکیاییە کە ١٣%ی کۆی کاڵای هاوردەی تورکیا دەگرێتەوە. لەو ساڵەدا تورکیا بە چوارەم وڵات هەژمار دەکرێت بۆ روسیا کە کاڵای ناردبێت بۆ بازرگانی کە نرخەکەی گەیشتۆتە "٤.٣" بیلیۆن دۆلار.


Turkey´s Commercial and Economic Relations With Russian Federation
Turkey-Russian Federation Bilateral Trade Figures: (Undersecretary For Foreign Trade, million Dollars)


  Export             İmport             Volume            Balance
2001 923(%43) 3.436(-%12) 4.359(-%4)  -2.513(-%22)                                                   
2002      1.172 (%27) 3.892 (%13)     5.064 (%16)     -2.720 (%8)
2003      1.368 (%17) 5.451 (%40)     6.819 (%35       -4.084 (%50)
2004     1.859 (%36)  9.033 (%66)     10.892 (%60)    -7.174 (%76)
2005     2.377 (%28)  12.906 (%43)   15.283 (%40)   -10.529 (%47)
2006      3.226 (%36) 17.494 (%36)   20.720 (%36)   -14.268 (%36)
2006/XI 2.904               15.844              18.748            -12.940
2007/XI 4.310 (%48)    20.976(%32)     25.286(%34)  -16.666(%28)

لە مێژوودا

ناتەبای و دوژمنایەتی نێوان تورکیا و روسیا، تەمەنێکی درێژی هەیە لە مێژوودا، کەم جار هەیە ئەو دوو وڵاتە گەیشتبن بە چارەسەر بۆ گرفتی نێوانیان بە رێگەی ئاشتیانە و گفتوگۆ. لە سەدەی شازدەوە تا وەکو سەرەتای سەدەی بیست، چەند جەنگێکی یەک لە دوا یەک لە نێوانیاندا هەڵگیرساوە. جەنگی ساڵانی (١٦٧٦-١٦٨١)،(١٦٨٧-١٦٨٩)، (١٨٩٥٠١٨٩٦)،(١٧١٠-١٧١٢)، (١٧٣٥-١٧٣٩)،(١٧٦٨-١٧٧٤)،(١٧٨٧-١٧٩١)، (١٨٠٦-١٨١٢)، (١٨٢٨-١٨٢٩)، (١٨٥٣-١٨٥٦)، (١٨٧٧- ١٨٧٨). لە زۆربەی زۆری ئەو جەنگانەدا تورکیا دۆڕاوە.
گومان لەوەدا نییە کە گرفت و جەنگی نێوان روس و تورک، لەسەر بەرژەوەندیی، ئابووریی، سیاسیی، سەربازیی و پانتاو  کردنی دەستەڵاتەکانیان بووە لە سەر ئاستی ناوچەکەو دنیادا. سەرکەوتنی روس لەو جەنگەدا بۆتە مایەی دەستەکەوتی ئابووریی، سیاسیی بۆ روسیا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا چەند خاڵێکی ئێجگار گرنگ هەیە کە روسیا توانیویەتی ئەنجامی بدات بەرامبەر بە تورک.
یەکەم: فشارو ئەنجامی ئەو شەڕانە کارێگەری سەڕەکی هەبووە لە رووخاندنی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی.
دووەم: بە درێژایی میژوو روسیا هەموو کاتێک بەچاوێکی سووک و نزم لە تورکیای ڕوانیە، هەتا لەو کاتە میژوویانەی کە ئیمپراتۆریەتی عوسمانی لەوپەری بەهیزیدا بووە لە سەدەی شازدەدا.
سێیەم: لە دێر زەمانەوە، ئەزمون سەلماندویەتی خۆزاڵ کردن لە عەقڵیەتی دەستەڵاتدارنی تورکدا هەبووە، بەو رۆحیەتەش نەوەکانی خۆیان پەروەردە کردوە. تورک خاوەن ئەزمونێکی دەوڵەمەندە  لە کاوڵ کردنی نیشتمانی ئەو نەتەوانەی کە لە خۆی بێ هێز تر بوونە و دەستەڵاتیان بە سەریاندا زاڵ بووە. دۆڕاندنی تورکیا لەو شەڕانەدا و سنوردارکردنی دەستەڵاتەکانی و بچوک کردنەوەی ئەگەر روسیا مەبەستی بووبێت یان نا، ئەوا نەتەوە ژێر دەستەکانی ناوچەکە سوودمەند بوونە بە بچووک بونەوەی ئەو هێزە دڕندەیە.
چوارەم:  گرنگی شکاندنی سوپای تورک لە زۆربەی شەڕەکاندا، شکاندنی شکۆمەندی تورکی لە خۆی بایی بوو بووە، خڕتوشکردنی هەستی شۆڤێنی تورک بووە کە هیچ هێزێک نەیتوانیوە ئەنجامی بدات، بە تایبەتی نەتەوەی کورد.  
پێنجەم:   لە سەدەی شازدەوە تاوەکو سەرتای سەدەی بیست، هیچ وڵاتێک نەیتوانیوە بە ئەندازەی روسیا مل بە تورک کەچ بکات، بۆ پەنابردن بۆ گفتوگۆ کردن بۆ گەیشتن بە رێککەوتن بۆ چارەسەری ئاشتیانەی گرفتەکانی نێوانیان.
شەشەم: روسیا  بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی گەلێک جار کەوتۆتە هاوپەیماناییەتی بەستن لەگەڵ وڵاتانی زلهێزدا دژ بە تورکیاو لێدانی.
سەرچاوە:    
http://openscholarship.wustl.edu/cgi/viewcontent.cgi?article=1076&context=vol6_iss2
http://www.britannica.com/event/Second-Northern-War
http://openscholarship.wustl.edu/cgi/viewcontent.cgi?article=1076&context=vol6_iss2
http://www.britannica.com/event/Treaty-of-Kucuk-Kaynarca
http://www.britannica.com/event/Treaty-of-Edirne
http://www.mfa.gov.tr/turkey_s-commercial-and-economic-relations-with-russian-federation.en.mfa


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە