مەسعود بارزانی بەپارەی حەرام چوو بۆ عەمرە
Tuesday, 01/12/2015, 8:51
"دەبەنگێکی پارتی ئاوا دەڵێت: سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك بارزانی و دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئێستا شوناسی موسڵمانێتی مەسعود بارزانی بابەتێکی زۆر گرنگە ، چونی بۆ عەمرە لەم کاتەدا گەڕانەوەی متمانەو بەیعەد دانە بەئەمیرەکانی خلیج . مەلالە یوسف زەی لەکتێبی "من مەلالەم " دەڵێ : جیهادێکان لەلایەن ڕێخراوی ناوەندی ئەمەریکاوە بەهێزکران و ناوەڕۆکی کتێبەکانی پەناهەندەکانی ناوچادرەکان کە زانکۆیەکی ئەمەریکی چاپی کردبوو بۆ منداڵان ، لەڕێگەی شەڕەوە منداڵانیان فێری ماتماتیک دەکرد ، نمونەدەهێنێتەوە دەڵێ : " ئەگەر پێنج دانە لەدەکافری ڕوسی لەلایەن موسڵمانێکەوە بکوژرێت " چەند دانە کافر دەمێنێتەوە؟ سعودی خلیجێکانیش لەپەروەردەی جیهادێکاندا کەم ڕۆڵیان نەبوە. کاتێک مەسعود دەچێت بۆ سعودیە و گەشتی خلیج ئەوە بۆئەوەیە کە سەرانی جیهادێکان ببینێت ، وە لەو ڕێگەیەوە بە بەرەی ئەمەریکێکان بڵێت منیش لەپڕۆژەکانتان بێبەش مەکەن . عەمرەکردن گەرچی عەج نی یە بەڵام دەکرێ وەک ڕوکنێکی دینی لەناو ئیسلامدا لەپێنج ڕوکنەکەی تربژمێرێت . دەکرێ عەمرەکەرەکان شێوەیەک لەتۆبەکردن نمایش کەن . مەسعود بۆتۆبەکردن چۆتە سعودیە ، تۆبە لەترسبۆکی ، لەئازاردانی خەڵک ، لەدزی ، لەخۆفرۆشی ، لە و هەموو نەهامەتی و قەیرانەی بەسەر کوردیا هێناوە، لەدوڕوی و ستایش کردنی داگیرکەران ، تۆبە لەفەسادی و دەستشتن بەخوێنی گەنجی کورد ، تۆبە لەچاوچنۆکی ، تۆبە لەخۆفشکردنەوە و هیچ لەبارنەبوون . مەسعود دەیەوێت خۆی وەک کەسێکی قەدیس و ڕێزدار پشان بدات ، لەوەش دڵنیایە کە ئەو کەسێکە ناوەڕۆک پوچ هیچ کەسایەتی نی یە ، تەنانەت ئەو ناتوانێت لەبچوکترین ڕوداودا ڕووبەڕووبێتەوە. ئاخر خەڵکینە چونی بۆعەمرە لەم کاتەدا کە ئابوری ئەم هەرێمە داتەپیوە ،چی دەگەیەنێت؟ لەکاتێکدا ئەم قەدیسە دەبوو سامەنەدزێکەی وەک" ڕۆبین هود " بەسەر خەڵکدا دابەش بکردایە ، بەڵام ئەوە لە کەسانێک دەوەشێتەوە کە خاوەن شەهامەت بن ، نەک حاجی مەسعودی لەمەڕ خۆتان .
ئەم پیاوە ئیفلیجە هیچ ئازایەتی تێدا نی یە ، چونکە گەر ئازایەتی تێدا بوایە نەبوو خۆی وەک سەرۆکی ئەم هەرێمە پیشان بدایە ، ئەو سەرۆک نی یە ، ئەو هیچ نی یە ، تەنها موشيخۆرێکی ترسنۆکەو لەسێبەری خۆشی سڵدەکاتەوە ، هەموو ئەوانەش کە بەشان و باڵیدا هەڵدەنە و ستایشی دەکەن ، سەیری نامەی ئەعمالیان بکە بزانە چ دۆڕاوێن داخۆ کەس دەزانێ ڕەگی ژیانیان لەکوێ وە سەرچاوەی گرتوە؟
ئەم پیاوە عەمرە کەرە هیچ لەمرۆڤێک ناچێت هەست بکەیت دەژی ؟ هەمووشتێکی بەترسنۆکی و شاردنەوە دەگوزەرێنێت . چونکە ئەوانەی دەیانەوێت بژین !ناترسن و زۆر بیر لەسەلامەتی و بێوەی ناکەنەوە، بەڵکو هەموو شتێک تاقی دەکەنەوە، مەسعودی بێکار لەهەرێم ، گەر یەکتۆز شيهامەتی تێدا بوایە بە حوشتر دەچوو بۆ عەمرە.
پێکەنین گەنجینەیەکی گەورەیە لەناخی مرۆڤدا ، ئەوە ماوەی چوار پێنج مانگێک دەبێت مەسعود دەموچاوی داوە بەیەکدا و دەڵێ تەپاڵەیەو مێش تێی داوە ، کەچی لەناو قەوم و قیلە عەرەبەکانیدا مەسعود دەخەنێ و دەتەقێتەوەو ئاسودەی پیشان دەدات .
لەکۆتایدا نازانین عەمرەکەی مەسعود قبوڵ دەبێت لای موفتیە جاشەکەی ئەردۆغان "عەلی قەرەداخی" ، یان لای ئەو سەلەفیە ساختەچی و جیهادیانەی کە مەسعود و ئەمەریکاو سعود شیریان دەدەنێ ؟
مەسعود پێویستی بەم سەفەرە هەبوو ، چونکە ئەو ئازایەتی تێدا نی یە بێتە سلێمانی و گەرمیان ، چونکە ئەو دەچێتە جێگەیەک کە هەست بەئارامی بکات و ئەمیرەکانی خل؛یجیش چەند سەماکەرێکی بۆ بێنن دگەو ڕەقسی بۆ نمایش کەن و دوایش عەمرەیەکی بۆ بکات و بەدەوری بەردەڕەشەکادا بەحیمایەکانێوە فڕیەک لێدات . بەهیوام مەسعود لەبیری نەچێت تەنکەرێک میزی حوشتر بێنێت بۆ مەلاعەلی کەڵەکی هاو خەباتی ، تابۆی بکات بەشریبی بەختی .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست